2025-09-02 75 جار خوێنراوەتەوە

لاهور جەنگی بورهان لە هاوسەرۆکی یەکێتیەوە بۆ زیندان

ناوەندی هەواڵ

لاهور شێخ جەنگی ساڵی ١٩٧٥ لە دایک بووە، کوڕی جەنگی بورهانە و برازای سکرتێری پێشووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان جەلال تاڵەبانیە، ناوبراو هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و  سەرۆکی دەزگای زانیاری بووە .

ساڵی ٢٠٠٢  یەکەمین دەزگای  دژە تیرۆری بە هاوکاری ئەمەریکییەکان  دامەزراندووە ، تا لەسەرکار لابردنی جیا لەبەرپرسیاریەتیەکانی دیکەی لە ناو یەکێتی و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، ڕاستەوخۆ خۆی  سەرۆکایەتی ئەو هێزی دژە تیرۆری کردووە، دوای ساڵێک لە دروستکردنی دەزگای دژە تیرۆر بەشداری لە ئۆپراسیۆنی "ڕێگای ڤاکینک "دژی ئەنساروئیسلام لە ساڵی ٢٠٠٣دا کردووە .

لاهور شێخ جەنگی لە ساڵی ٢٠١٣ دەزگای زانیاری و دژەتیرۆری کرد بەیەک  و بەشداری ئۆپراسیۆنە ناوخۆیی دەرەکییەکانی کردووە .

ساڵی ٢٠٢١ هێزێکی نویی بەناوی دووپشک  دروست کرد کە بەشێک لە فەرماندەکانی، هەمان ئەو فەرماندانە بوون کە پێشتر لە دەزگا ئەمنیەکانی یەکێتیدا سەروکار و بەرپرسیاریەتیان هەبووە .

ململانیی ناوخۆیی لە نێو یەکێتی چۆن دروست بوو ؟ چۆن تەشەنەی کرد و حزبەکە چۆن دابەشکرا  ؟ 

دوای کۆچی دوای مام جەلال لە ساڵی ٢٠١٧ کێشە ناوخۆییەکانی ئەو حزبە  لەسەر ئەوەی کێ سەرکردایەتی دەکات تەقیینەوە .

لە کۆنگرەی چوارەمی یەکیتی لە ساڵی 2019 هەردوو ئامۆزا ڕێکەوتن کە ببن بە هاوسەرۆکی حزبەکە، بەڵام چارەسەکە کورتی خایاند .

لە مانگی تەموزی سالی ٢٠٢١دا و لەپڕ، هێزەکانی کۆماندۆ دەستیان بەسەر دەزگای زانیاری و دژە تیرۆردا گرت و  لاهور جەنگی بورهان لە هاوسەرۆکی لابرا، هاوکات بە تۆمەتی هەوڵی کوشتنی بافڵ تاڵەبانی تۆمەتبار کرا و میدیاکانیشی دەستی بەسەرداگیرا .

لەو بێنە و بەردەی نێوان ئامۆزاکان و دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی لە هاوسەرۆکایەتی یەکێتی، سکاڵا لەسەر حزبە تۆمارکرا کە بەنایاسایی دەستی بەسەرداگیراوە بەڵام  دادگای فیدراڵی عێراق لە بەرژەوەندی بافڵ تاڵەبانی بریاریدا و ناوبراوی  وەک سەرۆکی یەکیتی ناساند، بەوەش لاهور شێخ جەنگی بەتەواوی لە یەکێتی دوورخرایەوە و چیتر ناوبراویش ئاڵای حزبەکەی نەخستەوە پشتی .

هەموو ئەو ڕووداوانە بۆ هاوڵاتیان زۆر گوماناوی بوون کە بۆچی لاهور شێخ جەنگی بەو دەردە برا، بەڵام سەرۆکە لادراوەکەی یەکێتی پێشوو لاهور شێخ جەنگی ووتی "ئەوەی ڕویدا گەلەکۆمەیەکی نێوان پارتی و تورکیا و ئێران بووە بەڵام بە بافڵ تاڵەبانی کارەکە کرا ، ئەم ووتانەی ناوبراو بۆ هاوڵاتیان رێی تێدەچوو بەو پێیەی دوای مام جەلال و نەوشیروان مستەفا پارتی ترسێکی زۆری لە هێز و هەیبەتی لاهور جەنگی هەبوو ،،،بۆ سەلماندنی ئەوەش عومەر شێخ مووس لە چاوپێکەوتنێدا ناوبراوی بە سەردەمی گەنجی مام جەلال وەسف دەکرد ، هەرئەوەش وایکرد ناوبراو پێش قایم تر کردنی پێگەکەی کە زۆر سەرسەختانە ململنێی لەگەڵ پارتیدا دەکرد لەسەر کورسیەکەی دووربخرێتەوە  . .........

