2025-06-02 107 جار خوێنراوەتەوە

بە فەرمى.. هەڵەبجە كرا بە پارێزگا

 

ئەمڕۆ دوشەممە، ژمارە "334"ى رۆژنامەى "وەقایعى كوردستان" بڵاوكرایەوەو بەگوێرەى بەیانى ژمارە "14"ى ساڵى 2025 وەزارەتى ناوخۆى حكومەتى ماوەبەسەرچوى هەرێم ناوى هەڵەبجەى وەك چوارەمین پارێزگاى هەرێمى كوردستان ناساند.

 لەنێو دەقى بەیانەكەدا هاتوە، ناوهێنانى پارێزگای هەڵەبجە وەك 19مین پارێزگاى عێراقی فیدراڵ رادەگەیەنین، ئەوەش بەپێی نەخشەی ئێستای پارێزگاكە؛ كە پێشتر بەپێی فەرمانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ژمارە 19 لە 16/3/2014  و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، لە 13/3/2014  بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە "1694" تایبەت بە هێنانەكایەی پارێزگای هەڵەبجە، وەك پارێزگای چوارەمی هەرێمی كوردستان راگەیاندرابو.

 وەقایعی كوردستان، رۆژنامەی فەرمی هەرێمی كوردستانە و وەزارەتی داد دەریدەكات، ئەو بابەتانەی فەرمین و دەبن بە یاسا، لەو رۆژنامەیە بڵاودەكرێنەوە.

  • ویستیان جەژنانە کۆ بکەنەوە بەڵام زیندان بوو بەجێگەیان

  • د.کامەران بەرواری: پارتی خۆی لەهەرچوار بەشی کوردستان پێ گەورەترە

  • سودانی بۆ فراکسیۆنی یەکگرتوو: پێش جەژن چاوەڕێ مووچە مەبن

  • لە سێ شارى هەرێم پزیشکانی ناڕازیی‌ و دانەمەزراو گردبونه‌وه‌

  • پارتی ئاستەنگ بۆ گەڕانەوەی 2500 خێزانی ئێزیدی دروست دەکات

  • فراکسیۆنی یەکگرتو: لەجیاتى مژدە لێبڕینى موچە دەستیپێكرد

  • عەلی حەمە ساڵح: گەورەترین تاڵانی زەوی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

  • توندوتیژی دژ به‌ پیاوان له‌ هه‌رێم زیادی كردووه‌

  • ئاڵوگۆڕی دیل و ته‌رمه‌كان لەنێوان ھەسەدە و حکومەتی دیمه‌شق ده‌ستیپێكرده‌وه‌

سەرەکی