×

گرافیکی ئیرادە میدیا
2024-11-24 310 جار خوێنراوەتەوە

وه‌فدێكى هه‌رێم ده‌چێته‌وه‌ به‌غداد؛ بۆچى تائێستا به‌غداد مووچه‌ى هه‌رێمى نه‌ناردووه‌؟

ناوەندی هەواڵ

به‌هۆى ڕاده‌ستنه‌كردنى داهاتى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان به‌ به‌غداد، تائێستا حكومه‌تى عێراق مووچه‌ى بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان نه‌ناردووه‌.

هه‌رچه‌نده‌ میدیاكانى ده‌سه‌ڵات پاساوى جیاواز باس ده‌كه‌ن له‌باره‌ى هۆكارى نه‌ناردنى پاره‌ له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه‌، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كانى "ئیراده‌ میدیا" هۆكارى سه‌ره‌كى نه‌ناردنى پاره‌ له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رێم نایه‌وێت ئه‌و داهاته‌ى به‌غداد داوایكردووه‌ بینێرێت و له‌ هه‌وڵدایه‌ وه‌ك مانگه‌كانى پێشوو داهاتى ناوخۆ بداته‌ عێراق.

حكومه‌تى عێراق پێى وایه‌ هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ 320 ملیار داهاتى ناوخۆى هه‌یه‌ و به‌پێى ده‌ستوریش ده‌بێت نیوه‌ى ئه‌و بڕه‌ بداته‌ به‌غداد، به‌ڵام مانگه‌كانى پێشوو هه‌رێم زۆر له‌و بڕه‌ كه‌مترى ناردووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ تائێستا ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق ئاماده‌نییه‌ واژۆ له‌سه‌ر ناردنى پاره‌ بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بكات.

تائێستا مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى مانگى 10 یان وه‌رنه‌گرتووه‌، له‌كاتێكدا ده‌بوو ئێستا ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 11 بكرێت، هۆكارى سه‌ره‌كی دواكه‌وتنى ناردنى پاره‌ له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه‌یه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان چه‌ندین ساڵه‌ نه‌یتوانیوه‌ چاره‌سه‌رى بكات، ماوه‌ى ساڵێكیشه‌ ڕێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ بڕیارى دادگاى فیدراڵى، به‌ڵام به‌و ڕێككه‌وتنه‌شه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ داهاتى ناوخۆ له‌كاتى خۆیدا ڕاده‌ست بكات و لیستێكى مووچه‌ى دروست بداته‌ به‌غداد.

جگه‌ له‌ مووچه‌ى مانگى 10 ئێستا چاره‌نووسى دوو مووچه‌ى ئه‌مساڵیش نادیاره‌، به‌رپرسانى هه‌رێم ده‌یانه‌وێت به‌ ڕێككه‌وتنى سیاسى ئه‌و دوو مووچه‌یه‌ بۆ هه‌رێم بنێردرێت، له‌كاتێكدا كاتى كه‌م ماوه‌ و له‌ نیوه‌ى مانگى 12ى 2024 هه‌ژمێرى ساڵانه‌ى بودجه‌ داده‌خرێت و ئه‌گه‌ر تا ئه‌و واده‌یه‌ به‌غداد پاره‌ى دوو مووچه‌كه‌ى دیكه‌ نه‌نێرێت ده‌كه‌وێته‌ ساڵى داهاتوو.

به‌هۆى چاره‌سه‌رنه‌كردنى ئه‌و كێشانه‌، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا وه‌فدێكى هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغدا.

چوونى ئه‌و وه‌فده‌ به‌شێكى په‌یوه‌ندى به‌ داهاتى ناوخۆ و به‌شێكى دیكه‌شى په‌یوه‌ندى به‌و تێبینیانه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر لیستى مووچه‌ كه‌ تائێستا هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌رى نه‌كردووه‌ و تیمه‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى ته‌یف سامى ده‌ده‌نه‌وه‌.

 

  • ئەحرارشام و بەرەی نوسرە كێن و چۆن توركیا بۆ مه‌رامى خۆى به‌كاریان ده‌هێنێت

  • برسێتیی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر له‌ 10% ى دانیشتوانى جیهان

  • سبەینێ ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی كۆیلایەتییە؛ زیاتر لە 50 ملیۆن كەس كۆیلەی مۆدێرنن

  • ​حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى كۆچبه‌رانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا ڕێكده‌كه‌وێت

  • مۆساد چۆن دزەیكردووەتە ناو دەزگاكانی ئێرانەوە؛ بەرپرسێكی هەواڵگری ئێران دانی پێدادەنێت

  • هێزێكی كوردی چۆن داخی كردووە بە دڵی دوو دەوڵەت و چەندین گروپی چەكداری بەكرێگیراودا

  • سبەینێ پەكەكە پێدەنێتە 47 هەمین ساڵیادی دروستبوونییەوە

  • وه‌فدێكى هه‌رێم ده‌چێته‌وه‌ به‌غداد؛ بۆچى تائێستا به‌غداد مووچه‌ى هه‌رێمى نه‌ناردووه‌؟

  • هاكان فیدان ناڕاسته‌وخۆ دانى پێداده‌نێت؛ توركیا ده‌یه‌وێت به‌ پلانێك كۆتایى به‌ ده‌سه‌ڵاتى كورد بهێنێت

سەرەکی