2025-05-31
82 جار خوێنراوەتەوە
تره‌مپ: ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ڕێكه‌وتنێك له‌باره‌ی غه‌ززه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین
ناوەندی هەواڵ
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ كۆتایهێنان به دۆخی كاره‌ساتباری ٢٠ مانگه‌ی زیاتر له دوو ملیۆن هاوڵاتیی فه‌ڵه‌ستینی كه‌رتی غه‌ززه، له‌ژێر بۆردومانی چڕی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا، به‌ڵام سه‌رجه‌می هه‌وڵه‌كان تا ئێستا شكستیان هێناوه و كاره‌ساتی مرۆیی ئه‌و هه‌رێمه به‌رده‌وامه.
دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، دوێنی هه‌ینی، ڕایگه‌یاند: "ئاگربه‌ست له غه‌ززه زۆر نزیكه و له چه‌ند كاتژمێرێكی تردا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت".
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا كه له كۆشكی سپی ئه‌نجامیدا، تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه ڕێكه‌وتن له‌باره‌ی غه‌ززه‌وه زۆر نزیكه، ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ڕایده‌گه‌یه‌نین، هه‌لێكی زۆر باش بۆ ئه‌وه هاتۆته پێش.
پێشتر كۆشكی سپی ڕایگه‌یاندبوو كه ته‌لئه‌بیب به خاڵه‌كانی ڕێكه‌وتنه‌كه قایل بووه و چاوه‌ڕوانی حه‌ماسین تا واژۆی ڕێكه‌وتنه‌كه بكات.
له به‌رامبه‌ردا، ڕێكخراوی حه‌ماس ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو كه پێشنیازه‌كه، هیچ یه‌ك له ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌یانی له‌خۆ نه‌گرتووه، ئه‌مه‌ش واته به‌رده‌وامی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌و دوڵایه‌نه‌یه، له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی وه‌ستاندنی شه‌ڕ و دۆخی ناهه‌مواری زیاتر له دوو ملیۆن و نیو دانیشتوانی غه‌ززه، كه به‌ده‌ست برسێتی و نه‌خۆشی و وێرانبوونی سه‌رله‌به‌ری كه‌رته پێویستییه‌كانی ژیانی مرۆییانه‌وه ده‌ناڵێنن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، یه‌نس لایركه، وته‌بێژی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (ئۆتشا) ڕایگه‌یاند: "غه‌ززه ئێسته تاكه شوێنی جیهانه كه ١٠٠٪ خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی برسێتییان له‌سه‌ر".
له ٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٣ جه‌نگی نێوان ئیسرائیل-حه‌ماس سه‌ریهه‌ڵداوه، دوای ئه‌وه‌ی به ده‌یان چه‌كداری حه‌ماس له چه‌ندین شوێنه‌وه سنووره‌كانی ئیسرائیلیان بڕی و زیاتر له ٢٠٠ هاوڵاتی ئه‌و وڵاته‌یان ڕفاند، له‌دوای ئه‌و به‌رواره‌وه، ئیسرائیل بۆردومانێكی چڕی ئه‌و هه‌رێمه‌ی ده‌ست پێكردووه، كه تا ئێستا به‌رده‌وامه.
ئیسرائیل دوو ئامانجی سه‌ره‌كی بۆ جه‌نگه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كردووه، یه‌كه‌میان: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ڕفێنراوه‌كان، دووه‌م: له‌ناوبردنی حه‌ماس.
بۆ ئه‌و دوو ئامانجه‌ش زیاتر له ٦٠٠ ڕۆژه له زه‌مین و ئاسمانه‌وه بۆردومانی ئه‌و هه‌رێمه ده‌كات كه به یه‌كێك له قه‌ره‌باڵغترین شوێنه‌كانی جیهان داده‌نرێت، له ماوه‌ی ئه‌و بیست مانگه‌دا ئیسرائیل، ته‌نیا ٧ هه‌فته، چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی ڕاوه‌ستاندووه، ئه‌ویش به ئامانجی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی ڕفێنراوه‌كانی.
به‌ڵام ئیسرائیل پێش ئه‌وه‌ی دوا ڕفێنراوی خۆی وه‌ربگرێته‌وه، له ناوه‌ڕاستی مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا، دووباره چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی به چڕی ده‌ستپێكردۆته‌وه، له‌و كاته‌وه تا ئێستا ڕۆژانه ده‌یان هاوڵاتی سڤیڵ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئابڵوقه‌یه‌كی خنكێنه‌ری ئابووری خستۆته سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و هه‌رێمه، كه بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی برسێتییه‌كی گشتی.
-
ڕاگەیاندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و دەم پارتی
|
-
ئیرادە هۆكارى راگرتنى یەكجارەكى كەناڵى ئەلحوڕە ئاشكرا دەكات
|
-
تره‌مپ پێی وایه بایدن له‌سێداره دراوه، و ڕۆبۆتێك خراوه‌ته شوێنی
|
-
حه‌ماس و ئیسرائیل لێدوانی جیاواز ده‌ده‌ن له‌باره‌ی كوژرانی ده‌یان كه‌س، له سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كاندا
|
-
حه‌ماس پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ڕاوه‌ستاندنی شه‌ڕ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، و ئه‌مریكا و ئیسرائیلیش هۆشداری ده‌ده‌ن
|
-
"داعش" به‌رپرسیارێتی خۆی له دوو هێرش بۆسه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی حكومه‌تی نوێی سوریا گرته ئه‌ستۆ
|
-
هه‌سه‌ده ڕه‌تیده‌كاته‌وه هیچ پێشنیازێك هه‌بێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌زڵوم عه‌بدی له‌گه‌ڵ هاكان فیدان
|
-
عەباس عراقچی: پیتاندنی یۆرانیۆم مافی خۆمانەو پێویستییەکی بنەڕەتییە بۆ وڵاتەکەمان
|
-
تره‌مپ: ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ڕێكه‌وتنێك له‌باره‌ی غه‌ززه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین
|
|
|