2025-05-31 76 جار خوێنراوەتەوە

عەباس عراقچی: پیتاندنی یۆرانیۆم مافی خۆمانەو پێویستییەکی بنەڕەتییە بۆ وڵاتەکەمان

ناوەندی هەواڵ

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند؛ پابەندین بە مافی پیتاندنی یۆرانیۆم کە پێویستییەکی بنەڕەتییە بۆ وڵاتەکەمان و کەس مافی ئەوەی نییە گەلی ئێران لە مافەکانیان بێبەش بکەن".

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، هەڵوێستی ئێران لەسەر پرسی ناوەکی بە تەواوی رونە و دەڵێت "ئەگەر باسی چەکی ناوکی بێت، بەڵێ لە روانگەی ئێمەوە پەیوەندیدارە و ئێمە خۆمان خاوەن دروشمی رەتکردنەوەی چەکی ناوەکی بووین و هەرواشدەبین."

عراقچی خۆی و کارمەندانی وەزارەتی دەرەوەی وەک "سەربازانی ئیمام خومەینی" ناساند و وتی: "ئێمە هەمیشە هەوڵمان داوە سەربازی دڵسۆزی ئیمام و رابەر بمێنینەوە." و  وەک "دارێژەری سیاسەتی دەرەوەی ئێران" ناوی هێنا.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد: "لە یاسای بنەڕەتی ئێراندا لە یەکەم بڕگەدا هاتووە کە سیستەمی کۆماری ئیسلامی، سیستەمێکە لەسەر بنەمای رەتکردنەوەی ستەمکاری و زاڵبون بەسەریدا دامەزراوە". 

باسی لەوەشکرد، لە گفتوگۆکانی ئێستادا، رەتکردنەوەی خۆ زاڵکردن بەسەر ئێراندا ئامانجی سەرەکیمانە و بەردەوام دەبین لەمە.

قسەکانی عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کاتێکدایە ئەمریکا و ئێران، بە نێوەندگیری عومان لە دانوستاندان بۆ رێککەوتن لەسەر پرسی ئەتۆمی

  • ڕاگەیاندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و دەم‌ پارتی

  • ئیرادە هۆكارى راگرتنى یەكجارەكى كەناڵى ئەلحوڕە ئاشكرا دەكات

  • تره‌مپ پێی وایه‌ بایدن له‌سێداره‌ دراوه‌، و ڕۆبۆتێك خراوه‌ته‌ شوێنی

  • حه‌ماس و ئیسرائیل لێدوانی جیاواز ده‌ده‌ن له‌باره‌ی كوژرانی ده‌یان كه‌س، له‌ سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كاندا

  • حه‌ماس پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ڕاوه‌ستاندنی شه‌ڕ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌، و ئه‌مریكا و ئیسرائیلیش هۆشداری ده‌ده‌ن

  • "داعش" به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ دوو هێرش بۆسه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی حكومه‌تی نوێی سوریا گرته‌ ئه‌ستۆ

  • هه‌سه‌ده‌ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ پێشنیازێك هه‌بێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌زڵوم عه‌بدی له‌گه‌ڵ هاكان فیدان

  • عەباس عراقچی: پیتاندنی یۆرانیۆم مافی خۆمانەو پێویستییەکی بنەڕەتییە بۆ وڵاتەکەمان

  • تره‌مپ: ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ڕێكه‌وتنێك له‌باره‌ی غه‌ززه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین

سەرەکی