کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان
2   کاتژمێر پێش ئێستا 58 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری کار: لە کۆی نزیکەی  چوار هەزار منداڵی ئۆتیزم تەنیا 310 منداڵ هاوکاریی دارایی وەردەگرن

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ شەممە، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی سەنتەری نێودەوڵەتیی (کاد) بۆ ئۆتیزم لە سلێمانی، کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ لە کۆی سێ هەزار و 927 منداڵی ئۆتیزم، ئێستا هەزار و 756 منداڵ لە سەنتەرەکاندان، بەڵام تەنیا 310 منداڵیان هاوکاریی دارایی مانگانە لە حکومەت وەردەگرن.

 لە هەرێمی کوردستان لە کۆی نزیکەی چوار هەزار منداڵی تووشبووی ئۆتیزم، تەنیا بەشێکی زۆر کەمیان هاوکاریی دارایی وەردەگرن. لە ئێستادا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دۆسیەی سەرجەم ئەو منداڵانەی ناردووەتە بەغدا، بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی پڕۆژەبودجەی ساڵی 2027دا مووچەیان بۆ دابین بکرێت.

سەبارەت بە سەنتەرە تایبەتەکان، وەزیری کار، ئاماژەی بەوە کرد، کە لە ساڵی 2019دا تەنیا 11 سەنتەری ئۆتیزم هەبوون و سەنتەرە تایبەتەکان مانگانە نزیکەی هەزار دۆلاریان بۆ هەر منداڵێک وەردەگرت، بەڵام بەهۆی پێدانی ئاسانکارییەوە، ئێستا ژمارەکە بۆ 72 سەنتەر بەرزبووەتەوە (14 حکومی و 58 تایبەت)، ئەوەش کێبڕکێی دروستکردووە و نرخەکانی زۆر دابەزاندووە

  • ڕۆژنامەنوسانی  هەرێم  زەوی  وەردەگرن

  • وەزیری کار: لە کۆی نزیکەی  چوار هەزار منداڵی ئۆتیزم تەنیا 310 منداڵ هاوکاریی دارایی وەردەگرن

  • توێژینەوەیەکی ساڵی 1960" ڕۆژی هەینی 13ی نۆڤێمبەری 2026 کۆتایی جیهانە "

  • زیاتر لە ٣٠ کەناڵی میدیایی لە سلێمانی پەیماننامەیەکی هەشت خاڵییان بۆ پاراستنی ژینگە ئیمزا کرد

  • ژمارەکان سەرسوڕهێنەرن؛ ئەم ڤایرۆسە بەخێراییەکی مێژوویی بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە

  • له‌ مانگى شه‌ش دا 127 ڕووداوى برینداربوون به‌ ماتۆڕسكیل له‌ سلێمانى تۆماركراوه‌

  • ساڵانە 15 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هێمنی دەروونی لە سلێمانی دەکەن

  • ئۆزگور ئامەد بۆ The Amargi :سەرکەوتنی ئاشتی بەوە دەپێورێت کە چ جۆرە یاسایەک، دەستەبەرییەک و فەرهەنگێکی کۆمەڵایەتی بۆ پێشوازیکردنیان ئامادەیە

  • وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوەتان دەکاتەوە

سەرەکی