4   کاتژمێر پێش ئێستا 3599 جار خوێنراوەتەوە

نه‌خشه‌ڕێگه‌ى نوێى ئۆجه‌لان له‌ئستانبوڵه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌

ئۆجەلان لەنوێرتین پەیامیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێی ڕاگەیاندو دووپاتیدەکاتەوە، "قۆناغی خەباتی چەکداریی کۆتاییهات‌و کاتی بونیادنانەوەیە".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەشاری ئیستانبوڵ کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بەناونیشانی "ئاشتی‌و کۆمەڵگەی دیموکراسی" دەستپێکرد. کۆنفرانسەکە دوو ڕۆژ دەخایەنێت‌و چەندان سیاسەتمەدار، یاساناس‌و چالاکوانی نێودەوڵەتی تێیدا بەشدارن.

لەکۆنفرانسەکەدا، وەیسی ئاکتاش، یەکێک لە ئازادکراوانی زیندانی ئیمراڵی، پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی خوێندەوە.

ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا لە دوورگەی ئیمراڵییەوە ئاماژەی بە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا کردووە بۆ چارەسەری پرسی کورد. ئەو دۆخەی ئێستا بە قۆناغێکی "نوێ" ناوبرد و ڕایگەیاند، "خەباتی 52 ساڵەی پەکەکە بۆ هەبوون و کەرامەت کۆتایی پێهاتووە و ئێستا کاتی بنیاتنانەوەیە".

ئۆجه‌لان وتیشی:"ئێستا کاتی ئەوەیە لەسەر بنەمای سۆسیالیزمی دیموکراتیک، بەرەو ڕزگاریی دیموکراتیک هەنگاو بنێین، باوەڕم وایە بەپێڕوانگای کۆماری دیموکراتیک، نەتەوەی دیموکراتیک‌و پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ژن-ئازادیخوازو ژینگەیی سەردەکەوین."

ڕێبەری پەکەکە ستراتیژی نوێی خۆی بە "یەکگرتنی دیموکراتییانە" پێناسە کرد و سێ بنەمای یاسایی بۆ دیاری کرد:
1.  یاسای هاووڵاتیی ئازاد
2.  یاسای ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک
3.  یاساکانی ئازادی


ئۆجەلان جەختی لەوەش کردەوە، پێویستە دەوڵەت لەسەرووی کۆمەڵگەوە نەبێت و یاسا گەرەنتی دیموکراتییانەی نێوان هەردوولا بێت بۆ ڕێگرتن لە توندوتیژی.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ئۆجەلان تیشکیخستەسەر پێکهاتەی فرەنەتەوەو فرەئایینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەبڕوای ئەو، باشترین ڕێگە بۆ چارەسەری کێشەکان دیالۆگ‌و گفتوگۆی دیموکراتییانەیە.

ئەم کۆنفرانسە لە کاتێکدایە جموجووڵە سیاسییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لەتورکیا گەرمبوون.

لەمانگەکانی ڕابردوودا، حکوومەتی تورکیاو دەم پارتی چەندین دیداریان ئەنجامداوەو کۆمسیۆنێکی تایبەت لەپەرلەمانی تورکیا بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنراوە.

  • ئۆتۆمبێلێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دوو هاوڵاتى ده‌كوژێت

  • باخچه‌لى بۆ بارزانى: گورگه‌ بۆره‌كه‌م‌و هه‌تا ده‌مرم هه‌روا ده‌مێنمه‌وه‌

  • ئەحمەد شەرع له‌سه‌ر ناوهێنانى به‌تیرۆریست هاته‌ده‌نگ‌و باسى كورد ده‌كات

  • كه‌نه‌دا بڕیارێك له‌باره‌ى سوریاو گروپه‌كه‌ شه‌رعه‌وه‌ ده‌دات

  • نه‌خشه‌ڕێگه‌ى نوێى ئۆجه‌لان له‌ئستانبوڵه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌

  • تۆم باراك: کێشەی عێراق‌و سوریا لەئەگەری ئەوەدایە دۆخەکە بگۆڕێت بۆ دابەشبوون‌

  • هۆشدارییه‌كى به‌په‌له‌ له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واوه‌

  • په‌یامێك له‌ئۆجه‌لانه‌وه‌ بۆ هه‌سه‌ده‌.. "ببنه‌ دوو به‌ش"

  • ده‌م پارتى هاته‌ده‌نگ‌و قسه‌كانى ئۆجه‌لان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

سەرەکی