2025-02-17 205 جار خوێنراوەتەوە

داهاتووی خوێندنی ئەمساڵ چی لێ دێت ؟

ئیرادە میدیا

کلاسیکۆی نێوان وەزارەتی پەروەردە و مامۆستایان چۆن یەکلای دەکرێتەوە کێ دەستی کێ دەشکێنێتەوە؟

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دوای کۆتایی هێنان بە مانگرتن و هەڵگرتنی خێمەی مانگرتووان وتیان، مانگرتن تەواو بوو، بەڵام بایکۆت بەردەوامە و ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن، تا ئەو کاتی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو دابەش دەکرێت.

لەبارەی بایکۆتیشەوە مامۆستایان ڕایانگەیاند، ئەوان مافیان لای حکومەتە و ناچنە ژێرباری فشارەکانی وەزارەتەکەیانەوە تا ئەو کاتی مافەکانیان بۆ دەگەڕێتەوە هاوکات ڕایانگەیاند ئەوان بە بڕیاری وەزارەت بایکۆتیان نەکردووە تا بە بڕیاری وەزیر بایکۆت بشکێنن!

لەبەرامبەردا ئەنجومەنی وزاری پەروەردەی هەرێم دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەڕێوبەری پەروەردەکانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بڕیاری شکاندنی بایکۆتیان دا، بە بێ ئەوەی هیچ کام لە داواکانی مامۆستایان جێبەجێ بکەن،ئەوەش وایکرد مامۆستایان بەدەم داوەکەی پەروەردەوە نەچن و دەرگای قوتابخانەکان بەداخراوی بهێڵنەوەو یەکەم کلاسیکۆ لەبەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە. 

میدیای ئیرادە زانیویەتی، بەڕێوەبەری بەشێک لە پەروەردەکان، لەڕێگەی گرووپ چاتە تایبەتەکانەوە هەڕەشەیان لە بەڕێوەبەری  خوێندنگەکانی سنوری بایکۆت کردووە، بەوەی ئەگەر ڕۆژی سێ شەمە واتە سبەی دەرگای خوێندنگەکان نەکەنەوە، ئەوا هەڵدەستن بە دوورخستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرە، لە بەڕێوەبەری خوێندنگەکەی.
 
مامۆستایانیش لەوەڵامی ئەو هەڕەشە و داواکاریانەی پەروەردە لە بەڕێوەبەری پەروەردەکان،  شکاندنی بایکۆت ڕەتدەکەنەوەو ڕایدەگەیەنن،  کە دەوامکردنی بێ مووچە عەیبەیەکی گەورەیە،  وەک ئاماژەیەکیش بۆ فشارەکانی پەروەردە بۆ سەر بەڕێوەبەرەکان، مامۆستایان دەڵێن: خۆ ئەگەر لەفەسڵکردن دەترسیت ئەوا پێنەدانی مووچە فەسڵکردنی تۆیە ، واتە کاتێك مووچەت پێنادەن ئەوا تۆ فەسڵکراویت ئیتر بۆچی دەترسیت؟

کەواتە بە پێی قسە و لێدوانی مامۆستایان، ئەوان ئامادە نین لە ژێر هیچ فشارێکدا بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن تا ئەو کاتەی بە لانی کەمەوە مووچەی مانگی 12ی مامۆستا و فەرمانبەرانی هەرێم دابەشدەکرێت، ئەگەر نا بەفەرمی مامۆستایان کۆتایی بە خوێندنی ئەمساڵ دەهێنن.

  • فەلەستین بەرەسمی برسیەتی لە غەززە راگەیاند

  • 3ی ئایار رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەریی

  • کەناڵی BBC لەبارەی تاوانەکانی تورکیا لە خاکی هەرێم، زانیاری گرنگ ئاشکرادەکات

  • ئیخوان موسلیمین لەسەرهەڵدانەوە بۆ قەدەغەکردن

  • کوردەکانی تورکمانستان

  • فیل و کەر؛ هێمای سەرەکی دوو حزبە سیاسییەکەی ئەمریکا

  • ئیسرائیل رێگەی نەدا توركیا سیستمی بەرگری ئاسمانی لە فرۆکەخانەی T4 لە سوریا جێگیر بكات

  • پێكهێنانه‌وه‌ی حكومه‌ت یان دوبارەکردنەوەی ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی

  • كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌ڵقه‌یه‌ك بۆ پاكتاوی كورد

سەرەکی