2   کاتژمێر پێش ئێستا 4685 جار خوێنراوەتەوە

كه‌نه‌دا بڕیارێك له‌باره‌ى سوریاو گروپه‌كه‌ شه‌رعه‌وه‌ ده‌دات

کەنەدا بەفەرمی ناوی سووریای لەلیستی وڵاتانی پاڵپشتیکاری تیرۆر دەرهێناو سزاکانی سەر "دەستەی تەحریری شام"یشی لابرد، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش ڕایگەیاند، ئەو بڕیارە هاوتەریبە لەگەڵ هەنگاوەکانی هاوپەیمانەکانیان بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی سووریا.

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاندووه‌، ناوی سووریای لەلیستی وڵاتانی پاڵپشتیکاری تیرۆر سڕیوەتەوەو پۆلێنکردنی "دەستەی تەحریری شام"یشی وەک قەوارەیەکی تیرۆریستی هەڵوەشاندووەتەوە، بەمەش پەیوەندیی بەو زنجیرە وڵاتانەوە کرد کە پێشتر سزاکانیان لەسەر دیمەشق سووک کردبوو.

ئەو هەنگاوەی کەنەدا دوای ئەوەدێت، لەمانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوودا، دەستەی تەحریری شام کۆتایی بەدەسەڵاتی بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سووریا هێناو حوکمڕانیی وڵاتەکەی گرتەدەست.

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لەبەیاننامەیەکدا جەختیکردەوە کە "ئەو بڕیارانە بەئاسانی نەدراون، بەڵکو هاوتەریبن لەگەڵ ئەو بڕیارانەی بەمدواییە لەلایەن هاوپەیمانەکانیانەوە دراون، بەتایبەتی به‌ریتانیاو ئەمریکا، هەروەها وەک پاڵپشتییەکە بۆ ئەو هەوڵانەی حکوومەتی کاتیی سووریا دەیدات بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی لەوڵاتەکەدا".

کەنەدا لەساڵی 2012 ناوی سووریای خستبووە لیستی "وڵاتانی پاڵپشتیکاری تیرۆر"، دوای ئەوەی سەرکوتکارییەکانی ڕژێمی ئەسەد دژی خۆپیشاندەران وڵاتەکەی بەرەو جەنگێکی ناوخۆیی برد.

هەروەها سزای بەسەر دەستەی تەحریری شامدا سەپاندبوو بەهۆی پەیوەندییان بە"ڕێکخراوی ئەلقاعیدە"وە، بەڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ باشترکردنی هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتە نوێیەکەی سوریا بەسەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع، ناوی دەستەکەیان لەلیستەکانی تیرۆر دەرهێنا.

سەرباری ئەو بڕیارانە، وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا ئاشکرایکردووە، سزاکانی سەر 56 کەسایەتیی سووریای هێشتووەتەوە، کە پێکهاتوون لەبەرپرسانی پێشووی سەردەمی ئەسەدو ئەندامانی خێزانەکەی.

  • ئۆتۆمبێلێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دوو هاوڵاتى ده‌كوژێت

  • باخچه‌لى بۆ بارزانى: گورگه‌ بۆره‌كه‌م‌و هه‌تا ده‌مرم هه‌روا ده‌مێنمه‌وه‌

  • ئەحمەد شەرع له‌سه‌ر ناوهێنانى به‌تیرۆریست هاته‌ده‌نگ‌و باسى كورد ده‌كات

  • كه‌نه‌دا بڕیارێك له‌باره‌ى سوریاو گروپه‌كه‌ شه‌رعه‌وه‌ ده‌دات

  • نه‌خشه‌ڕێگه‌ى نوێى ئۆجه‌لان له‌ئستانبوڵه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌

  • تۆم باراك: کێشەی عێراق‌و سوریا لەئەگەری ئەوەدایە دۆخەکە بگۆڕێت بۆ دابەشبوون‌

  • هۆشدارییه‌كى به‌په‌له‌ له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واوه‌

  • په‌یامێك له‌ئۆجه‌لانه‌وه‌ بۆ هه‌سه‌ده‌.. "ببنه‌ دوو به‌ش"

  • ده‌م پارتى هاته‌ده‌نگ‌و قسه‌كانى ئۆجه‌لان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

سەرەکی