×

15   کاتژمێر پێش ئێستا 189 جار خوێنراوەتەوە

عێراق فرۆکە لە کۆریای باشوور دەكڕێت

ناوەندی هەواڵ

بۆ بەدەستهێنانی كۆپتەر لە جۆری (KUH-1) وەزارەتی بەرگری عێراق گرێبەستی لەگەڵ کۆریای باشوور کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری میلیترینی تایبەت بە كاروباری سەربازی، کۆمپانیای کای کۆریای باشوور لەگەڵ وەزارەتی بەرگری  حکومەتی عێراق گرێبەستی بۆ کڕینی هەلیکۆپتەر لە جۆری (KUH-1)كە نرخەكەی (93) ملیۆن دۆلاری ئەمەریكییە واژۆكردوە.

لەدوای راگەیاندنی خواستی کۆریای باشور بۆ هەناردەکردن، عێراق یەکەم وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان کە ئەم فڕۆکە کۆرییانە بەدەست دەهێنێت، هاوکات دوای بڕیارەكەی عێراقیش، حکومەتی ڤێتنام بڕیاریدا بیر لە کڕینی ئەو جۆرە فڕۆكە بكاتەوە.

گۆڤاری میلیترینی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە بازاڕە سەربازییەكاندا کۆپتەرە کۆریەکان، ڕکابەرێکی سەرەکی فڕۆکەی  (بلاک هۆک)ی ئەمریکی دەكەن،  ئەو رێکەوتنە لەگەڵ عێراق دەبێتە دەروازەیەک کە کۆریای باشور بتوانێت لەڕێگەیەوە بچێتە ناو بازاڕی کۆپتەرە سەربازییەكان لە جیهانیدا.

  • عێراق فرۆکە لە کۆریای باشوور دەكڕێت

  • وه‌فدێكى هه‌واڵگرى عێراق له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى نوێى سوریا كۆده‌بێته‌وه‌

  • لە سێ ساڵدا 40 هەزار كەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

  • ڕۆژنامەی عەرەب: ئومێدى کشانەوەى ئەمریکا لە عێراق دەبێت بە هەڵم

  • ئه‌مریكا داوای دورخستنه‌وه‌ى حوسییه‌كان لە بەغدا ده‌كات

  • عێراق لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا پەشیمان دەبێتەوە

  • محەمەد حەلبوسی: لە بەغداد سكاڵای یاسایی لەسەر هۆشیار زێباری تۆماركرد

  • لەمەودوا هاوڵاتیانی عێراق لە هەر پارێزگایەك دەتوانن پاسپۆرت دەربكەن

  • دادگای فیدراڵی بڕیار لەبارەی دوو وەزارەتی هەرێم دەدات

سەرەکی