2025-06-03
76 جار خوێنراوەتەوە
ڕوسیا و ئۆکرانیا تەنیا لەسەر چەند خاڵێکی مرۆیی ڕێکەوتن
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری ڕوسیا و ئۆکرانیا بۆ جاری دووەم لە ئەستەمبوڵ، بە نێوەندگیری تورکیا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمجارەیاندا، سەرەڕای گرژییەکانی نێوانیان و زیادبوونی مەرجەکانی ڕوسیا لە دوای ھێرشە چاوەڕواننەکراوەکانی ئۆکرانیا لە قوڵایی خاکی ڕوسیادا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ھەردوولا لەسەر چەند خاڵێکی مرۆیی ڕێکەوتن، لەونە:
٭ ڕادەستکردنەوەی تهرمی 6000 له ههردوو لایهنهوه.
٭ ئازادکردنی سەربازە دیلەکان کە برینداری سەختن.
٭ ئازادکردنی ئەو سەربازانەی کە تەمەنیان لەخوار 25 ساڵەوەیە.
دوێنێ دووشەممە (2ی حوزەیرانی 2025) لە ئەستەمبوڵ، گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان شاندی مۆسکۆ-کێڤ بەڕێوەچوو، بە ئامانجی گەشتن بە ڕێکەوتنێکی سەرەتایی کە کۆتایی بھێنێت بە شەڕێکی درێژخایەن کە زیاتر لە سێ ساڵە بەردەوامە.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا مەرجەکانیان بۆ وەستاندنی شەڕ خستۆتەڕوو، بەڵام شاندی ڕووسی، وەک چاوەڕوان دەکرا، سەقفی داواکارییەکانی بەرزکردۆتەوە، بەتایبەت دوای ھێرشە لەناکاوەکەی ئۆکرانیا لە قوڵایی خاکی ڕوسیادا، کە تێیدا چەندەھا پێگەی سەربازی ڕووسی، لە نێویاندا فڕۆکەخانەی سەربازی کرابوونە ئامانج، و زیانێکی زۆر بە پێگەی سەربازی ڕوسیا کەوتبوو، کە مەزەندە دەکرێت بە زیاتر لە 8 ملیار دۆلاری ئەمریکی، ئەمە جگە لە دوو ڕووداوی شەمەندەفەر، کە سەرچاوە ڕووسییەکان ھۆکارەکەیان گەڕاندۆتەوە بۆ ھێرشی ئۆکرانییەکان.
ڕۆستەم ئهمیرۆف، وەزیری بەرگری ئۆکرانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاندا: "لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی دیلە بریندارەکان و نەخۆشەکان ڕێکەوتین، لەسەر بنچینەی "ھەموو بەرامبەر ھەموو"، بەڵام بڕگەی دووەم ئەو سەربازانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 25 ساڵە، ھەروەھا ھەرلایەک و تەرمی 6 ھەزاری لایەنی بەرامبەر ڕادەست دەکاتەوە، کە لە شەڕەکاندا کوژراون".
ھەروەھا ئهمیرۆف ئەوەشی وت کە: " ئۆکرانیا مەرجەکانی ڕوسیایان بە دەست گەشتووە، ھەفتەیەکمان لەبەردەستدایە بۆ ھەنگاوی دووەم، ھەروەک گفتوگۆمان کرد لەبارەی ئەگەری دانیشتنی نێوان پۆتین و زیلینکسی، دەشێت ترەمپیش ئامادە بێت".
ئهمیرۆف ئەوەشی زیادکرد کە ئومێدەوارە کۆتایی بە جەنگ بێت، ئەگەر ڕوسیا ڕژد بێت لەسەری، ئەوه ڕێدەکەوین، ئەگەرنا ئەبێت سزای زیاتری بەسەردا بسەپێنرێت.
دوای کۆبوونەوەکەی نێوان ھەردوو شاندی ڕوسی و ئۆکرانی بە نێوەندگیری تورکیا، "ڕەجەب تەیب ئەردۆگان"ی سەرۆکی تورکیا بە ڕۆژنامەنووسانی وت: "ھیواخوازین سەرۆکانی ڕوسیا و ئۆکرانیا، بە ئامادەبوونی سەرۆک ترەمپ لە ئەستەمبوڵ یان ئەنقەرە بەمزوانە کۆببنەوە، منیش بەشدار دەبم، دەمەوێت تورکیا ببێتە ناوەندی ئاشتی".
گەڕی یەکەمی دانیشتنەکانی نێوان ڕوسیا-ئۆکرانیا لە تورکیا، لە 15 و 16ی ئایاری ڕابردودا بەڕێوە چوو، و تێیدا تەنیا لەسەر ڕادەستکردنی دوو ھەزار دیلی نێوانیان ڕێکەوتبوون.
-
ئیسرائیل زیاتر له 20 پێگهی سهربازی سوریای كرده ئامانج
|
-
یسرائیل كاتس: شەرع بەرپرسی ڕاستهوخۆیه لە ھەر ھێرشێک بکرێتە سەرمان
|
-
دەوڵەت باخچەلی: جەژنی راستەقینە لە تورکیا سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتییە
|
-
لەماوەی جەنگدا روسیا 19%ی خاکی ئۆکرانیای کۆنترۆڵکردووە
|
-
پنتاگۆن 500 سەرباز لە سووریا دەکشێنێتەوە و دوو بنکەى سەربازیش دادەخات
|
-
پرسى كۆچبەران حكومەتى هۆڵەندا هەڵدەوەشێنێتەوە
|
-
لە بومەلەرزەكەى توركیادا منداڵێك گیانى لەدەستدا
|
-
بەهۆى لایەنگیریى بۆ ئیسرائیل ترەمپ سێ بەرپرسى لەكارلابرد
|
-
رۆیتەرز.. ئەمریكا گڵۆپى سەوزى بۆ سوریا هەڵكرد
|
|
|