مۆت مامان کە مانگی ڕابردوو ئیسرائیل دەستگیری کرد
2024-10-14
254 جار خوێنراوەتەوە
شاباك: هه‌وڵێكى ئێرانمان بۆ كوشتنى چه‌ند به‌رپرسێكى ئیسرائیل شكستپێهێنا
ناوەندی هەواڵ
هه‌واڵگرى سه‌ربازى ئیسرائیل و پۆلیسى ئه‌و وڵاته، ڕایانگه‌یاند "دوو ئیسرائیلى له باكورى ته‌لئه‌بیب ده‌ستگیركراون كه سیخوڕییان بۆ ئێران كردووه".
به‌وته‌ى شاباك و پۆلیسى ئیسرائیل ئه‌و دوو كه‌سه له ناوچه‌ى "رامات غان" له باكورى ته‌لئه‌بیب ده‌ستگیركراون و سیخوڕییان بۆ ئێران كردووه و هه‌وڵیانداوه چه‌ند به‌رپرسێكى ئیسرائیل بكوژن".
پێگه‌ى "والا" ى عیبرى بڵاویكرده‌وه:"ده‌زگاى شاباك و یه‌كه‌ى لاهاڤ 433 ى سه‌ر به پۆلیس، هه‌وڵێكى ئێرانیان بۆ كوشتنى چه‌ند به‌رپرس و كه‌سایه‌تیه‌كى ئیسرائیل شكستپێهێناوه، دوو هاوسه‌ر له‌و ناوچه‌یه به تۆمه‌تى سیخوڕ‌ى بۆ ئێران ده‌ستگیركراون".
" ئه‌و دوو كه‌سه هه‌وڵیانداوه شانه‌یه‌ك دروستبكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ش پاره‌یان وه‌رگرتووه، به‌نیازبوون چه‌ند كارێكى دوژمنكارانه ئه‌نجام بده‌ن و چه‌ند ئۆتۆمبێلێكیان ئاگر تێبه‌رداوه و پلانى ئه‌وه‌شیان هه‌بووه چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى ئیسرائیل بكوژن". شاباك و پۆلیسى ئیسرائیل وا ده‌ڵێن.
به‌وته‌ى شاباك و پۆلیسى ئیسرائیل، ئه‌و دوو كه‌سه دانیان به‌وه‌داناوه له‌لایه‌ن هه‌واڵگریی ئێرانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر پاره ڕ‌ازى كراون به ئه‌نجامدانى چه‌ند كرده‌وه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندى ئێران.
پێشتر ئیسرائیل "مۆتى مامان" ى ده‌ستگیركرد كه به‌وته‌ى خۆیان پلانى ئه‌وه‌ى هه‌بووه بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل و وه‌زیرى به‌رگریی و سه‌رۆكى هه‌واڵگرى ناوخۆیی (شین بیت) بكاته ئامانج.
ده‌ستگیركردنى "مۆتى مامان" مانگى ڕابردوو بوو، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئیسرائیل ڕایانگه‌یاند له لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌ركدار كراوه بۆ كوشتنى سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیرى به‌رگریی و سه‌رۆكى شین بیت، هه‌روه‌ها مۆتى دووجار چووه‌ته ئێران و له‌وێ پاره‌ى وه‌رگرتووه".
تائێستا ئیسرائیل ئه‌وه‌ى ڕانه‌گه‌یاندووه كه ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ى ده‌ستگیركراون هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به "مۆتى مامان" ه‌وه هه‌یه یاخود نا، به‌ڵام مۆتى له ناوچه‌ى عه‌سقه‌لان ده‌ستگیركراوه، واته له ناوچه‌یه‌كى جیاواز له‌و ناوچه‌یه‌ى دوو هاوسه‌ره‌كه‌ى تێدا ده‌ستگیركراون.
|