2024-07-09 313 جار خوێنراوەتەوە

سودانی: ڕێککەوتنی لایەنەکانی لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانی ئیدارەی کەرکووک ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لەئەنجامی وتوێژی نێوان لایەنەکان، گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانی ئیدارەی کەرکووک، بۆ ئەوەی هێزە براوەکان لەخۆ بگرێت، هەروەها پەڕەیەکی ڕێککەوتنی سیاسی لێکەوتەوە، کە پرەنسیپە بنەڕەتییەکان و تەوەرەیەکی سیاسی و ئیداری و ڕۆشنبیری و ئابووری لەخۆدەگرێت.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی حکومەتی فیدراڵی سەرکەوتوو بوو لە ڕێکخستنی هەڵبژاردنی ناوخۆیی بۆ پارێزگاکان، بە پارێزگای کەرکوکیشەوە، کە لەساڵی 2005ەوە ئەم هەڵبژاردنانەی تێدا ئەنجام نەدراوە، چەند جارێک وتوێژی سیاسی بە سەرپەرشتی ئێمە ئەنجامدرا، لە نێوان ئەو هێزانەی کە براوەی کورسییەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکەن و چەند جارێکی تر لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە کە بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنرا.

وتیشی:”لەئەنجامی وتوێژی نێوان لایەنەکان، گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانی ئیدارەی کەرکووک، بۆ ئەوەی هێزە براوەکان لەخۆ بگرێت، هەروەها پەڕەیەکی ڕێککەوتنی سیاسی لێکەوتەوە، کە پرەنسیپە بنەڕەتییەکان و تەوەرەیەکی سیاسی و ئیداری و ڕۆشنبیری و ئابووری لەخۆدەگرێت”.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەوەی لە دوایین دانیشتنی وتوێژدا لەسەری ڕێککەوتن کرا، ئێمە بانگهێشتی ئەندامانی براوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکەین، بۆ ئەنجامدانی یەکەمین دانیشتنی ئەنجومەنەکە بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندام، لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، 11ی تەممووزی 2024، کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ لە بینای ئەنجومەنی پارێزگا.

سودانی داواش لە هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان دەکات کە هاوکار بن، بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی لە وتوێژە سیاسییەکاندا لەسەری ڕێککەوتوون و تەواو کردنی ئەم وتويژانە لە ڕۆژانی داهاتوودا.

 

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

  • كەجەكە: كورد پشتیوانێكی گرنگی لەدەستدا و كەلێنەكەی بە ئاسانی پڕ نابێتەوە

  • سرى سورەییا کۆچى دوایى کرد

  • جاریکى دیکە یەکێتى و پارتى کۆدەبنەوە

  • کەمئاوى تەنگ بە چەمچەماڵییەکان هەڵدەچنێت

سەرەکی