×

2024-12-23 314 جار خوێنراوەتەوە

محەمەد حەلبوسی: لە بەغداد سكاڵای یاسایی لەسەر هۆشیار زێباری تۆماركرد

ناوەندی هەواڵ

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقدوم، لە بەغداد سكاڵای یاسایی لەسەر هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان تۆماركرد.

ئەمڕۆ دوو شەممە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقدوم، لە دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخی سێ لە بەغداد سكاڵای یاسایی لەسەر هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان تۆماركرد.

لەسكاڵانامەكەی حەلبوسیدا كە لەلایەن پارێزەرەكەیەوە پێشكەشی دادگای کەرخی سێ كراوە، دەڵێت، هۆشیار زێباری تۆمەتی مەترسیداری داوەتە پاڵ حەلبوسی، ئەو تۆمەتانە ناڕاستن و دورن لەڕاستیەوە بۆیە داوادەکەین تەواوی رێوشوێنە یاساییەكان دژی سكاڵالێكراو بگرێتەبەر.

سكاڵاكەی حەلبوسی دوای ئەوە دێت، زێباری لە نوسێنێكدا لە تۆڕی (ئێكس) ڕایگەیاندبوو، هەوڵێكی بێوچان هەیە لەلایەن هەندێك لە سیاسیە سودمەندو سەركێشەكان بۆ نقومكردنی وڵات لە قەیران، لەسەروشیانەوە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پێشوی پەرلەمان.

 

  • عێراق فرۆکە لە کۆریای باشوور دەكڕێت

  • وه‌فدێكى هه‌واڵگرى عێراق له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى نوێى سوریا كۆده‌بێته‌وه‌

  • لە سێ ساڵدا 40 هەزار كەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

  • ڕۆژنامەی عەرەب: ئومێدى کشانەوەى ئەمریکا لە عێراق دەبێت بە هەڵم

  • ئه‌مریكا داوای دورخستنه‌وه‌ى حوسییه‌كان لە بەغدا ده‌كات

  • عێراق لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا پەشیمان دەبێتەوە

  • محەمەد حەلبوسی: لە بەغداد سكاڵای یاسایی لەسەر هۆشیار زێباری تۆماركرد

  • لەمەودوا هاوڵاتیانی عێراق لە هەر پارێزگایەك دەتوانن پاسپۆرت دەربكەن

  • دادگای فیدراڵی بڕیار لەبارەی دوو وەزارەتی هەرێم دەدات

سەرەکی