2025-06-01 60 جار خوێنراوەتەوە

"داعش" به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ دوو هێرش بۆسه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی حكومه‌تی نوێی سوریا گرته‌ ئه‌ستۆ

ناوەندی هەواڵ

ڕێكخراوی "داعش" به‌رپرسیارێتی ئه‌و دوو هێرشه‌ی كه‌ به‌مدوایانه‌ كرایه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایشی سوریا له‌ ئه‌ستۆگرت، ئه‌مه‌ش وه‌ك سه‌ره‌تای پێكدادانه‌ نوێیه‌كانی نێوان ئه‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی تری هاوپه‌یمانی كه‌ ئێسته‌ بوونه‌ته‌ پێكهێنه‌ری هێزه‌ چه‌كداره‌كانی حكومه‌تی سوریا له‌دوای ڕوخانی سوپاكه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌ له‌ دیسه‌مبه‌ری ٢٠٢٤.

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كانی سوریا ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه كه‌ داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی ته‌لول سه‌فای بیابانیدا ڕوویدا و بوو به‌هۆی برینداربوون و كوژرانی ٧ كه‌س له‌ ئه‌ندامانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی حكومه‌تی ڕاگوزه‌ری سوریا.‌ 

هه‌روه‌ها له‌ هێرشی دووه‌مدا، یه‌كه‌یه‌كی "سوپای سوریای ئازاد" كه‌وتبوونه‌ كه‌مینی داعشه‌وه‌ و كوژراوێك و سێ برینداریان هه‌بووه‌.

"سوپای سوریای ئازاد"، یه‌كه‌یه‌كی چه‌كداری سوریین، كه‌ ئه‌مریكییه‌كان پاڵپشتییان ده‌كه‌ن و له‌ناوچه‌ی "ته‌نه‌ف"ی خاڵی سنووری نێوان سوریا-ئوردن جێگیركراون.

ناوچه‌ی ته‌لول سه‌فا كه‌ داعیش هێرشه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامداوه‌، ناوچه‌یه‌كی بیابانی مه‌ترسیداره‌، و ماوه‌یه‌كی زۆره‌‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌، سه‌ختی هه‌لومه‌رجه‌ ژینگه‌یه‌كی قۆستۆته‌وه‌ بۆ خۆحه‌شاردانی چه‌كداره‌كانی، شاردنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان و په‌لاماردانی ناوبه‌ناوی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌. 

وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا ڕایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی ئاسایش له‌و ناوچه‌یه‌دا توانیویانه‌ ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه‌ شانه‌كانی داعش له‌ چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا حه‌شاریان داوه‌. 

خاكی سوریا زیاتر له‌ ١٨٥ هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه‌، زیاتر له‌ ٥٥٪ به‌ بیابانی یان نیمچه‌ بیابانی داده‌نرێت، كه‌ دانیشتوانێكی كه‌می لێ ده‌ژین، بیابانی شام یان بادیه‌ی شام، كه‌وتۆته‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌وه‌، و درێژه‌ی بیابانی عه‌ره‌بییه‌ كه‌ به‌شێكی خاكی ئوردون، و به‌شێكی بیابانی عێراقه‌ و درێژ ده‌بێته‌وه‌ تا ناوچه‌ بیابانییه‌كانی سعودییه‌.

  • ڕاگەیاندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و دەم‌ پارتی

  • ئیرادە هۆكارى راگرتنى یەكجارەكى كەناڵى ئەلحوڕە ئاشكرا دەكات

  • تره‌مپ پێی وایه‌ بایدن له‌سێداره‌ دراوه‌، و ڕۆبۆتێك خراوه‌ته‌ شوێنی

  • حه‌ماس و ئیسرائیل لێدوانی جیاواز ده‌ده‌ن له‌باره‌ی كوژرانی ده‌یان كه‌س، له‌ سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كاندا

  • حه‌ماس پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ڕاوه‌ستاندنی شه‌ڕ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌، و ئه‌مریكا و ئیسرائیلیش هۆشداری ده‌ده‌ن

  • "داعش" به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ دوو هێرش بۆسه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی حكومه‌تی نوێی سوریا گرته‌ ئه‌ستۆ

  • هه‌سه‌ده‌ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ پێشنیازێك هه‌بێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌زڵوم عه‌بدی له‌گه‌ڵ هاكان فیدان

  • عەباس عراقچی: پیتاندنی یۆرانیۆم مافی خۆمانەو پێویستییەکی بنەڕەتییە بۆ وڵاتەکەمان

  • تره‌مپ: ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ڕێكه‌وتنێك له‌باره‌ی غه‌ززه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین

سەرەکی