×

3   کاتژمێر پێش ئێستا 42 جار خوێنراوەتەوە

حەماس : بەبێ‌ وەستانی جەنگ لەسەر غەززە، ئاڵوگۆڕی دیلەكان ناكرێت

ناوەندی هەواڵ

گەورە بەرپرسێكی بزووتنەوەی حەماس دەڵێت، بەبێ‌ وەستانی جەنگ لەسەر كەرتی غەززە مەحاڵە ئاڵوگۆڕی دیلەكان بكرێت.

(خەلیل حەییە) هەڵسوڕێنەری كاروباری مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە كەرتی غەززە ڕایگەیاندووە، تاكو ئیسرائیل كوشتارو جەنگ لەسەر كەرتی غەززە رانەگرێت مەحاڵە باسی ئاڵوگۆڕی دیلەكان بكرێت.

حەییە لەدیدارێكی كەناڵی تەلەفزیۆنی ئەقسا ڕایگەیاند، ئەوە هاوكێشەیەكی وابەستەیە، هەر كاتێك هێرش بۆ سەر كەرتی غەززە وەستا، ئەوكات باسی ئاڵوگۆڕی دیلەكان دەكرێت لەگەڵ حەماس.

ناوبراو دەشڵێت، هەموو جارێك لەبەر هۆكاری سیاسی نەتنیاهۆ سەرۆك وەزیری ئیسرائیلی داگیركەر كۆسپ و لەمپەر لەبەردەم دانووستانەكان زیاد دەكات و بەو جۆرەش دانووستانەكان شكست دەهێنن و دەوەستن.

هەڵسوڕێنەری كاروباری حەماس لە كەرتی غەززە وتیشی، ئەوان ئامادەن بۆ وەستانی جەنگ، بەڵام دووژمنی داگیركەر هیچ ئیرادەیەكی ڕاستەقینەی نییە.

ئەو وتانەی بەرپرسەکەی حەماس لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، ئەوكاتەی سەردانی بەرەكانی جەنگی كردبوو لە كەرتی غەززە، نەتنیاهۆ ڕەتیكردبوویەوە جەنگ بوەستێنێت.

  • حەماس : بەبێ‌ وەستانی جەنگ لەسەر غەززە، ئاڵوگۆڕی دیلەكان ناكرێت

  • بۆردوومانى تورکیا لە شێراوا قوربانى لێکەوتەوە

  • ماكرۆن: لەگەڵ ئەوەم ئۆكرانیا مووشەكی دوورمەودا دژی روسیا بەكاربهێنێت

  • پوتن: مووشەکی بالیستی بە چەکی ئەتۆمی وەڵام دەدەینەوە

  • ڕوسیا هەڕەشەی توند لە ئۆكرانیا دەكات

  • ئایا خامنەیی باری تەندروستی خراپە؟

  • بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له‌ كۆچ بكات؛ به‌ریتانیا پاره‌ به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات

  • جه‌ندرمه‌ى توركیا گه‌نجێكى سورى تا مردن ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌ده‌ن

  • توركیا: كێشەی سەرەكیمان لەگەڵ ئەمریكا پرسی پەكەكەیە

سەرەکی