×

وێنە: گێتی
2024-12-01 118 جار خوێنراوەتەوە

برسێتیی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر له‌ 10% ى دانیشتوانى جیهان

ناوەندی هەواڵ

به‌پێى ئامارێك نزیکەی 800 هەزار کەس لەژێر هەرەشەی برسێتیدان، کەدەکاتە ٪10ی دانیشتوانی جیهان.

ئێستا له‌ هه‌فته‌ى بیرهێنانه‌وه‌ى ئاسایشی خۆراکداین، به‌ڵام نزیکەی 735 ملیۆن کەس بەدەست برسێتی و بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن و زۆربەیان لە وڵاتانی کەم داهات یاخود ناوچەکانی شەڕ دەژین. 

لە کۆبوونەوەکانی  هەفتەی جیهانی خۆراک لە ئەبو زەبی ئیمارات بە بەشداری 600 كه‌س له‌ 70 وڵاته‌وه‌ لەژێر ناونیشانی "مافی خۆراک بۆ ژیان و ئایندەیەکی باشتر" باس لە کێشەو ئاستەنگەکانی ئاسایشی خۆراکی جیهان کرا، بە ئاماژە دان بەو جەنگ و ململانێیانەی لەجیهاندا به‌ڕێوه‌ده‌چن، بەدیاریکراوی لەرۆژهەلاتی ناوەڕاست، دۆزینەوەی چارەسەری داهێنەرانە کە سوود لە تەکنۆلۆژیایی نوێ و میکانیزمەکانی زیرەکی دەستکرد وەربگرێت بۆ باشترکردنی کوالیتی دابینکردنی خۆراک و بەدەستهَینانی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ دەستپێشخەرییەکان . 

بە گوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی خۆراک وکشتوکاڵی جیهانیی (فاو)،نزیکەی 800 هەزار کەس لە بازنەی مەترسی برسێتیدان، هاوکات ئاماژەی بەوەداوە برسێتی وەک چەکێک لەجەنگدا بەکار دەهێنریت، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژەی بە جەنگی ئیسرائیل لەدژی فەڵەستین داوە .  

عەبدولحەکیم ئەلوەعر، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و نوێنەری هەرێمی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سه‌ر به‌ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی نزیک و باکووری ئەفریقا، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت ئاماژەی بەوەداوه‌،  لووتکەکە تیشک دەخاتە سەر ئاسایشی خۆراک لە کاتێکی هەستیاردا، چونکە ناوچەکە ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی وەک زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان و خواستی زۆری لەسەر خۆراک دەبێتەوە.

عه‌بدولحه‌كیم ئه‌لوه‌عر وتیشى:  کەمی سەرچاوە سروشتییەکان و ئاوی سازگار بەتایبەتی لە وڵاتانی عەرەبی کە هەشت وڵات لە 10 وشکترین وڵاتی جیهانن، گۆڕانی کەشوهەوا، بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکان، کاریگەری ئاوی سوێر لەسەر زەوی کشتوکاڵی و دابەزینی باران بارین دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات، گرنگیدانى جیهان بە ئاسایشی خۆراک و ئاو و وزەی نوێبووه‌وە زیادیکردووە و جەخت لەسەر ڕۆڵی کشتوکاڵ وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی خۆراک دەکاتەوە. 

بەپێی پلاننامەی ڕێکخراوی خۆراک وکشتوکاڵى جیهان ( فاو) پێویستە تا ساڵی 2030 کۆتایی بە برسێتی بهێنرێت، بەڵام ئه‌سته‌مه‌ بەهۆی شەڕی چەکداری، گۆڕانی کەش و هەوا و بەرزبوونەوەی نرخەکانەوە كۆتایى به‌ قه‌یرانى خۆراك بهێنرێت.

 

  • لە باكوری ڕۆژئاوای سوریا چی ڕوودەدات و بۆچی ئێستا؟

  • ئەحرارشام و بەرەی نوسرە كێن و چۆن توركیا بۆ مه‌رامى خۆى به‌كاریان ده‌هێنێت

  • برسێتیی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر له‌ 10% ى دانیشتوانى جیهان

  • سبەینێ ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی كۆیلایەتییە؛ زیاتر لە 50 ملیۆن كەس كۆیلەی مۆدێرنن

  • ​حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى كۆچبه‌رانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا ڕێكده‌كه‌وێت

  • مۆساد چۆن دزەیكردووەتە ناو دەزگاكانی ئێرانەوە؛ بەرپرسێكی هەواڵگری ئێران دانی پێدادەنێت

  • هێزێكی كوردی چۆن داخی كردووە بە دڵی دوو دەوڵەت و چەندین گروپی چەكداری بەكرێگیراودا

  • سبەینێ پەكەكە پێدەنێتە 47 هەمین ساڵیادی دروستبوونییەوە

  • وه‌فدێكى هه‌رێم ده‌چێته‌وه‌ به‌غداد؛ بۆچى تائێستا به‌غداد مووچه‌ى هه‌رێمى نه‌ناردووه‌؟

سەرەکی