2025-05-30
260 جار خوێنراوەتەوە
توێژه‌رانی ئوسترالی پكشنینێكی نوێی خوێنیان په‌ره‌پێداوه، كه نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه ده‌گمه‌نه‌كان له منداڵاندا ئاشكرا ده‌كات
ناوەندی هەواڵ
توێژه‌رانی ئوسترالی له زانكۆی ماڵبۆرن بە هاوکاری په‌یمانگای مه‌ردۆخ بۆ توێژینه‌وه‌كانی منداڵان، پشكنینێكی خوێنیان په‌ره‌پێداوه كه به‌خێرایی نه‌خۆشییه بۆماوه‌یی و ده‌گمه‌نه‌كان له لای منداڵان و كۆرپه‌كان ئاشكرا ده‌كات، به‌مه‌ش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رییه درێژخایه‌نه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه و وا ده‌كات خێزانه‌كان زووتر فریای چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵه‌كانیان بکەون.
پشكنینه نوێیه‌كه شیكاری ئه‌و پڕۆتینانه ده‌كات كه له‌ناو هه‌ندێك له خانه‌كانی خوێندا هه‌ن، له‌بری ئه‌وه‌ی ته‌نیا پشت به شیكاری باوی بۆماوه‌یی ناو خانه‌كان ببه‌ستێت.
د. ده‌یڤید ستراود، مامۆستای زانكۆ و توێژه‌ری سه‌ره‌كی له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ڕاگه‌یاند: "نه‌خۆشییه‌ك به ده‌گمه‌ن داده‌نرێت ئه‌گه‌ر یه‌ك كه‌س له‌نێو ٢٠٠٠ كه‌سدا تووشی ببێت، له كاتێكدا زیاتر له ٧٠٠٠ نه‌خۆشیی جیاوازی ده‌گمه‌نمان هه‌یه، زۆرترینیشیان به‌شێوه‌ی بۆماوه‌یی ده‌گوێزرێنه‌وه، هه‌ندێك له‌و نه‌خۆشیانه‌ش ترسناك و به‌رده‌وام له په‌ره‌سه‌ندندان".
به پێی لێدوانی د. ده‌یڤد ستراود: "ئه‌م پشكنینه به خێرایی ئاشكرای ده‌كات كام له گۆڕانكارییه خانه‌ییانه گومانلێكراون و ده‌بنه هۆی زیانگه‌یاندن به پڕۆتینه‌كان و به‌رپرسن له نه‌خۆشییه‌كه، هه‌روه‌ك ئه‌م شیكارییه هاوكار ده‌بێت له به‌زووی ده‌ستڕاگه‌شتن به چاودێریكردنی ته‌ندروستی پێویست، و خۆبه‌دوورگرتن له ڕێكاره ئازاربه‌خشه‌كانی ئایینده.
هه‌روه‌ها ئه‌و توێژه‌ره‌ی زانكۆی ماڵبۆرن ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه: شیكارییه كۆنه‌كان ته‌نیا ٥٠٪ نه‌خۆشییه‌كانیان پێ ده‌دۆزرایه‌وه‌ک، ئه‌ویش چه‌ندین مانگ یان چه‌ند ساڵێكی پێ ده‌چوو، به‌ڵام ئه‌م شیكارییه نوێیه ڕێژه‌كه به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ ٧٠٪ و به‌ماوه‌یه‌كی كه‌میش نه‌خۆشییه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و شیكارییه، ته‌نیا پێویست به نموونه‌یه‌كی كه‌می خوێن هه‌یه، كه كه‌متره له یه‌ك ملیلیتر، ئه‌مه‌ش بۆ منداڵان زۆر گونجاو و بێ ئازاره، هه‌روه‌ك نرخێكی كه‌متریشی تێده‌چێت، به‌زووی چاره‌سه‌ركردن و چاودێریكردنی ئه‌و نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییانه‌ی كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له ئاینده‌ی منداڵه‌كه‌دا ده‌ربكه‌ون، خه‌رجی ته‌ندروستی گشتیش كه‌م ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها پڕۆفیسۆر ده‌یڤد سۆربۆرن له په‌یمانگای مه‌ردۆخ بۆ توێژنه‌وه‌كانی منداڵان ڕایگه‌یاند: "له ڕێگه‌ی زوو ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كانه‌وه، ئه‌گه‌ری ڕزگاركردنی نه‌خۆشه‌كه زیاتر ده‌بێت، چونكه خێزانه‌كان ده‌توانن پێشوه‌خت ده‌ست به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری منداڵه‌كانیان بكه‌ن".
هه‌تا ئه‌گه‌ر منداڵێكیش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی بۆماوه‌یی نه‌زانراو و ده‌ستنیشان نه‌كراوه‌وه گیان له‌ده‌ست بدات، ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌م شیكارییه بۆ منداڵه‌كه بكرێت، تا بزانرێت هۆی گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی چی بووه، تا له ئاینده‌دا بتوانرێت دایك و باوكان به ده‌رمانه‌كانی دژ به‌و نه‌خۆشییه بكوترێن، بۆ ئەوەی لە ئاینده‌دا منداڵێكیان نه‌بێت هه‌ڵگری ئه‌و نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییانه بێت.
-
ژماره‌ى تووشبوانى شه‌كره له‌عێراق ئاشكراده‌كرێت
|
-
ئه‌گه‌ڕ ڕۆژێكی ته‌واو شه‌كر و ئارد نه‌خۆیت، چی به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت؟
|
-
توێژه‌رانی ئوسترالی پكشنینێكی نوێی خوێنیان په‌ره‌پێداوه، كه نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه ده‌گمه‌نه‌كان له منداڵاندا ئاشكرا ده‌كات
|
-
9 ڕاسپاردەی زانستی بۆ پاراستنی تەندروستی مێشکت
|
-
چیتر ڕێگر مەبن لەوەی منداڵەكانتان لەناو خۆڵدا یاری بكەن
|
-
نیشانە و چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی؛ ئەو ڤایرۆسە نوێیەی لە چین بڵاوبووەتەوە چییە؟
|
-
عەلی حەمەساڵح لەبارەی پێدانی تاقیگەكان بە كۆمپانیاكان زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات
|
-
كاركردن بە شەو مێشك لاواز دەكات
|
-
قایمقامی شارەزوور بە فەرمی هۆكاری سكچوون و ڕشانەوەی لە ناوچەكە ڕاگەیاند
|
|
|
|