بازدان بۆ ناوەڕۆک
  • هەولێر: 13°C (کەمێک هەوری)
  • سلێمانی: 10°C (کەمێک هەوری)
  • دهۆک: 13°C (کەمێک هەوری)
  • هەڵەبجە: 12°C (کەمێک هەوری)
  • کەرکووک: 14°C (کەمێک هەوری)
  • زاخۆ: 13°C (کەمێک هەوری)
  • گەرمیان: 14°C (کەمێک هەوری)
AD • ڕیکلام بۆ ڕیکلام پەیوەندی بکە
هەواڵی گرنگ ڕاپۆرتە هەواڵ

لە نێوان دیپلۆماسی و گەمارۆدا؛ داهاتووی پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ناوچەكە دوای هەڵبژاردنی نیوەی خول

دوای شكستی كۆمارییەكان لە هەڵبژاردنەكانی نیوەیی خولی ئەمریكادا، پرسیارێكی سەرەكی لەبارەی داهاتووی سیاسەتی دەرەوەی واشنتۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتووەتە ئاراوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاندووە كە لە ئێستادا نیازی نییە هێرشی نوێ بكاتە سەر ئێران و ئەم بڕیارەشی بۆ ویستی وڵاتانی ناوچەكە گەڕاندووەتەوە، بەڵام بەردەوامبوونی گەمارۆی دەریایی و ناكۆكییەكان لەسەر مەرجەكانی دانوستان دەریدەخەن كە هێشتا هیچ ڕێككەوتنێك نەبووەتە جێگرەوەی هەڕەشە سەربازییەكان.

ئیرادە میدیا (فەرمی)

2 خولەک خوێندنەوە

لە نێوان دیپلۆماسی و گەمارۆدا؛ داهاتووی پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ناوچەكە دوای هەڵبژاردنی نیوەی خول
ترەمپ

پوختەی گرنگترین خاڵەکان:

  • لە نێوان دیپلۆماسی و گەمارۆدا
  • داهاتووی پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ناوچەكە دوای هەڵبژاردنی نیوەی خول
  • هەڵوێستی نوێی ترەمپ لەسەر داوای وڵاتانی كەنداو
  • نیگەرانیی هاوپەیمانەكان لە جێگیربوونی سیاسەتی واشنتۆن
  • سیناریۆكانی داهاتوو؛ دیپلۆماسی یان بژاردەی سەربازی؟

دوای شكستی كۆمارییەكان لە هەڵبژاردنەكانی نیوەیی خولی ئەمریكادا، پرسیارێكی سەرەكی لەبارەی داهاتووی سیاسەتی دەرەوەی واشنتۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتووەتە ئاراوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاندووە كە لە ئێستادا نیازی نییە هێرشی نوێ بكاتە سەر ئێران و ئەم بڕیارەشی بۆ ویستی وڵاتانی ناوچەكە گەڕاندووەتەوە، بەڵام بەردەوامبوونی گەمارۆی دەریایی و ناكۆكییەكان لەسەر مەرجەكانی دانوستان دەریدەخەن كە هێشتا هیچ ڕێككەوتنێك نەبووەتە جێگرەوەی هەڕەشە سەربازییەكان.

«هەڵوێستی نوێی ترەمپ لەسەر داوای وڵاتانی كەنداو»

ڕۆژی دووشەممە ٩ی نۆڤەمبەر، سەرۆكی ئەمریكا لە دوای چاوپێكەوتنی لەگەڵ سەرۆكی قەتەر، ئاماژەی بەوە دا كە لەسەر داوای هەریەك لە قەتەر، سعودیە، ئیمارات، بەحرەین و كوەیت، خۆیان لە ئەنجامدانی هێرشی نوێ بەدوور دەگرن بۆ ڕێگریكردن لە پەرەسەندنی شەڕ. لەگەڵ ئەوەشدا، ترەمپ لە هەمان كاتدا جەختی لە ئامادەیی سەربازیی ئەمریكا و بەردەوامیی گەمارۆكان كردەوە.

ئەم هەڵوێستە نوێیە، پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە بەو هەڵسەنگاندنانەی كە لە دوای هەڵبژاردنەكان باسیان لە ئەگەری هێرشی نزیك دەكرد. بەڵام بۆ وڵاتانی ناوچەكە كە دەبێت بڕیار لەبارەی ئاسایش، وەبەرهێنان و پەیوەندییە دەرەكییەكانیانەوە بدەن، هێشتا ڕوون نییە ئەم دەرفەتە نوێیە دیپلۆماسییە تا چەند بەردەوام دەبێت و چ ئەنجامێكی لێ دەكەوێتەوە.

«نیگەرانیی هاوپەیمانەكان لە جێگیربوونی سیاسەتی واشنتۆن»

لە ئێستادا هاوپەیمانەكانی ئەمریكا نیگەرانن لە بەردەوامیی بەڵێنەكانی واشنتۆن. لەم چوارچێوەیەدا، فرێدریك كێمپ، سەرۆكی ئەنجومەنی ئەتڵەنتیك، بڕوای وایە زۆرێك لەو لێپرسراوانەی ئەوروپا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا كە گفتوگۆی لەگەڵدا كردوون، پێشوازی لە دەرفەتی گۆڕینی ڕێڕەوی سیاسەتی ئەمریكا لە ڕێگەی هەڵبژاردنەكانەوە دەكەن، بەڵام هاوكات گومانیان لە جێگیربوونی سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە هەیە.

بەپێی گێڕانەوەی كێمپ، هاوپەیمانەكانی ئەمریكا دەیانەوێت بزانن ڕێككەوتنە ئەمنی و ئابوورییەكانیان تا چ ئاستێك لە كێبڕكێی حزبی و گۆڕینی حكومەتەكان پارێزراو دەمێننەوە. ئەو لێپرسراوانەی ناوچەكە كە سەرۆكی ئەنجومەنی ئەتڵەنتیك ئاماژەی پێ كردوون، وڵاتی چینیان بە «پێشبینیكراوتر» وەسف كردووە، هەرچەندە ئەم هەڵسەنگاندنە بەو مانایە نایەت كە هاوپەیمانییان لەگەڵ پەكین پێ باشتر بێت.

«سیناریۆكانی داهاتوو؛ دیپلۆماسی یان بژاردەی سەربازی؟»

لە كۆتاییدا، فرێدریك كێمپ ئەگەری هاوكاریی هەردوو حزبەكەی ئەمریكا (دیموكرات و كۆماری) لە سیاسەتی دەرەوەدا ڕەت ناكاتەوە و وەك نموونە ئاماژە بۆ ئەزموونی هاری ترومان دەكات لە دوای شكستی هەڵبژاردنەكانی ساڵی ١٩٤٦.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێوانەكردنی سیاسەتی نوێی ئەمریكا پەیوەستە بە بڕیارە نزیكەكانی واشنتۆنەوە؛ ئایا ئەو دەرفەتەی بە نێوەندگیرەكان دراوە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن سەردەگرێت، یان گەمارۆدانەكە بەردەوام دەبێت و واشنتۆن دووبارە بۆ بژاردەی سەربازی دەگەڕێتەوە؟

ئەم بابەتە بەسوودە؟ لەگەڵ هاوڕێکانت هاوبەشی بکە:

بابەتە پەیوەندیدارەکان

هەمووی لە ڕاپۆرتە هەواڵ
AD • ڕیکلام بۆ ڕیکلام پەیوەندی بکە