بەرەی گەل و دروست کردنی حزبیکی نوێ ، کاروانی دواتری لاهور شێخ جەنگی 

دوای بێهیوابوون لە گەڕانەوە بۆ ناو یەکیتی لاهور جەنگی حزبیکی نوێی بە ناوی بەرەی گەل، لە ساڵی ٢٠٢٤ دروستکرد، سەرکردایەتی حزبەکە بەشێکی زۆری ئەندامانی پێشووی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بوون .

حزبە نوێیەکەی لاهور جەنگی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کردوو  توانی دوو کورسی پەرلەمان بەدەست بهێنێت، ئەگەر چی ئەوان ڕایانگەیاند کە هەندێک کورسیان دراوە بە حزبەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان بێ ئەوەی ناوی هیچ حزبێک ببەن .

شەڕ و دەستگیرکردن  بە زەبری هێز و دەبابە و باجەڕ

 لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٥ کێشەکان بەرەو پیکدادانی چەکداری تەقییەوە، دواجار هێزە ئەمنییەکانی سلیمانی دوای هێنانی سەدان باجەڕ و نزیکەی ٢٠ تانک و مودەڕەعە و هێزێکی تێکەڵاو لە دژەتیرۆر و ئۆپراسیۆن و کۆماندۆی یەکێتی ،بەشەڕو دوای ٣ کاتژمێر لە پێکدادان  چوونە ناو ماڵەکەی و لاهور شێخ جەنگیان دەستگیریان کرد .

بەهۆی شەڕەکەوە ٣ کەس لە هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی و ژمارەیەک چەکداری هێزی دووپشک کوژران و بریندار بوون، جگەلەوەش  بەشێکی هۆتێل لالەزار و ماڵەکەی لاهور جەنگی سوتاون و زیانی ماددی زۆریش بە ماڵەکانی دەوروبەری گەیشت .
 ئێستا لاهور جەنگی بە تۆمەتی پیلانگیری و تێکدانی ئاسایش، لەلای ئاسایشی سلیمانیە و دەستگیرکراوە .دوای چەند ڕۆژێکیش لە دەستگیرکردنی لاهور جەنگی و بەشیکی هێزەکەی، لە میدیای یەکێتیەوە دانپێدانانی ژمارەیەک کەس بلاوکرایەوە کە دەڵین ویستویانە سەرۆکی یەکیتی بکوژن و کودەتا بکەن، لەنێو دانپێدانانەکەدا ناوی " ئەژی ئەمین " سەرۆکی هەڵهاتووی دەزگای زانیاری هات کە بەدرۆن و ناردنی هێز هاوکاری لاهور جەنگی کردووە و ئێستا ئەویش داواکراوە لای یەکێتیەوە .

 

  • لاهور جەنگی بورهان لە هاوسەرۆکی یەکێتیەوە بۆ زیندان

  • رۆژهەڵات..لەحوكمڕانى سەفەوییەكانەوە بۆ كۆمارى ئیسلاميى ئێستا

  • ئایا عێراق دەبێتە پەناگەیەکی ئارام بۆ حوسییەکان؟

  • رایخى سێهەم.. ناسراوترین لۆگۆى جیهان

  • نێڵسۆن ماندێلا.. ئەو پیاوە لێبوردەیەى سەرەتا ناوى گێرەشێوین بو

  • جۆزیف گۆبڵز.. ئەو وەزیرەى تەنها رۆژێك راوێژكارى ئەڵمانیا بو

  • ئەو سەرۆكەى رۆژێك پێش مردنى وتارێكى نوسى و تەنها خۆى بینى

  • هۆچی منە.. چێشتلێنەرێك دەرگاى دۆزەخ بۆ ئەمریكییەكان دەكاتەوە

  • عیدی ئەمین..لە نێوان ستەم و پرتەقاڵ خواردن و رەفتاری نامۆدا

سەرەکی