2026-01-10 272 جار خوێنراوەتەوە

هاوسەرۆکی پژاک: ستراتیژی پژاک یەکێتی نەتەوەیی و چەسپاندنی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتە

ئیرادە میدیا

پەیمان ڤیان، هاوسەرۆکی مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ "دەزگای میدیایی ئیرادە"، تیشکی خستە سەر دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. ڤیان جەختی لەوە کردەوە کە ستراتیژی سەرەکی پژاک لەم قۆناغەدا، بەدیهێنانی یەکێتی نەتەوەیی و یەکخستنی هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانە.

ڤیان ئاماژەی بەوە کرد کە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" بووە هەوێنی یەکگرتوویی نەک تەنها لەنێوان کورداندا، بەڵکو لەنێوان تەواوی گەلانی ئێراندا. ناوبراو ڕایگەیاند: "ئێمە بەردەوام لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات لە گفتوگۆداین؛ ڕەنگە جیاوازی فیکریمان هەبێت، بەڵام بەرژەوەندی گەل دەخوازێت جیاوازییەکان وەلا بنێین و بە یەک دەنگ ڕووبەڕووی تەحەدییەکان ببینەوە."

سەبارەت بە پرسی پاراستن و بەرگری، هاوسەرۆکی مەجلیسی پژاک دووپاتی کردەوە کە هێزەکانیان خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن بەرامبەر بە هەر هێرشێک کە بکرێتە سەر گەلی کورد و ئامادەی هەموو جۆرە بەرگرییەکی ڕەوان. وتیشی: "سەرەڕای سەرکوتکارییەکانی ڕژێم، گەلی کورد لە ئێراندا لە هەموو گەلانی دیکە پتر خاوەنی ڕێکخستنی سیاسی و ئیرادەی تێکۆشانە."

پەیمان ڤیان پڕۆژەی "نەتەوەی دیموکرات"ی وەک تاکە ڕێگەی ڕزگاری خستە ڕوو، کە تێیدا هەموو پێکهاتەکان لە چوارچێوەی سیستمێکی دیموکراتیکدا بە ئاشتی پێکەوە دەژین. ئەو هیواشی خواست کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ببێتە نموونەیەک بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسی لە تەواوی ئێراندا و پێشەنگایەتی دیموکراسی بکات.

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

سەرەکی