2025-05-03 146 جار خوێنراوەتەوە

کەمئاوى تەنگ بە چەمچەماڵییەکان هەڵدەچنێت

دوای ساڵێک لە هاتوهەڵای حکومەت بۆ تەواوکردنی پرۆژەی ئاوی چەمچەماڵ، پرۆژەی ئاوی چەمچەماڵ- گۆپتەپە ڕاگیراوە،  هاوڵاتیانی شارەکەش هاواریان لێهەستا و دەڵێن "لە بەهاردا هەفتەی جارێک ئاومان پێبدەن دەبێت لە هاویندا چیمان بەسەر بێنن" .

هێشتا وەرزی هاوین نەهاتووە، کەمئاوی تەنگی بە چەمچەماڵییەکان هەڵچنیوە،  بەشێوەیەک نزیکەی مانگێکە دانیشتووانی قەزای چەمچەماڵ هەفتەی یەک جار ئاویان پێدەگات و لە ئێستاشەوە ترسیان لە هاوینە، کە ١٠ بۆ ١٢ رۆژ جارێک ئاویان پێبدرێت .

قائیمقامى شارەکەش تەواوکردنى پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵ بە چارەسەرى پێویست دەزانێت و داوا لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەکات پارەی پێویست بۆ پرۆژەکە دابین بکەن، داواکەی قایمقامی شارەکە دوای ئەوە دێت کە کارکردن لە پرۆژەکەدا وەستاوە بەهۆی خەرجنەکردنی پارەی پێوسیت بۆ پرۆژەکە..

ساڵانە دانیشتوانى قەزاى چەمچەماڵ پشکى شێریان لە سەرهەڵدانى کێشەى کەمئاوى بەردەکەوێت، هاوڵاتیانی شارەکە دەڵێن، تاکە هیوا بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کەمئاوى، پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵە کە بەوتەى ڕەمک ڕەمەزان، قایمقامی قەزاکە کەمتر لە ٧%ی تەواو بووە و هیچ بودجەیەکی بۆ خەرج نەکراوە.

دە مانگ بەر لەئێستا حکومەتی هەرێم کردی بە هات و هەڵا و ڕایگەیاند کە دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ دەکەن، حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی میدیاکانەوە دەیووت  تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٦ پرۆژەکە تەواو دەکەن و کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ چارەسەر دەکەن، بەڵام دەزگای ئیرادە زانیویەتی پرۆژەکە هیچ بودجەیەکی بۆ خەرج نەکراوە و رێژەی کارکردن لە پرۆژەکەشدا نەگەیشتووەتە ٧% و لە ئێستاشدا کارە سەرەکییەکانی پرۆژەکە راگیراوە و نزیکە لەوەستانی یەکجاری  ..

 

  • عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

  • پەکەکە 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

  • كەجەكە: كورد پشتیوانێكی گرنگی لەدەستدا و كەلێنەكەی بە ئاسانی پڕ نابێتەوە

  • سرى سورەییا کۆچى دوایى کرد

سەرەکی