×

2024-11-16 142 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ كچێكی تەمەن 27 ساڵ دەكاتە وتەبێژی كۆشكی سپی

ناوەندی هەواڵ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا كارۆلین لیڤیت تەمەن 27 ساڵ كە وتەبێژی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی بوو، بە سكرتێری ڕۆژنامەوانی كۆشكی سپی دەستنیشان كردووە و ئەمەش بچوكترین كەسە كە ئەو پۆستەی پێبدرێت لە مێژووی ئەمریكا. 

ترەمپ ڕایگەیاند، لیڤیت كەسێكی بەهێز و زیرەكە و سەلماندویەتی كە توانای ئەوەی هەیە ئەو پۆستە بگرێتە دەست و پەیامەكەیان بە باشی بگەیەنێتە گەلی ئەمریكا. 

کاۆلین لیڤیت ڕایگەیاند، لە خێزانێكی سیاسەتمەدار گەورە نەبووە و تەنیا لە زانكۆ تێكەڵی سیاسەت بووە. 

بەگوێرەی هەواڵێکی كەناڵی بی بی سی، بەشێك لە كاندیدەكانی ئیدارەی ترەمپ تۆمەتیان دراوەتە پاڵ، لەوانە وەزیری بەرگری تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی لەسەرە و وەزیری تەندروستیش ڕەخنەی زۆری لە ڤاكسین گرتووە. 

  • حەماس : بەبێ‌ وەستانی جەنگ لەسەر غەززە، ئاڵوگۆڕی دیلەكان ناكرێت

  • بۆردوومانى تورکیا لە شێراوا قوربانى لێکەوتەوە

  • ماكرۆن: لەگەڵ ئەوەم ئۆكرانیا مووشەكی دوورمەودا دژی روسیا بەكاربهێنێت

  • پوتن: مووشەکی بالیستی بە چەکی ئەتۆمی وەڵام دەدەینەوە

  • ڕوسیا هەڕەشەی توند لە ئۆكرانیا دەكات

  • ئایا خامنەیی باری تەندروستی خراپە؟

  • بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له‌ كۆچ بكات؛ به‌ریتانیا پاره‌ به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات

  • جه‌ندرمه‌ى توركیا گه‌نجێكى سورى تا مردن ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌ده‌ن

  • توركیا: كێشەی سەرەكیمان لەگەڵ ئەمریكا پرسی پەكەكەیە

سەرەکی