×

2024-11-04 127 جار خوێنراوەتەوە

ئێر فڕەنس گەشتە ئاسمانییەکانی بەسەر دەریای سوور راگرت

ناوەندی هەواڵ

بەمەبەستی سەلامەتیی کارمەندان و سەرنشینان کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ئێر فڕەنس رایگەیاند، لە هەنگاوێکی خۆپارێزیدا گەشتە ئاسمانییەکانی بەسەر ناوچەی دەریای سوور بۆ کاتێکی نادیار رادەگرێت.

وەک پشتیوانییەک بۆ بزووتنەوەى حەماس و دانیشتووانى کەرتى غەززە حوسییەکانی یەمەن، لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە، دەستیانکردووە بە هێرشکردنەسەر ئەو کەشتییە بازرگانییانەى پەیوەستن بە دەوڵەتى ئیسرائیل، کە بە دەریاى سووردا تێدەپەڕن.

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ئێر فڕەنس لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ کاتێکى نادیار بڕیارى ڕاگرتنى گەشتە ئاسمانییەکانی بەسەر ناوچەی دەریای سووردا داوە، دوای ئەوەی تیمە فڕۆکەوانییەکانیان تەنی رووناکیان لە ئاسمانی سودان بینیوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەرنامەی گەشتەکانی بەشێک لە فڕۆکەکانیان گۆڕاوە و بەشێکیان گەڕاونەتەوە بۆ ئەو فڕۆکەخانانەی کە گەشتەکانیان لێیەوە دەستپێکردووە.

ئێر فڕەنس، تەنیا کۆمپانیای هێڵی ئاسمانییە، کە ئەو بڕیارەی داوە، لەکاتێکدا ئاسمانی ناوچەکە بۆ هاتوچۆی هێڵەکانی فڕۆکەوانی دانەخراوە.

 

  • حەماس : بەبێ‌ وەستانی جەنگ لەسەر غەززە، ئاڵوگۆڕی دیلەكان ناكرێت

  • بۆردوومانى تورکیا لە شێراوا قوربانى لێکەوتەوە

  • ماكرۆن: لەگەڵ ئەوەم ئۆكرانیا مووشەكی دوورمەودا دژی روسیا بەكاربهێنێت

  • پوتن: مووشەکی بالیستی بە چەکی ئەتۆمی وەڵام دەدەینەوە

  • ڕوسیا هەڕەشەی توند لە ئۆكرانیا دەكات

  • ئایا خامنەیی باری تەندروستی خراپە؟

  • بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له‌ كۆچ بكات؛ به‌ریتانیا پاره‌ به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات

  • جه‌ندرمه‌ى توركیا گه‌نجێكى سورى تا مردن ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌ده‌ن

  • توركیا: كێشەی سەرەكیمان لەگەڵ ئەمریكا پرسی پەكەكەیە

سەرەکی