×

8   کاتژمێر پێش ئێستا 260 جار خوێنراوەتەوە

یەکەم ژن لە حکومەتە ڕاگوزەرەکەى سوریا پۆستی وەرگرت

ناوەندی هەواڵ

دەسەڵاتى نوێی سوریا ڕایگەیاند، بەمەبەستى جێبەجێکردنى حکومەتێکى سەردەمییانە "عائیشە دبس" وەک سەرۆکی نوسینگەى کاروبارى ئافرەتان دادەنێن و ئەوەش یەکەم هەنگاوى حکومەتە نوێیەکەیە بەرەو شارستانیەت و کاڵکردنەوەى ئەو بۆچوونانەى لەسەر حکومەتى راگوزەری سوریا هەیە و کە نیشاندەرەى مەترسین لە سەر داهاتووى ژنان لەو وڵاتەدا.

بەپێی راپۆرتى ڕۆژنامەی عەرەب پێگەى "عائیشە دبس" پێگەیەکى بەهێز دەبێت لە وڵاتەکەدا و گرنگی دەدات بە هەموو بوارە جیاوازەکانى ژنان لە بارەى یاسایی و کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیریی و سیاسی.

عائیشە یەکەم ژنە لە سوریا بتوانێت لە حکومەتی نوێی وڵاتەکە ئەو پۆستە وەربگرێت.

ڕۆژنامەکە لەڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت، ڕۆڵی ژنان لە بەڕێوەبردنى پۆستەکانى سوریادا شتێکى نوێ نییە و بەردەوام لە نێوان 20% بۆ 30% ى هەموو پۆستەکانى ئەو وڵاتەدا بووە، بەڵام ئەوەى جێگەى سەرنجە ئەوەیە شرۆڤەکاران باوەڕیان وایە کە ڕۆڵی ژنان لەو وڵاتەدا سنوردار دەکرێت.

  • کەناڵ 12 ى ئیسرائیل نەتانیاهۆ و بنەماڵەکەى بە مافیا ناودەهێنێت

  • یەکەم ژن لە حکومەتە ڕاگوزەرەکەى سوریا پۆستی وەرگرت

  • بەرامبەر دابینكردنی ئاسایش بۆ هەڵاتن.. ئەسەد لەگەڵ ئیسرائیل ڕێكەوتنی كردووە

  • له‌باره‌ى چاره‌نوسى بنكه‌كانیان له‌سوریا قسه‌ده‌كات؛ پوتین: چاوم به‌ ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێت

  • توركیا بۆ ئه‌مریكا: له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ ئاگربه‌ستمان نه‌كردووه‌

  • هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە غەززە جینۆسایدی ئەنجام داوە

  • سوپاى ئیسرائیل ژێرخانی وزەی حوسییەكانى کردە ئامانج

  • ​ جۆلانی براكەی دەكات بە وەزیری تەندروستی

  • ڕوسیا دەستگیركردنی بكوژی جەنەڕاڵەكەی ڕادەگەیەنێت

سەرەکی