بازدان بۆ ناوەڕۆک
  • هەولێر: 11°C (ساماڵ)
  • سلێمانی: 6°C (ساماڵ)
  • دهۆک: 12°C (ساماڵ)
  • هەڵەبجە: 9°C (ساماڵ)
  • کەرکووک: 12°C (ساماڵ)
  • زاخۆ: 10°C (ساماڵ)
  • گەرمیان: 13°C (ساماڵ)
AD • ڕیکلام بۆ ڕیکلام پەیوەندی بکە
ئابووری و بازاڕ ڕاپۆرتە هەواڵ

پێشبینییەکانی ٢٠٢٦؛ عێراق بە ١٧٤ ملیار دۆلار قەرز لە ڕیزبەندی ٤٧ـەمین وڵاتی جیهاندایە

بەپێی ڕاپۆرتی ڤیژوەڵ کاپیتاڵیست و سندوقی نێودەوڵەتیی؛ قەزی حکومەتەکانی جیهان نزیک دەبێتەوە لە ١٠٠٪ی بەرهەمی ناوخۆیی و ئەمریکا و چینیش نیوەی قەرزی جیهانیان لەسەرە، قەیرانی ١٢١ ترلیۆن دۆلاریی قەرزی جیهانی؛ عێراق لە پێش چیللی و جەزائیرەوەیە و سوودان و ژاپۆنیش لە پێشەنگی بەرزترین ڕێژەی قەرزدان.

ئیرادە میدیا (فەرمی)

2 خولەک خوێندنەوە

پێشبینییەکانی ٢٠٢٦؛ عێراق بە ١٧٤ ملیار دۆلار قەرز لە ڕیزبەندی ٤٧ـەمین وڵاتی جیهاندایە

پوختەی گرنگترین خاڵەکان:

  • پێشبینییەکانی ٢٠٢٦؛ عێراق بە ١٧٤ ملیار دۆلار قەرز لە ڕیزبەندی ٤٧ـەمین وڵاتی جیهاندایە و قەزی گشتیی جیهانیش دەگاتە ١٢١ ترلیۆن دۆلار
  • بەپێی ڕاپۆرتی ڤیژوەڵ کاپیتاڵیست و سندوقی نێودەوڵەتیی؛ قەزی حکومەتەکانی جیهان نزیک دەبێتەوە لە ١٠٠٪ی بەرهەمی ناوخۆیی و ئەمریکا و چینیش نیوەی قەرزی جیهانیان لەسەرە
  • عێراق خاوەنی ١٧٤ ملیار دۆلار قەرزە؛ دۆخی قەرزی گشتیی جیهان، وڵاتە زلهێزەکان و پێکهاتەی قەرزەکان بەپێی نوێترین ڕاپۆرت دەردەکەوێت

بەپێی ڕاپۆرتی ڤیژوەڵ کاپیتاڵیست و سندوقی نێودەوڵەتیی؛ قەزی حکومەتەکانی جیهان نزیک دەبێتەوە لە ١٠٠٪ی بەرهەمی ناوخۆیی و ئەمریکا و چینیش نیوەی قەرزی جیهانیان لەسەرە، قەیرانی ١٢١ ترلیۆن دۆلاریی قەرزی جیهانی؛ عێراق لە پێش چیللی و جەزائیرەوەیە و سوودان و ژاپۆنیش لە پێشەنگی بەرزترین ڕێژەی قەرزدان.

«کۆی قەرزی حکومەتەکانی جیهان لە ٢٠٢٦دا دەگاتە ١٢١ ترلیۆن دۆلار»

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی پێگەی «ڤیژوەڵ کاپیتاڵیست» (Visual Capitalist) کە پشت بە داتاکانی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی (IMF) بەستووە بۆ پێشبینییەکانی ساڵی ٢٠٢٦، عێراق بڕی ١٧٤ ملیار دۆلار قەرزارە و بەو هۆیەوە لە ڕیزبەندی ٤٧ـەمینی دەوڵەتانی جیهاندا دێت. ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆی گشتیی قەرزی حکومەتەکان لەسەر ئاستی جیهان گەیشتووەتە ١٢١ ترلیۆن دۆلار، کە دەکاتە ٩٤.٦٪ی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی جیهان و نیشاندەری قەیرانێکی قوولی ئابووریی جیهانییە.

