2025-02-16 197 جار خوێنراوەتەوە

دوو منداڵی كورد بوونە یەكەم و دووەمی جیهان

ناوەندی هەواڵ

دوو منداڵی كوردی خەڵكی سلێمانی و هەولێر بوونە یەكەم و دووەمی جیهان لە پێشبڕكێی نێودەوڵەتی بیركاری هزریی و پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: پیرۆزە لە کوردستان، پیرۆزە لە سلێمانی.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت، بۆ یەکەمین جار منداڵانی کورد بە ئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە بەشداری گەورەترین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیان کرد لە ڕۆژی 15-2-2025 لە شاری بەغدا، کە زیاتر لە 450 مناڵ لە 16 وڵاتی جیهانەوە کە ئەوانیش وڵاتانی (ڕوسیا، تورکیا ، ئێران، ئۆکرانیا ، ئەڵمانیا ، کازاخستان ، ئۆزبەگستان ، فەڕەنسا، تونس ، سعودیە ، یەمەن ، میسر ، چیک ، عێراق) تێیدا بەشدار بوون.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم ساڵ توانرا (لاوی هەرێز) یەکەمی سەر ئاستی سلێمانی لەلایەن (م.بەڵێن هەورامی) لە پەیمانگای سلێمانی ڕاهێنانی پێ کرابوو ، (عەبدوڵا پێشەوا) یەکەمی سەر ئاستی هەولێر کە لە لایەن (پێشواز شەفیق) لە قوتابخانەی کوردستانی ئایندە ڕاهێنانی پێکرابوو نوێنەرایەی هەرێمی کوردستان بکەن و بەشداربن لە پێشبڕکێکەدا.

 لاوی هەرێز لە شاری سلێمانیەوە پلەی پاڵەوانی یەکەم (چامپیۆن) و عەبدوڵا پێشەوا لە شاری هەولێرەوە پلەی دووەمی  لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێناوە.

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

  • كەجەكە: كورد پشتیوانێكی گرنگی لەدەستدا و كەلێنەكەی بە ئاسانی پڕ نابێتەوە

  • سرى سورەییا کۆچى دوایى کرد

  • جاریکى دیکە یەکێتى و پارتى کۆدەبنەوە

  • کەمئاوى تەنگ بە چەمچەماڵییەکان هەڵدەچنێت

سەرەکی