2025-06-02 95 جار خوێنراوەتەوە

رێبوار هادى: نەوت و بانكەكانى هەرێم بەشێكن لە عێراق

 

سەرۆکی لیژنه‌ی یاسایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، پێویستە حکومەتی فیدڕاڵی پابەندی ئەو گرێبەستانە بێت، کە لەنێوان کۆمپانیاکان و حکومەتی هەرێم واژۆکراون.

 

رێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە نوسراوەكەى ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق بە میدیاكانى راگەیاند: نوسراوه‌كه‌ به‌ته‌واوی نایاسایی و ناده‌ستورییه‌، هۆكاری بڕیاره‌كه‌ش سیاسییه‌ و زیاتر په‌یوه‌ندی به‌ بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەکردنییه‌وه‌ هه‌یه‌.

 

 سەرۆکی لیژنه‌ی یاسایی پەرلەمانی عێراق وتیشى: بەگوێرەی دەستوری عێراق ئەو بیرە نەوتانەی کە لە دوای ساڵی 2003 دەدۆزرێنەوە بە پلانی ستراتیژی هاوبەش لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێم مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

 

 دەربارەى دەرهێنانى نەوت لەو بیرانەدا؛ رێبوار هادى ئاماژەى بەوەدا، دەرهێنانی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە سەرپەرشتی دەکرێت و دادگاش لەماوەی رابردودا دەستوریبونی گرێبەستەکانی نەوتی هەرێمی کوردستانی سەلماندوە.

 

 تایبەت بە پرسى بە بانکیکردنی موچەی فەرمانبەرانیش، سەرۆکی لیژنه‌ی یاسایی پەرلەمانی عێراق؛ پێیوایە وەك چۆن نەوتی هەرێمی کوردستان بەشێکە لە نەوتی عێراق؛ بانکەکانیش بەشێکن لە سیستمی بانکیی لەچوارچێوەی عێراق دا.

 

  • ویستیان جەژنانە کۆ بکەنەوە بەڵام زیندان بوو بەجێگەیان

  • د.کامەران بەرواری: پارتی خۆی لەهەرچوار بەشی کوردستان پێ گەورەترە

  • سودانی بۆ فراکسیۆنی یەکگرتوو: پێش جەژن چاوەڕێ مووچە مەبن

  • لە سێ شارى هەرێم پزیشکانی ناڕازیی‌ و دانەمەزراو گردبونه‌وه‌

  • پارتی ئاستەنگ بۆ گەڕانەوەی 2500 خێزانی ئێزیدی دروست دەکات

  • فراکسیۆنی یەکگرتو: لەجیاتى مژدە لێبڕینى موچە دەستیپێكرد

  • عەلی حەمە ساڵح: گەورەترین تاڵانی زەوی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

  • توندوتیژی دژ به‌ پیاوان له‌ هه‌رێم زیادی كردووه‌

  • ئاڵوگۆڕی دیل و ته‌رمه‌كان لەنێوان ھەسەدە و حکومەتی دیمه‌شق ده‌ستیپێكرده‌وه‌

سەرەکی