2026-01-10 129 جار خوێنراوەتەوە

فۆزا یوسف: ئەو سوپایەی هەزاران تیرۆرستی تێدایە لەحەلەب کورد کۆمەڵکوژ دەکات

ناوەندی هەواڵ

سەرکردەیەکەی پەیەدە دەڵێت ئەو سوپایەی هەزاران چەکداری تیرۆرستی داعشی تێدایە کورد کۆمەڵکوژ دەکات و جیهانیش بێدەنگە و کوردیش بەرخۆدانێکی مێژویی دەکات.

فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات-پەیەدە لەبارەی شەڕی گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب ڕایگەیاندووە، کورد لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە بەرخۆدان و بەرگرییەکی مێژویی دەکات و ئەم داستانەش دەچێت سەر داستانەکانی دیکەی گەلەکەمان.

دەشڵێت؛ لە گەڕەکی کوردانی حەلەب نەخۆشخانە و ناوەندە مەدەنییەکان بە ئامانج دەگیرێن و چەکداران دەست لە هیچ ناپارێزن، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش بێدەنگە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو وەزارەتەی ناوی بەرگری سوریایە بە هەزاران چەکداری تیرۆرستی داعشی تێدایە کە بە ناوی سوپاوە شەڕی کورد دەکەن و کورد قڕدەکەن بەبەرچاوی جیهانەوە....

  • دەبێت لێپرسینەوە لە تاوانەکانی حەلەب بکرێت و مافی هاوڵاتییان بپارێزرێت

  • رێكخراوی هەرانا: تائێستا لە خۆپیشاندانەكانی ئێران دوو هەزار و 571 كەس كوژراون

  • لەبارەی ڕاگرتنی گەشتەکانی سلێمانی-ئێران ڕوونکردنەوە دەدرێت

  • هەسەدە: دیمەشق دەیەوێت بە بیانووی ناڕاست ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزی بەرێت

  • دەستەی مافی مرۆڤ: سکاڵا لەسەر مەلا مەزرهەر تۆماردەکات

  • بەڕێوەبەری خۆسەر: دڵنیابن ئە تاوانانەی دژ بە کوردانی حەلەب کرا ئاسان تێناپەڕن

  • ئێران: ئەمەریکا هێرش بکات هێرش دەکەین

  • ئاسایشى شێخ مه‌قسود: ڕاسته‌ قوربانیمان زۆربوو بەڵام كۆڵناده‌ین‌ و تەسلیم بونیش قبوڵنەکرا

  • ئاسایشی حەلەب: شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە شێخ مەقسود بەردەوامە

سەرەکی