«پێگەی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان لە قەرزدا»

لە نێوان ١٩٠ دەوڵەتدا، عێراق پێش هەردوو وڵاتی چیللی و جەزائیر کەوتووە کە ئەوانیش قەرزەکانیان ١٧٢ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، هاوکات کۆماری چیک قەرزەکانی ١٩٦ ملیار دۆلار و نەمساش ٢٠٩ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە. لەسەر ئاستی ناوچەکەش، ئیمارات ٢٠١٧ ملیار دۆلار قەرزارە (کە دەکاتە ٣٢.٨٪ی بەرهەمی ناوخۆیی)، لەکاتێکدا ئێرانی لەدۆخی جەنگدا قەرزەکەی ١٢٢ ملیار دۆلارە.

لەسەر ئاستی جیهانیش، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ٤١.٤ ترلیۆن دۆلار و چین بە ٢٢.٥ ترلیۆن دۆلار لە پێشەنگی وڵاتە قەرزدارەکاندان، بە جۆرێک کە ئەم دوو وڵاتە پێکەوە زیاتر لە ٥٣٪ی کۆی قەرزی جیهانیان لەسەرە. سەبارەت بە ڕێژەی قەرز بەرامبەر بە بەرهەمی ناوخۆیی (GDP)، سوودان لە پێشەنگی جیهاندایە بە ڕێژەی ٣٣٤.٤٪، لە دوای ئەویش ژاپۆن بە ١٩٩.٤٪ و سەنگافورە بە ١٦٦.٤٪ دێن؛ ڕێژەکە بۆ ئەمریکا ١٢٦.٨٪ و بۆ چین ١٠٤.٤٪یە. ڕاپۆرتەکە هۆشداری دەدات کە پێشبینی دەکرێت کۆی قەرزی حکومەتەکانی جیهان تا ساڵی ٢٠٣٠ لە ١٠٠٪ی بەرهەمی ناوخۆیی زیاتر بێت؛ ئاستێک کە لە ماوەی دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە نەبینراوە.

«پێکهاتە سەرەکییەکانی قەرزی جیهانی»

قەرزی جیهانی بەسەر سێ کەرتی سەرەکیدا دابەش دەبێت:

قەرزی حکومی (گشتی): ئەو قەرزانەیە کە دەوڵەتەکان لە ڕێگەی فرۆشتنی قەواڵەی دارایی (Bonds) یان قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی دەیکەن بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە، کە لە ٢٠٢٦دا دەگاتە نزیکەی ١٢١ ترلیۆن دۆلار (٩٤.٦٪ی بەرهەمی ناوخۆیی جیهان).

قەرزی کۆمپانیاکان: بریتییە لەو قەرزانەی کۆمپانیا دارایی و ناداراییەکان وەری دەگرن بۆ فراوانکردنی کارەکانیان و وەبەرهێنان.

قەرزی خێزانەکان (تاکەکان): بریتییە لە قەرزی خانووبەرە، قەرزی خوێندن، کارتی بانکی و قەرزە کەسییەکانی دیکە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی Visual Capitalist، ئەمریکا و چین بە تەنها نیوەی قەرزی حکومیی جیهانیان لەسەرە، و دۆخی ئابووریی جیهانی ڕووبەڕووی ئاستەنگێکی گەورەی مەترسیدار بووەتەوە لە سایەی هەڵکشانی بەردەوامی قەرزەکاندا.

ئەم بابەتە بەسوودە؟ لەگەڵ هاوڕێکانت هاوبەشی بکە:

بابەتە پەیوەندیدارەکان

هەمووی لە ڕاپۆرتە هەواڵ
AD • ڕیکلام بۆ ڕیکلام پەیوەندی بکە