بازدان بۆ ناوەڕۆک
  • هەولێر: 11°C (ساماڵ)
  • سلێمانی: 7°C (ساماڵ)
  • دهۆک: 12°C (ساماڵ)
  • هەڵەبجە: 10°C (ساماڵ)
  • کەرکووک: 11°C (ساماڵ)
  • زاخۆ: 10°C (ساماڵ)
  • گەرمیان: 13°C (ساماڵ)
AD • ڕیکلام بۆ ڕیکلام پەیوەندی بکە

دواکەوتنی ناردنی نەوتی سپی لە بەغدادەوە هۆکارەکەی چییە؟

بەپێی زانیارییەکان، سەرەڕای ئەوەی دوو هەفتە بەسەر بڕیاری حکومەتی عێراقدا بۆ دابینکردنی نەوتی سپی تێپەڕیوە، تاوەکو ئێستا پرۆسەی وەرگرتنی ئەو بەشە نەوتە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستیپێنەکردووە و ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی پرسیار لای هاوڵاتیان لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی گەیشتنی بەشە نەوتەکە.

ئیرادە میدیا (فەرمی)

2 خولەک خوێندنەوە

دواکەوتنی ناردنی نەوتی سپی لە بەغدادەوە هۆکارەکەی چییە؟
نەوتی سپی

پوختەی گرنگترین خاڵەکان:

  • دوو هەفتە بەسەر بڕیاری حکومەتی عێراقدا بۆ دابینکردنی نەوتی سپی تێپەڕیوە
  • تاوەکو ئێستا پرۆسەی وەرگرتنی ئەو بەشە نەوتە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستیپێنەکردووە
  • رێکارە دارایی و کارگێڕییەکانی وەرگرتنی نەوتەکە هێشتا لە قۆناغی تەواوکردندان
  • نەتوانراوە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا دەست بە گواستنەوەی نەوتەکە بکرێت
  • رۆژی 2ـی ئەم مانگە سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی نەوتی بۆ هەرێمی کوردستان دەرکرد
  • وەرزی سەرما و سۆڵە دەستیپێکردووە و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە بازاڕەکاندا دەبەیەکی 20 لیتری نەوت بە سەروو 30 هەزار دینار دەکڕن

بەپێی زانیارییەکان، سەرەڕای ئەوەی دوو هەفتە بەسەر بڕیاری حکومەتی عێراقدا بۆ دابینکردنی نەوتی سپی تێپەڕیوە، تاوەکو ئێستا پرۆسەی وەرگرتنی ئەو بەشە نەوتە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستیپێنەکردووە و ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی پرسیار لای هاوڵاتیان لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی گەیشتنی بەشە نەوتەکە.

«بەغدا: ئێمە کارەکانمان تەواو کردووە و هەرێم بەرپرسە»

 رۆژی دووشەممە، 16ـی تشرینی دووەمی 2026، سەلیم رووکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان و کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان سەرجەم رەزامەندییەکان و رێکارە کارگێڕییەکانی تایبەت بە دابینکردنی نەوتی سپییان بۆ هەرێمی کوردستان تەواو کردووە. رووکابی ئاماژەی بەوەش کرد کە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە ئامادەبوونی نەوتەکە ئاگادار کردووەتەوە و تەنیا رێکارەکانی حکومەتی هەرێم بۆ رادەستکردنی پارەی تایبەت بەو بڕە نەوتە ماوەتەوە، بۆیە هەر دواکەوتنێک رووبدات دەکەوێتە ئەستۆی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

«وەزارەتی سامانە سروشتییەکان چی دەڵێت؟»

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان زانیارییەکانی بۆ ئیرادە پشتڕاست کردەوە کە رێکارە دارایی و کارگێڕییەکانی وەرگرتنی نەوتەکە هێشتا لە قۆناغی تەواوکردندان و بەو هۆیەوە نەتوانراوە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا دەست بە گواستنەوەی نەوتەکە بکرێت، بەڵام جەختیکردەوە کە کار لەسەر تەواوکردنی رێکارەکان دەکرێت بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا پرۆسەکە دەستپێبکات.

«بڕی نەوتەکە و بارگرانیی سەر شانی هاوڵاتیان»

 ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی 2ـی ئەم مانگە سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی نەوتی بۆ هەرێمی کوردستان دەرکرد و دواتریش لە 4ـی مانگدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە فەرمی رەزامەندی لەسەر دابینکردنی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دا، کە بڕیارە بە نرخی فەرمیی وەزارەتی نەوتی عێراق و بە 250 دینار بۆ هەر لیترێک دابەش بکرێت.

دواکەوتنی وەرگرتنی ئەو نەوتە لەکاتێکدایە، وەرزی سەرما و سۆڵە دەستیپێکردووە و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە بازاڕەکاندا دەبەیەکی 20 لیتری نەوت بە سەروو 30 هەزار دینار دەکڕن، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتیش لە بازاڕدا گەیشتووەتە نزیکەی 400 هەزار دینار، کە ئەمەش بارگرانییەکی زۆری خستووەتە سەر شانی هاوڵاتیان.

 

ئەم بابەتە بەسوودە؟ لەگەڵ هاوڕێکانت هاوبەشی بکە:

بابەتە پەیوەندیدارەکان

هەمووی لە ڕاپۆرتە هەواڵ
AD • ڕیکلام بۆ ڕیکلام پەیوەندی بکە