×

پاسپۆرتی عێراقی
2024-12-23 199 جار خوێنراوەتەوە

لەمەودوا هاوڵاتیانی عێراق لە هەر پارێزگایەك دەتوانن پاسپۆرت دەربكەن

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دوو بڕیار لەبارەی دەرهێنانی پاسپۆرت دەردەكات، لەمەودوا هاووڵاتیان لە هەر پارێزگایەك بیانەوێت دەتوانن مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت بكەن بەبێ ئەوەی پەیوەست بكرێت بە شوێنی نیشتەجێبوونیانەوە.

بڕیارەكە ڕۆژی یەكشەممە، 22ی كانوونی یەكەمی 2024، دەركراوە، واژۆی نەشئەت خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی عێراقی لەسەرە.

بڕیارەكە ئاماژەی بەوە داوەرەزامەندی عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆ وەرگیراوە بۆ ئەوەی پاسپۆرت لە هەر بەشێكی سەر بەو بەڕێوەبەرایەتییە بێت لەنێو عێراق، بدرێتە هاووڵاتیان بەبێ بەستنەوە و پابەندكردنی بە شوێنی نیشتەجێبوونی.

یەكێك لە بڕیارەكانی دیكەی بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی عێراق ئەوەیە بۆ  بەدەستهێنانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی تەنیا پشت بە كارتی نیشتمانی دەبەسترێت. 

لەناو عێراق 50 ناوەندی ئەلیكترۆنی دەرهێنانی پاسپۆرت و لە دەرەوەی وڵاتیش 20 ناوەندی دیكە هەن و بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت دەكەن.

 

  • عێراق فرۆکە لە کۆریای باشوور دەكڕێت

  • وه‌فدێكى هه‌واڵگرى عێراق له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى نوێى سوریا كۆده‌بێته‌وه‌

  • لە سێ ساڵدا 40 هەزار كەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

  • ڕۆژنامەی عەرەب: ئومێدى کشانەوەى ئەمریکا لە عێراق دەبێت بە هەڵم

  • ئه‌مریكا داوای دورخستنه‌وه‌ى حوسییه‌كان لە بەغدا ده‌كات

  • عێراق لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا پەشیمان دەبێتەوە

  • محەمەد حەلبوسی: لە بەغداد سكاڵای یاسایی لەسەر هۆشیار زێباری تۆماركرد

  • لەمەودوا هاوڵاتیانی عێراق لە هەر پارێزگایەك دەتوانن پاسپۆرت دەربكەن

  • دادگای فیدراڵی بڕیار لەبارەی دوو وەزارەتی هەرێم دەدات

سەرەکی