دوو ترلیۆن و 500 ملیار لە وەزارەتی کاری عێراق دیارنەماوە
5   کاتژمێر پێش ئێستا 155 جار خوێنراوەتەوە

دوو ترلیۆن و 500 ملیار دینار لە وەزارەتێک دیار نەما

ناوەندی هەواڵ

دوو ترلیۆن و 500 ملیار لە وەزارەتی کاری عێراق دیارنەماوە و وەزیرەکەشی دەڵێت: پارەکە لەنێوان وەزارەتەکەی ئەوان و داراییدا بووە و سکاڵایان تۆمارکردوە.

ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق لەبارەی دۆسییەیەکی هەستیار قسەیکردووە و ڕایگەیاندووە، تەواوی پارەی سندوقی چاودێریی کۆمەڵایەتی کە بڕەکەی دوو ترلیۆن و 500 ملیار دیناربووە و لە وەبەرهێنان و پشکی سندوقەکە لە قازانجی کۆمپانیاکانەوە کۆکراوەتەوە دیار نەماوە.

ئاماژەی بەوەشداوە،  وەزارەت پلانی وابووە، لەبری پشتبەستن بە حکومەت و خەزێنەی دەوڵەت، لەڕێگەی ئەو پارەیە و قازانجی وەزارەت موچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی دابینبکات.

بەووتەی ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق،  دوو مانگێک پێش ئێستا کاتێک چوون سەیری سندوقەکە بکەن تووشی سەرسوڕمانبوون کە زانیویانە هەموو پارەکە بێئاگاداریی ئەوان ڕاکێشراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە،  مامەڵەکردن بە پارەکەوە لەنێوان وەزارەتی کار و داراییدا بووە و پێدەجیت پارەکە بۆ سەنەدات ڕاکێشرابێت و وەزارەتەکەشیان سکاڵای تۆمارکردوە.

 

  • هۆشدارییه‌كى به‌په‌له‌ له‌وه‌زاره‌تى داراییه‌وه‌

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌

  • دوو ترلیۆن و 500 ملیار دینار لە وەزارەتێک دیار نەما

  • بەواژۆی پزیشکیان تومەنی ئێرانی هەڵوەشایەوە

  • عێراق ده‌ستده‌كات به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 11

  • بڕیار له‌ 100 هه‌زار دیناره‌كه‌ ده‌درێت.. خانه‌نشینى هه‌رێم چۆن وه‌ریده‌گرن؟

  • عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: بێ دوودڵی ئه‌مساڵ دو موچه‌ ده‌فه‌وتێت

  • حکومەتی هەرێم ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی نەکراوە و ناکۆکییەکان بەردەوامن

  • كاری پێنج بانکی عێراقی ڕادەگیرێت

سەرەکی