2025-05-01 244 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا و ئۆکرانیا لەسەر دۆسییەکی تایبەت رێککەوتن

ناوەندی هەواڵ

ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئۆکرانیا رێککەوتنێکی ئابووری گەورەیان واژووکرد کە دەبێتە هۆی دووبارە بونیادنانەوەی ئۆکرانیا و هاوکات دەستگەیشتنی ئەمریکا بە سامانە سروشتییەکانی ئەو وڵاتە.

رێککەوتنی ئابووری نێوان ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئۆکرانیا دوای زنجیرەیەک لە دانوستانی دیپلۆماسی دێت کە لەلایەن هەردوو وڵاتەوە ئەنجامدران بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک کە سوودی بۆ هەردوو وڵات هەبێت.

سکۆت بیسنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، دڵخۆشین کە واژووی رێکەوتنی هاوبەشیی ئابووری مێژووی لەگەڵ ئۆکرانیا دەکەین.

هاوکات، یولیا سفیریدینکۆ وەزیری ئابووری ئۆکرانیا رایگەیاند، لە رێگای رێککەتنەکەوە سندوقێک دادەمەزرێنین و وەبەرهێنەرانی جیهان رادەکێشینە وەڵاتەکەمان و دووبارە بونیادی دەنێینەوە.

ئەمریکا لە رێگای ئەم رێککەوتنەوە دەستی دەگات بە کانزا و نەوت و گازی ئۆکرانیا کە لە مێژە هەوڵی بۆ دەدات.

  • رۆژهەڵات..لەحوكمڕانى سەفەوییەكانەوە بۆ كۆمارى ئیسلاميى ئێستا

  • ئایا عێراق دەبێتە پەناگەیەکی ئارام بۆ حوسییەکان؟

  • رایخى سێهەم.. ناسراوترین لۆگۆى جیهان

  • نێڵسۆن ماندێلا.. ئەو پیاوە لێبوردەیەى سەرەتا ناوى گێرەشێوین بو

  • جۆزیف گۆبڵز.. ئەو وەزیرەى تەنها رۆژێك راوێژكارى ئەڵمانیا بو

  • ئەو سەرۆكەى رۆژێك پێش مردنى وتارێكى نوسى و تەنها خۆى بینى

  • هۆچی منە.. چێشتلێنەرێك دەرگاى دۆزەخ بۆ ئەمریكییەكان دەكاتەوە

  • عیدی ئەمین..لە نێوان ستەم و پرتەقاڵ خواردن و رەفتاری نامۆدا

  • ناپلیۆن..ئەو ئیمپراتۆرەى لە پشیلە دەترسا و دەنگى زۆر ناخۆشبو

سەرەکی