2025-05-31 69 جار خوێنراوەتەوە

هه‌سه‌ده‌ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ پێشنیازێك هه‌بێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌زڵوم عه‌بدی له‌گه‌ڵ هاكان فیدان

ناوەندی هەواڵ

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (٣١ی ئایاری ٢٠٢٥) به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌ پێشنیازی توركیا ده‌كه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی تورك له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریا دیموكرات، دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌.

"هه‌ندێك زانیاری نادروست له‌ ڕاپۆته‌كه‌ی ئه‌لمۆنیته‌ردا بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ سه‌رچاوه‌ ناوچه‌ییه‌كان بۆ ئاژانسه‌كه‌یانی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ پێشنیازێك له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ كراوه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، یاخود سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگیری توركیا بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده‌، دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ ناڕاستن و سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانیان یاخود هیچ شاندێك كه‌ نوێنه‌رایه‌تی ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریایان كردووه‌ له‌ دیمه‌شق هیچ پێشنیازێكیان وایان نه‌ له‌ توركیا نه‌ له‌ هیچ لایه‌كی تره‌وه‌ پێ نه‌گه‌شتووه"‌، به‌یاننامه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌ واده‌ڵێت.

دوێنی پێگه‌ی هه‌واڵیی ئه‌لمۆنیته‌ر ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر دۆخی سوریا و سه‌ردانی تۆماس باراكی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ توركیا و نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سوریا كرد، و هه‌روه‌ها باسی له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فوونییه‌كه‌ی نێوان تۆماس باراك و مه‌زوڵم عه‌بدی كرد، هه‌روه‌ك له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتبوو كه‌ پێشنیازێك له‌ ئارادایه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌زڵوم عه‌بدی و هاكان فیدان یان سه‌رۆكی هه‌واڵگری توركیا.

  • ڕاگەیاندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و دەم‌ پارتی

  • ئیرادە هۆكارى راگرتنى یەكجارەكى كەناڵى ئەلحوڕە ئاشكرا دەكات

  • تره‌مپ پێی وایه‌ بایدن له‌سێداره‌ دراوه‌، و ڕۆبۆتێك خراوه‌ته‌ شوێنی

  • حه‌ماس و ئیسرائیل لێدوانی جیاواز ده‌ده‌ن له‌باره‌ی كوژرانی ده‌یان كه‌س، له‌ سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كاندا

  • حه‌ماس پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ڕاوه‌ستاندنی شه‌ڕ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌، و ئه‌مریكا و ئیسرائیلیش هۆشداری ده‌ده‌ن

  • "داعش" به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ دوو هێرش بۆسه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی حكومه‌تی نوێی سوریا گرته‌ ئه‌ستۆ

  • هه‌سه‌ده‌ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ پێشنیازێك هه‌بێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌زڵوم عه‌بدی له‌گه‌ڵ هاكان فیدان

  • عەباس عراقچی: پیتاندنی یۆرانیۆم مافی خۆمانەو پێویستییەکی بنەڕەتییە بۆ وڵاتەکەمان

  • تره‌مپ: ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ڕێكه‌وتنێك له‌باره‌ی غه‌ززه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین

سەرەکی