2025-06-03
165 جار خوێنراوەتەوە
عەلی حەمە ساڵح: گەورەترین تاڵانی زەوی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
ناوەندی هەواڵ
"عەلی حەمە ساڵح" سەرۆکی ڕەوتی ھەڵوێست و ئەندامی پەرلەمان، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، نووسینێکی لەسەر لێکۆڵینەوەکانی خۆیان لەبارەی دابەشکردن و فرۆشتن و تاڵانکردنی زەوی لە سلێمانی بڵاوکردەوە.
عەلی حەمە ساڵح دەڵێت: "سێ مانگە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەم، 312 بەڵگەم کۆکردوەتەوە، ھیچ تاڵانی و یاساشکێنی و وێرانکردنێکی شارم نەدیوە؛ لەمە گەورەتر بێت".
عەلی، ڕوو لە "بافڵ تاڵەبانی" سەرۆکی یەکێتی، "قوباد تاڵەبانی" جێگیری سەرۆکی حکومەتی ماوە بەسەرچوو و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات و دەڵێت: تاڵانییەکی مەترسیدار لە سلێمانی بەناوی ئێوەوە دەکرێت، ئەم کارە بە بێ فەرمانی وەزاری و یاسا، بەناوی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکانەوە، زەوی سلێمانی، مەتر مەتر دابەش دەکرێت و دەفرۆشرێت، تا ئێستا زیاتر لە 80 ھەزار پارچە زەوی دابەشکراوە، کە بەھاکەیان زیاترە لە یەک ملیار دۆلار.
بە پێی لێدوانی عەلی حەمە ساڵح، ئەو شوێنانەی کە بەناوی یەکێتییەوە دەستیان بەسەردا گیراوە و پارچە پارچە دەکرێن و دەفرۆشرێن، بە بێ ھیچ بەڵگەنامەیەکی یاسایی، بریتین لە:
دەوروبەری سائیب سیتی تا ١٠٠ مەتری، سەرشەقامی سەد مەتری، ھەواری شار، قڕگە، ڕاپەڕین، قولەڕەیسی، کەنەکەوە، بەکرەجۆ، سوتکە، کانی گۆمە، چوارچرا و زەوی قەرەجەکان.
ھەروەھا عەلی حەمە ساڵح نوسیویەتی کە ناوی ھەموو ئەو بەرپرسانەی دیکۆمێنت کردووە کە بەو کارە ھەستاون، لەوانە بەرپرسانی حزبی و شارەوانییەکان، دەڵالەکان، ڕوپێوەکان و ھتد.
عەلی باسی لەوە کرد کە: تا ئێستا پرۆسەی تاڵانکردنی زەوی سلێمانی بەردەوامە وھەفتانە نزیکەی 500 پارچە زەوی بۆ فرۆشتن دەخرێتە بازاڕەوە، بەھاکەشی ھەفتانە (پێنج بۆ شەش ملیۆن دۆلارە).
ھەروەھا عەلی حەمە ساڵح، ناوی یەکێک لەوانەی ئەم کارە ڕادەپەڕێنێت ئاشکرا کردووە، كه بەناوی ئەو سەرکردانەی یەکێتییەوە ئەم کارە دەکات، ئەمە جگە لە ئاماژەدان بەوەی دەیان نووسینگە بۆ ساخکردنەوەی ئەو کارە دیاریکراوە.
جگە لە دواکردن لەو بەرپرسانەی یەکێتی کە ناوی بردون، گوایە بەناوی ئەوانە ئەم کارە دەکرێت، داواش لە جوتیار و خاوەن زەوییەکان دەکات کە بەھیچ جۆرێک زەوییەکانیان تەسلیم بەو کەسانە نەکەن، چونکە کارێکی نایاساییە.
-
پهیامی ئۆجهلان له دوا ژمارهی "سهرخۆبوون" بڵاوكرایهوه
|
-
ویستیان جەژنانە کۆ بکەنەوە بەڵام زیندان بوو بەجێگەیان
|
-
د.کامەران بەرواری: پارتی خۆی لەهەرچوار بەشی کوردستان پێ گەورەترە
|
-
سودانی بۆ فراکسیۆنی یەکگرتوو: پێش جەژن چاوەڕێ مووچە مەبن
|
-
لە سێ شارى هەرێم پزیشکانی ناڕازیی و دانەمەزراو گردبونهوه
|
-
پارتی ئاستەنگ بۆ گەڕانەوەی 2500 خێزانی ئێزیدی دروست دەکات
|
-
فراکسیۆنی یەکگرتو: لەجیاتى مژدە لێبڕینى موچە دەستیپێكرد
|
-
عەلی حەمە ساڵح: گەورەترین تاڵانی زەوی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
|
-
توندوتیژی دژ به پیاوان له ههرێم زیادی كردووه
|
|
|