5   کاتژمێر پێش ئێستا 2461 جار خوێنراوەتەوە

تۆم باراك: کێشەی عێراق‌و سوریا لەئەگەری ئەوەدایە دۆخەکە بگۆڕێت بۆ دابەشبوون‌

تۆم باراک نوێنەری سەرۆكی ئەمریکا ڕەخنەی توندی لەسیاسەتەکانی ئیدارەکانی پێشووی ئەمریکا لەعێراق گرت‌و ئاماژەی بەوەدا، تارانیان بەهێزكردو ڕێگەیان پێدا بۆشاییەكە پڕبکاتەوە.

باراك لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "زە ناسیۆناڵ"، وتی: ئێران پێشڕەوی کردو بۆشایی عێراقی پڕکردەوە، چونکە پەیكەرێكی شێتانەمان دروستکردو وایكرد میلیشیاکانی ئێران هەژمونێكیان لەسەرووی هەژمونی پەرلەمانەوە بێت.

نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی لەسوریا جەختی لەوەکردەوە، عێراق وەک نمونەیەکی ڕوونی ئەو هەڵانەیە كە نابێت ئەمریکا دووبارەی بکاتەوە.

وتیشی: سەرۆک وەزیرانی ئێستا محەمەد شیاع سودانی، پیاوێکی لێهاتووە، بەڵام دەسەڵاتی ڕاستەقینەی نییەو ناتوانێت هاوپەیمانی لەپەرلەمان پێکبهێنێت، بەهۆی هێزەكانی حەشدی شەعبی‌و نوێنەرەكانیان لەپەرلەمان کە رێگریی لەپرۆسەکە دەکەن.

ڕاشیگەیاند: واشنتۆن ملیۆنان دۆلاری خەرجكردو 20 ساڵی بەسەربرد بەبێ‌ ئەنجامێك شایەنی باسكردن بێت، پێیشوایە ناتوانێت ئەم کێشەیە چارەسەربکات.

باراک لەبەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەدا ئاماژەی بەوەكرد: کێشەی عێراق‌و سوریا لەئەگەری ئەوەدایە دۆخەکە بگۆڕێت بۆ دابەشبوون‌و کۆماری فیدراڵی بخولقێنێت مافی ئۆتۆنۆمی بەکورد بدات، هەروەک چۆن لەیوگۆسلاڤیا ڕوویدا.

هۆشداریدا لەمەترسییەکانی دابەشبوون‌و نەبوونی رێککەوتن لەسەر مۆدێلێكی فیدراڵی‌و ڕایگەیاند: ڕەنگە دروستکردنی فیدراڵییەکان تەنها ماوەیەکی زۆر کورت بخایەنێت‌و دواتر شەڕ سەرهەڵبداتەوە.

  • ئۆتۆمبێلێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دوو هاوڵاتى ده‌كوژێت

  • باخچه‌لى بۆ بارزانى: گورگه‌ بۆره‌كه‌م‌و هه‌تا ده‌مرم هه‌روا ده‌مێنمه‌وه‌

  • ئەحمەد شەرع له‌سه‌ر ناوهێنانى به‌تیرۆریست هاته‌ده‌نگ‌و باسى كورد ده‌كات

  • كه‌نه‌دا بڕیارێك له‌باره‌ى سوریاو گروپه‌كه‌ شه‌رعه‌وه‌ ده‌دات

  • نه‌خشه‌ڕێگه‌ى نوێى ئۆجه‌لان له‌ئستانبوڵه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌

  • تۆم باراك: کێشەی عێراق‌و سوریا لەئەگەری ئەوەدایە دۆخەکە بگۆڕێت بۆ دابەشبوون‌

  • هۆشدارییه‌كى به‌په‌له‌ له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واوه‌

  • په‌یامێك له‌ئۆجه‌لانه‌وه‌ بۆ هه‌سه‌ده‌.. "ببنه‌ دوو به‌ش"

  • ده‌م پارتى هاته‌ده‌نگ‌و قسه‌كانى ئۆجه‌لان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

سەرەکی