×

2024-12-18 219 جار خوێنراوەتەوە

​ جۆلانی براكەی دەكات بە وەزیری تەندروستی

ناوەندی هەواڵ

ئەحمەد شەرع کە ناسراوە بە ئەبو محەمەد جۆلانی، فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریر شام، براكەی بەناوی "ماهیر كوزیر " لە حكومەتی ڕاگوزەری سوریا دەكاتە وەزیری تەندروستی ، ئەمەش ڕوبەڕووی شەپۆلێك ڕەخنە بووەتەوە.
بەشێك لە سورییەكان ئەو هەنگاوەی ئەحمەد شەرع بە دووبارە كردنەوەی هەمان ڕەفتارەكانی بەشار ئەسەد لێك دەدەنەوە لە پەیڕەوكردنی خزمایەتی بە دانانی كەسە نزیكەكانی لە پۆستە باڵاكانی حكومەت، بەڵام بەشێكیان پشتگیری بڕیارەكە دەكەن و پێیان وایە ماهیر شەرع شایستەی ئەو پۆستەیە.
بەشێك لە سورییەكان بە سەرسوڕمانەوە مەسەلەی ماهیریان كردووە بە گاڵتەجاڕی، كە ناوەكەی لە مێژووی سوریادا ئامادەیە، دەڵێن ماهیر لە هەموو جۆرە حكومەتەكانی سوریادا ئامادەیە وەك ئەوەی نەفرەتێك بێت و نەیەوێت وڵاتەكە جێبهێڵێت.
ڕەخنەكان هەر بەوەوە نەوەستاون، ڕەخنەگرە جدییەكانی سوریا دەڵێن ترسیان هەیە هەمان سیناریۆی خێزانی ئەسەد لە سوریا دووبارە ببێتەوە، چونكە ئەحمەد شەرع جگە لە ماهیری برای، حازمیی برا گەورەشی كردووەتە بەرپرسێكی حكومەت.
ڕەخنەكان لەكاتێكدان، دەوترێت ماهیر شەرع دكتۆرای هەیە لە زانستی پزیشكیدا، پسپۆڕیشە لە نەشتەرگەری ژنان و چارەسەری نەزۆكی و منداڵبوون جگە لەوەی دبلۆمی لە ئیدارەی تەندروستیدا هەیە.
 

 

  • کەناڵ 12 ى ئیسرائیل نەتانیاهۆ و بنەماڵەکەى بە مافیا ناودەهێنێت

  • یەکەم ژن لە حکومەتە ڕاگوزەرەکەى سوریا پۆستی وەرگرت

  • بەرامبەر دابینكردنی ئاسایش بۆ هەڵاتن.. ئەسەد لەگەڵ ئیسرائیل ڕێكەوتنی كردووە

  • له‌باره‌ى چاره‌نوسى بنكه‌كانیان له‌سوریا قسه‌ده‌كات؛ پوتین: چاوم به‌ ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێت

  • توركیا بۆ ئه‌مریكا: له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ ئاگربه‌ستمان نه‌كردووه‌

  • هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە غەززە جینۆسایدی ئەنجام داوە

  • سوپاى ئیسرائیل ژێرخانی وزەی حوسییەكانى کردە ئامانج

  • ​ جۆلانی براكەی دەكات بە وەزیری تەندروستی

  • ڕوسیا دەستگیركردنی بكوژی جەنەڕاڵەكەی ڕادەگەیەنێت

سەرەکی