2025-05-03 171 جار خوێنراوەتەوە

جاریکى دیکە یەکێتى و پارتى کۆدەبنەوە

وتەبێژى یەتى رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا جارێکى دیکە هه‌ردو وەفدى یه‌كێتی و پارتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ تایبه‌ت به‌ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ئەنجام دەدەن.

لە رۆژى 24-4-2025، وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ  تاڵەبانی و مەسرور بارزانی لە هاوینەهەواری دوکان کۆبونەوە بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسی دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەت بەڵام کۆبونەوەکە بەبێ ئەنجام کۆتتایى هات.

ئەمڕۆ شەممە 3-5-2025، سەعدى ئەحمەد پیرە وتەبێژى یەکێتى رایگەیاند،  بڕیارە لەم هەفتەدا هەردوو وەفدى  دانووستانکاری یەکێتى و پارتى  كۆببنەوە و بۆ گفتوگۆ لەسەر دوایین پەرەسەندنەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمى حکومەت.

وتیشی، ئەو کۆبوونەوەیە بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بەڕێوەدەچێت.

لە 20-10-2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچو بەڵام  تا ئێستا کابینەى نوێى حكومەتی هەرێم پێكنەهێنراوە.

  • عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

  • پەکەکە 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

  • كەجەكە: كورد پشتیوانێكی گرنگی لەدەستدا و كەلێنەكەی بە ئاسانی پڕ نابێتەوە

  • سرى سورەییا کۆچى دوایى کرد

سەرەکی