2024-07-10 463 جار خوێنراوەتەوە

به‌غدا دواین ئاگاداری دەداتە هەرێم

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی دارایی عێراق دوا ئاگاداركردنەوەی داوەتە هەرێم لەبارەى رادەستکردنى داهاتى ناوخۆ، پەرلەمانتارێکى کوردیش لە پەرلەمانى عێراق دەڵێت، لە ئەگەری ڕادەستنەكردنی داهاتەكانی ناوخۆگرفتێكی دیكە لە نێوان  هەولێر و بەغدا دروستدەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10-7-2026، سۆران عومەر پەرلەمانتارى کورد لە پەرلەمانى عێراق لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکرد، وەزارەتی دارایی عێراق بە نوسراوی فەرمی داوای داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی كوردستان كردوە و پرسی داهاتەكانی هەرێمی كوردستان كێشەى گەورەیە و لەداهاتودا ڕوبەڕوی هەرێمی كوردستان دەبێتەوە.

وتیشى، هەرێم لە ساڵانی 2023 و 2024 تەتها 155 ملیار دیناری وەك داهاتی ناوخۆی ڕادەستی  حكومەتی عێراق كردوە، لە کاتێکدا  وەزارەتی دارایی عێراق بە هەشت نوسراوی فەرمی داوای داهاتی نەوتی و نانەوتی لە هەرێمی كوردستانی كردوە و هەرێمیش وه‌ڵامی نوسراوەكانی نەداوەتەوە.

بەوتەى سۆران عومەر وەزیرى دارایى عێراق لە دواین نوسراودا دواین ئاگادارکردنەوەى بە بەرپرسانى هەریم داوە کە دەبێت لەبەردەم دەسەڵاتی یاسادان و جێبەجێكردندا بەپرسیاریەتی ڕادەستنەكردنی داهاتەكان هەڵبگرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە،  بەپێى ئامار و  داتاکان  داهاتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان لە شەش مانگى ئەمساڵدا بریتیبووە لە سێ ترلیۆن و 870 ملیار دینار، تەواوی مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە نێردراوە و لایەنەكانی دەسەڵات یەك دیناریان بۆ مووچە خەرج نەكردووە.

 

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

  • كەجەكە: كورد پشتیوانێكی گرنگی لەدەستدا و كەلێنەكەی بە ئاسانی پڕ نابێتەوە

  • سرى سورەییا کۆچى دوایى کرد

  • جاریکى دیکە یەکێتى و پارتى کۆدەبنەوە

  • کەمئاوى تەنگ بە چەمچەماڵییەکان هەڵدەچنێت

سەرەکی