×

دادگای فیدراڵی عێراق
2024-12-23 276 جار خوێنراوەتەوە

دادگای فیدراڵی بڕیار لەبارەی دوو وەزارەتی هەرێم دەدات

ناوەندی هەواڵ

دادگای فیدراڵی عێراق كۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی دوو وەزارەتی هەرێمی كوردستانەوە دەدات.
بەگوێرەی خشتەی بینینی دۆسیەكانی دادگای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی كانوونی یەكەمی 2024، ، دادگاكە گفتوگۆ لەبارەی دوو دۆسیە دەكات كە پێشتر  داواكار خالید مستەفا، دوو سكاڵای لەسەر سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان تۆماركردووە، كە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە هەرێمی كوردستان بە گوێرەی یاسای ژمارە 8ـی ساڵی 2006 نادەستوورییە.
سكاڵاكارەكە داوایكردووە بە پابەندكردنی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە پێكهێنانی دەستەیەك بەناوی دامەزراوەی شەهیدان كە پەیوەستە بە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، بۆ ئەوەی لە رووی دارایی و كارگێڕییەوە ئۆرگانێكی سەربەخۆ بێت و كارەكانی ئەو دەستەیە رێكبخرێت.
سكاڵاكارەكە داواشیكردووە، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە هەرێمی كوردستان نادەستوورییە، ئەوەش بەگوێرەی یاسای ژمارە 11ـی ساڵی 2007، یاسای وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی.
هاوكات داوایكردووە بە پابەندكردنی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە پێكهێنانی فەرمانگەی ئایینی بۆ ئەو مەزهەب و ئایینە جیاوازانەی لە هەرێمی كوردستاندا هەن، كە پەیوەستن بە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە و لە رووی دارایی و كارگێڕییەوە ئۆرگانێكی سەربەخۆن.
دادگای فیدراڵی عێراق، بێجگە لەو دوو دۆسیەیە تاوتوێی شەش دۆسیەی دیكەش دەكات و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە دەدات.
 

 

  • عێراق فرۆکە لە کۆریای باشوور دەكڕێت

  • وه‌فدێكى هه‌واڵگرى عێراق له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى نوێى سوریا كۆده‌بێته‌وه‌

  • لە سێ ساڵدا 40 هەزار كەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

  • ڕۆژنامەی عەرەب: ئومێدى کشانەوەى ئەمریکا لە عێراق دەبێت بە هەڵم

  • ئه‌مریكا داوای دورخستنه‌وه‌ى حوسییه‌كان لە بەغدا ده‌كات

  • عێراق لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا پەشیمان دەبێتەوە

  • محەمەد حەلبوسی: لە بەغداد سكاڵای یاسایی لەسەر هۆشیار زێباری تۆماركرد

  • لەمەودوا هاوڵاتیانی عێراق لە هەر پارێزگایەك دەتوانن پاسپۆرت دەربكەن

  • دادگای فیدراڵی بڕیار لەبارەی دوو وەزارەتی هەرێم دەدات

سەرەکی