×

2024-09-18 183 جار خوێنراوەتەوە

بەشێک لە هاوڵاتیان وەرگرتنى نەوتەکەى حکومەتیان رەتکردەوە

ناوەندی هەواڵ

 بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى سلێمانى رایگەیاند، دابەشکردنى نەوت بەردەوامى دەبێت بۆ سبەینێش لەچەند شوێنێک بڕى 200 لیتر بە نرخى 104 هەزار دینار بە هاوڵانیان دەدرێت، بە پێى زانیارییەکانیش بەشێک لەهاوڵاتییان ئامادە نیین بەو نرخە نەوتەکە وەربگرن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 189-2024، دابەشکردنی نەوت لەسنوری قائمقامیەتی قەزای پشدەر دەستى پێکرد، بۆ هەرخێزانێک بری 200 لیتر دابینکرا بە نرخی 104 هەزار دینار، بەڵام بەپێى زانیارییەکان بەشێک لە هاوڵاتیان ئامادە نەبوون بەو نرخە نەوتەکە وەربگرن.

هەر ئەمڕۆ بەرێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دابەشکردنى نەوت بۆ سبەینێ پێنجشەممە لە سنوری قەزای پشدەر بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووەن بەهەمان شێوە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە لە ناوچەی هەورامان دەست بەدابەش کردنى نەوت دەکرێت.

ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەى وەرزى سەرما و سۆڵە دەست بەدابەشکردنى بڕە نەوتێک بەسەر هاوڵاتیاندا دەکرێت، بەڵام سەنتەرى شارەکانى لێبەدەر دەکرێت.

 

  • بەشێک لە هاوڵاتیان وەرگرتنى نەوتەکەى حکومەتیان رەتکردەوە

  • جەمال کۆچەر: مووچەی ساڵانى 2024 و 2025ی مووچەخۆرانى عێراق مسۆگەرەو یەکلایی بووەتەوە

  • بەغدا و هەرێم گفتوگۆ لەسەر مووچە دەکەن

  • لەماوەى سێ ساڵدا عێراق 52 تۆن زێڕی کڕیوە

  • نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە

  • هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا %17 کەمدەکات

  • دابەشکردنى نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات

  • ڕێکخستنی سیستمی باج لە نێوان عیراق و ھەرێمی کوردستان پەسەندکرا

  • نرخى نەوت دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

سەرەکی