19   کاتژمێر پێش ئێستا 53 جار خوێنراوەتەوە

پەیمان ڤیان: سەرهەڵدانەکان درێژکراوەی "ژن، ژیان، ئازادی"ن و ڕژێمی ئێران بەرەو ڕووخان دەچێت

ئیرادە میدیا

دەزگای میدیایی "ئیرادە" چاوپێکەوتنێکی تایبەتی لەگەڵ پەیمان ڤیان، هاوسەرۆکی مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ئەنجامدا، کە تێیدا تیشک دەخاتە سەر دوایین گۆڕانکاریی و سەرهەڵدانە جەماوەرییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.

پەیمان ڤیان لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ "ئیرادە میدیا" جەختی کردەوە کە هەر جوڵانەوەیەکی جەماوەری کە ئێستا لە ئارادایە، لە ڕاستیدا درێژکراوەی ئەو سەرهەڵدانە مێژووییەیە کە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" هێنایە کایەوە. ئەو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم فەلسەفەیە وایکردووە ژنان لە هەموو کایەکاندا ببنە پێشەنگی گۆڕانکارییەکان. بە بڕوای هاوسەرۆکی مەجلیسی پژاک، یەکێک لە تایبەتمەندییە دیارەکانی ئەم جوڵانەوەیە ئەوەیە کە ناڕەزایەتییەکان لە سنووری یەک شاردا نامێننەوە و بە خێرایی دەگوازرێنەوە بۆ شارەکانی تر، ئەمەش نیشانەی شکستی سیستماتیکی ڕژێمە.

پەیمان ڤیان دەڵێت: "ڕژێمی ئێران گەیشتووەتە خاڵی کۆتایی و بناغەی ژیانی کۆمەڵگەی تێکداوە، بۆیە چیتر ناتوانێت بە سەرکوتکردن خۆی ڕابگرێت." ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرهەڵدانی "ژن، ژیان، ئازادی" بوێری بە وڵاتانی تریش بەخشی بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئێران ببنەوە، چونکە نیشانیدا کە کۆمەڵگەی ناوخۆیی بە تەواوی دژی سیستمی ویلایەتی فەقیهە.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا بۆ ئیرادە میدیا، پەیمان ڤیان ئاماژەی بە شەڕی دوازدە ڕۆژەی ئیسرائیل و هێرشەکانی بۆ سەر ئێران کرد و ڕایگەیاند کە ئەم شەڕە وایکردووە ڕژێم زۆرینەی پایە سەرەکییەکانی دەسەڵاتی لەدەست بدات. لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە ئەو شێوازە ڕادیکاڵەی ئێستای سەرهەڵدانەکان، دەرئەنجامی بێئومێدبوونی گەلە لە ڕژێمێک کە چیتر توانای مانەوە و بەڕێوەبردنی نەماوە.

  • ئاسایشی حەلەب: شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە شێخ مەقسود بەردەوامە

  • تۆم باراک: دەبێت بە زوویی ڕێککەوتنی 10ی ئازار جێبەجێبکرێت

  • فۆزا یوسف: ئەو سوپایەی هەزاران تیرۆرستی تێدایە لەحەلەب کورد کۆمەڵکوژ دەکات

  • هاوسەرۆکی پژاک: ستراتیژی پژاک یەکێتی نەتەوەیی و چەسپاندنی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتە

  • پەیمان ڤیان: سەرهەڵدانەکان درێژکراوەی "ژن، ژیان، ئازادی"ن و ڕژێمی ئێران بەرەو ڕووخان دەچێت

  • ئەدهەم بارزانی: داوا لە حکومەتی عێراقی دەکەم هاوکاری هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن

  • کەجەکە: دەبێت دەستبەجێ سوریا هێرشەکانی بۆسەر کورد ڕابگرێت

  • ئیسرائیل: لەسەر هێرش بۆ سەر گەڕەکەکوردنشینەکان لە حەلەب هاتە دەنگ

  • مەسرور بارزانی: لەپێناو گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکەدا کورد بە ئامانج دەگیرێت

سەرەکی