2025-09-10 15538 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌و كچه‌ ئیسرائیلیه‌ى خه‌ریكبوو به‌ڵایه‌كى گه‌وره‌ به‌سه‌ر عێراق بهێنێ ئازادكرا

ئه‌و كچه‌ ئیسرائیلیه‌ به‌ڕه‌گه‌ز ڕوسیه‌ى له‌عێراق ڕفێندراو به‌هۆیه‌وه‌ خه‌ریكبوو به‌ڵایه‌كى گه‌وره‌ به‌سه‌ر عێراق بهێنێ، ئازادكرا، هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقیش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و هۆشداریشده‌دات.

شه‌وى 19ى ئادارى 2023، ئه‌لیزابێس تسوركۆڤ كچه‌ ڕوسى به‌ڕه‌گه‌ز ئیسرائیلى ڕوى له‌عێراق كردو له‌قاوه‌خانه‌یه‌كى ناوچه‌ى كه‌ڕاده‌ داده‌نیشێت‌و چاوه‌ڕوانى پیاوێكى گه‌نج ده‌كات كه‌ ناوى ئه‌حمه‌د عه‌لوانییه‌.

كاتێك ئه‌حمه‌د ده‌چێته‌ لاى تسوركۆڤ، دواتر بەشێوەیەکى ئاسایی به‌یه‌كه‌وه‌ له‌قاوه‌خانه‌كه‌ ده‌رده‌چن، ئه‌مه‌ دیمه‌نى دوایین ڤیدیۆیى تسوركۆڤى بوو کە دواى ڕفاندنى بڵاوكرایه‌وه‌. 

ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه‌، ئه‌و ئه‌حمه‌د عه‌لوانیه‌، ئامۆزاى محه‌مه‌د عه‌لوانیی سه‌ركرده‌یه‌كى كه‌تائیبى حزبوڵڵاى عێراق بوو، تسوركۆڤ داواى لێكردبوو، دیدارێكى محه‌مه‌د ڕێكبخات بۆ ئه‌وه‌ى له‌توێژینه‌وه‌كه‌ى به‌كارىبهێنێ.

بۆیه‌ ڕاسته‌وخۆ دواى ڕفاندنى، په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ حزبوڵڵا ڕاكێشراو ئه‌مریكاو ئیسرائیلیش هه‌ڕه‌شه‌یان له‌گروپه‌كانى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى له‌عێراق كرد، ئه‌گه‌ربێت‌و تسوركۆڤ ئازادنه‌كرێت‌و چاره‌نوسى دیارینه‌كرێت، باجه‌كه‌ى بۆ عێراق قورس ده‌بێت.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر محه‌مه‌د شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، دوای کۆتاییهاتنی هەوڵێکی زۆری دەزگا ئەمنییەکانمان کە ماوەی چەندین مانگی خایاند، ئازادکردنی هاوڵاتی (ڕوسی- ئیسرائیلی) بەناوی ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ ڕادەگەیەنین.

سودانى نوسیویه‌تى، "دوپاتیدەکەینەوە، جارێکی تر کە هیچ سازشێک قبوڵناکەین لەجێبەجێکردنی یاساو پاراستنی دەسەڵاتی دەوڵەتدا، هەروەها ڕێگەنادەین بەهیچ کەسێک ناوبانگی عێراق‌و گەلەکەی لەقبکات".

ئه‌لیزابێس تسۆركۆڤ (Elizabeth Tsurkov) یان به‌ڕوسى (ئه‌لیزاڤیتا تسوركۆڤا) له‌11ى تشرینى دوه‌مى 1986، له‌شارى سانت پتروسبۆرگ لەڕوسیا له‌دایكبوه‌، دواتر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى ڕویان له‌ئیسرائیل كردوه‌و ساڵانێك له‌وێ ژیاوه‌، بۆیه‌ ئێستا تسوركۆڤ دوو ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌یه‌ (ڕوسى‌و ئیسرائیلى)، جیاله‌وه‌ش، ئه‌وكاته‌ى ڕفێندرا، خوێندكارى دكتۆرا بوو له‌زانكۆى پرینستۆنى ئه‌مریكى، پسپۆڕییه‌كه‌شى سیاسه‌ته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بوو.

تسۆركۆڤ ئه‌و ماوه‌یه‌ى کە له‌ئیسرائیل ژیاوه‌، بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس‌و ماسته‌رى له‌زانكۆى قودس‌و ته‌لئه‌بیب به‌ده‌ستهێناوه‌، دواتر بۆ خوێندنى دكتۆراكه‌ى ڕوى له‌ئه‌مریكا كردوه‌، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، ئه‌و كچه‌ وه‌ك توێژه‌رێك كاریكردوه‌، زۆربه‌ى كاره‌كانیشى له‌سه‌ر گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بوه‌، هاوكات به‌چوار زمان قسه‌یكردوه‌، ئه‌وانیش (ڕوسى، عیبرى، عه‌ره‌بى‌و ئینگلیزى).

به‌گوێره‌ى ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ى له‌دوو ساڵى ڕابردودا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، تسۆركۆڤ ده‌یانجار هاتوه‌ته‌ عێراق، ئه‌وه‌ى سه‌یربێت ئه‌وه‌یه‌ کە ئه‌و به‌نهێنى سه‌ردانى عێراقى كردوه‌، نهێنیش مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌، ئیسرائیل ئاگادارى سه‌ردانى ئه‌و هاونیشتمانیه‌ى خۆى نه‌بوه‌ كه‌ هاتوه‌ته‌ عێراق.

چاودێرانیش پێیانوایه‌، هۆكارى ئه‌و به‌نهێنى سه‌ردانیكردنه‌ى بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئیسرائیل گەشتكردنی بۆ عێراق له‌هاوڵاتییانى خۆى قه‌ده‌غه‌كردوه‌، ئه‌مه‌ش نهێنییه‌ك بوو كه‌ مایه‌ى گومان بوو، به‌ڵام هه‌ر زوو به‌رپرسان له‌ڕوسیا، عێراق‌و ئیسرائیل دوپاتیانكرده‌وه‌، تسۆركۆڤ وه‌ك هاوڵاتییه‌كى ڕوسی سه‌ردانى عێراقى كردوه‌و پاسپۆرته‌ ڕوسییه‌كه‌ى به‌كارهێناوه‌.

  • یه‌كه‌م زه‌نگى هێرش له‌ته‌لئه‌بیبه‌وه‌.. ئیسرائیل زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • عێراقییەكان بۆ فرۆشتن.. لە ڤاگنەرەوە بۆ گروپى مافیایى

  • پارتى خه‌ریكى چییه‌... درزێك له‌ڕۆژئاوا خه‌ریكه‌ ماڵوێرانى به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت

  • كورد لە ئیجەو لیبیا بە دو شێوازى جیاواز دەخنكێت

  • ئەمڕۆ قەتەرو سبەی تورکیا.. ئیسرائیل دژی تیرۆر دەجەنگێت

  • لوتکەی شەنگەهای..هاوسەنگیی هێز یان دیمەنێکی ڕەمزیی؟

  • 11ى سێپتامبەر چۆن رویدا و كێ لەپشت هێرشەكانەوە بو؟

  • ئەمریكا چۆن دەڕوانێتە ناكۆكییەكانى نێوان هەرێم و بەغدا؟

  • ئایا ئیسرائیل سیناریۆی دەوحە لە بەغدا دوبارە دەکاتەوە؟

سەرەکی