5   کاتژمێر پێش ئێستا 3965 جار خوێنراوەتەوە

هۆشدارییه‌كى به‌په‌له‌ له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واوه‌

پشتیوان پێنجوێنی ڕایگەیاند: لە ڕۆژی دووشەممەوە تا ڕۆژی هەینی  لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ئاسمان هەور دەبێت و بەشێوازی پچڕپچڕ باران دەبارێت، دواتر بارانی مامناوەند و بەلێزمە دەبارێت لە چەند ناوچەیەکیش تەرزە دەبارێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی لەبارەی هاتنی شەپۆلێكی بارانبارین و درووستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەك هۆشداریدەداتە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

ئەو شارەزایه‌ى بواری كەشناسیی ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، "لەدوشەممەوە تا هەینی، لەناوچەکانی هەرێم بەگشتیی ئاسمان هەور دەبێت‌و بەشێوازی پچڕپچڕ باران دەبارێت، دواتر بارانی مامناوەندو بەلێزمە دەبارێت لەچەند ناوچەیەکیش تەرزە دەبارێت".

ئه‌وه‌شى وتوه‌، "لەبەشێکی ناوچەکان، ئەگەری دروستبونی لافاو هەیە، هەربۆیە داوا لەلایەنی پەیوەندیدار دەکەین ئامادەکاریی بکەن بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو".

ده‌شڵێت، "هۆشداریی‌و ڕێنماییم بۆ هاوڵاتییان ئەوەیە، کە لەپێناو سەلامەتیی گیانی خۆیان، تاوەکو بۆیان دەکرێت سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن‌و نزیکی ناوچە بەرزەکان نەبنەوە، چونكە هەندێک کات هەورەبروسکەی بەهێز ڕودەدات".

وه‌كو پشتیوان پێنجوێنى باسیكردوه‌، "لەناوچە کوێستانەکان، ناوچە سنورییەکان، ناوچە شاخاوییە بەرزەکان‌و ناو شارەدێی حاجی ئۆمەران، بەفر دەبارێت".

  • ئۆتۆمبێلێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دوو هاوڵاتى ده‌كوژێت

  • باخچه‌لى بۆ بارزانى: گورگه‌ بۆره‌كه‌م‌و هه‌تا ده‌مرم هه‌روا ده‌مێنمه‌وه‌

  • ئەحمەد شەرع له‌سه‌ر ناوهێنانى به‌تیرۆریست هاته‌ده‌نگ‌و باسى كورد ده‌كات

  • كه‌نه‌دا بڕیارێك له‌باره‌ى سوریاو گروپه‌كه‌ شه‌رعه‌وه‌ ده‌دات

  • نه‌خشه‌ڕێگه‌ى نوێى ئۆجه‌لان له‌ئستانبوڵه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌

  • تۆم باراك: کێشەی عێراق‌و سوریا لەئەگەری ئەوەدایە دۆخەکە بگۆڕێت بۆ دابەشبوون‌

  • هۆشدارییه‌كى به‌په‌له‌ له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واوه‌

  • په‌یامێك له‌ئۆجه‌لانه‌وه‌ بۆ هه‌سه‌ده‌.. "ببنه‌ دوو به‌ش"

  • ده‌م پارتى هاته‌ده‌نگ‌و قسه‌كانى ئۆجه‌لان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

سەرەکی