×

15   کاتژمێر پێش ئێستا 193 جار خوێنراوەتەوە

بەڵگەنامەی نهێنی لەبارەی ڕووخانی ئەسەد و گۆرڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرادەبێت

ناوەندی هەواڵ

پسپۆڕێکی ئەمریکی بەڵگەنامەیەکی ئاشکرا کرد کە باس لە پلانگێڕیی  ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات بۆ گۆڕینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرنگترین تایبەتمەندییەکانی پلانی ئەمریکا بۆ گۆڕینی ڕژێمی بەعس ڕوون دەکاتەوە،  ئاماژەی بەوەداوە ئیسرائیل ئەم هەلومەرجەی قۆستووەتەوە بۆ پەلاماردانی سوریا.

بڵاوکراوەی ئەمڕؤ2024/12/26 رۆژنامە عەرەبیەکان ئاماژەیان بە هەوڵە درێژخایەنەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کرد،  بۆ ڕووخاندنی ئەسەد و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا.

بەڵگەنامەی ڕووخانی ئەسەد
لەسەر دۆخی  سوریا  ڕۆژنامه ی خەلیج که له زاری جێفری ساکس ئابووریناسی  ئەمریکی و بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدان لە زانکۆی کۆڵۆمبیا دەڵێت: "ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سوریا لوتکەی هەوڵێکی درێژخایەنی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو بۆ گۆڕینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەم هەوڵە بە بەڵگەنامەی "شکاندنی پاک" دەستیپێکرد،  دوای ماوەیەکی کورت لە ڕووداوەکانی 11 ی سێپتەمبەری 2001. ئەم بەڵگەنامەیە کە ویسلی کلارک فەرماندەی باڵای ناتۆ لە ئەوروپا (تەمووزی 1997 - ئایاری 2000) لە یاداشتنامەکانیدا ئاماژەی پێکردووە، دەڵێت ئەمریکا (بە هاوپەیمانی یان پیلانگێڕی لەگەڵ ئیسرائیل) لە ماوەی پێنج ساڵدا  بۆ گۆڕینی ڕژێمی حەوت وڵاتی ڕؤژهەلاتی ناوەڕاست جەنگ بەرپا دەکات،ئەوانیش  بریتین لە لوبنان و سوریا و عێراق و ئێران و لیبیا و سۆماڵ و سودان و داگیرکردنی عێراق لە ساڵی 2003 یەکەم جەنگ بوو.

"جێگەی سەرسورمانە، ڕێککەوتنێکی یەکخراو بۆ چارەسەری ئاشتیانەی ناکۆکی سوریا ئامادە بوو،  لە هەمان ساڵدا لەلایەن هەموو لایەنەکانی قەیرانی سوریاوە ڕێککەوتن کرا ، بەڵام جێبەجێ نەکرا چونکە ئەمریکا ناڕەزایی بوونی خۆی  لەسەر ئەو ڕێکەوتنە دەربڕی ، لە جیاتی بەشداری کردن لە پرۆسەیەکی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە. ئەمە وەڵامی بیرمەندی ئابووری جیهانی پرۆفیسۆر جێفری ساکس بوو،بۆ ئەو پرسیارەی کە زۆر کەسی سەرسام کردووە سەبارەت بە بەشداری ئەمریکا لە ڕووخانی ئەسەد".

  ساکس دەڵێت، وا دانرابوو کە شەڕ بۆ گۆڕینی ڕژێم لە سوریا راستەوخۆ دوای جەنگی عێراق دەست پی بکرێت ، بەڵام بەرهەڵستی عێراق و تێوەگلانی ئەمریکا لە داگیرکردنی عێراقدا ڕێگربوو، پاش دەستێوەردانی ئەمریکا لە ناتۆ بۆ ڕووخاندنی قەزافی لە لیبیا لە ساڵی 2011  پاش ماوەیەکی کورت لە هەڵگیرسانی خۆپیشاندانەکانی ئاشتیخوازانە کە بە خێرایی گۆڕا بۆ ڕووبەڕووبونەوەی چەکداری لەنێوان گروپە چەکدارەکان و هێزە سەربازییەکان لە سوریا،  باراک ئۆباما سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا لە بەهاری 2011 دا جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت بەشار ئەسەد بڕوات وفەرمانێکی جێبەجێکاری واژۆ کرد بە ناوی ئۆپەراسیۆنی داری چنار، کە دەڵێت سی ئای ئەی لەگەڵ تورکیا و ولاتانی دیکە  کار دەکات بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی سوریا.

ساکس گرنگترین تایبەتمەندییەکانی جەنگی  13 ساڵەی ئەمریکای بۆ گۆڕینی ڕژێمی سوریا خستۆتەروو، کە نزیکەی 1 ملیار دۆلاری تێچوو و 100 ئەمریکی تێدا کوژرا.

یەکەم، خۆپیشاندانەکان لە سوریا وەک ڕاپەڕینێکی ناوخۆیی یان شۆڕشی جەماوەری وێنا کران و خۆپیشاندەران بە "جەنگاوەرانی ئازادی" وەسف دەکران. 

دووەم، شەڕی زانیاریی و هەڵمەتی پڕوپاگەندە دەستیپێکرد، بۆ پاڵنانی ئەمریکییەکان بۆ ئەوەی ڕقیان لە ئەسەد بێت، چونکە لە هەموو پرۆسەی گۆڕینی رژێمدا، دوژمن دەبێت وەک خراپترین خراپەکار لە دوای هاتنی هیتلەر یان بەرجەستەکردنی خودی هیتلەر نیشان بدرێت، ئەگەر ئێستا ڕووبەڕوو نەبنەوە، خراپەکەی بڵاو دەبێتەوە و خودی ئەمریکییەکان کاریگەری لەسەر دەبن.

سێیەم، سی ئای ئەی چەک و پارە و ڕاهێنان و کامپ و ڕێکخراوی سیاسی بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا دابین کرد، ئاسانکاری کرد بۆ ناردنی چەکی قورس بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا.

ئیسرائیل چۆن پلانی بۆ دوای رووخانی ئەسەد دانابوو

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی قودی عەرەبی ئاماژەی بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سوریا کردووە،  دەڵێت ئیسرائیل دەستیکردووە بە داگیرکردنی خاکی سوریا بە ناوی ئۆپەراسیۆنی تیر، دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە 8 ی کانوونی یەکەمدا،  بە تۆمەتی تێپەڕاندنی ناوچەی ئارام لەلایەن ''گرووپە چەکدارەکان"  تەلئەبیب هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننامەی ڕاگرتنی شەڕ لە ساڵی 1974 و پەلاماردانی ناوچەی ئارامی قونەیترە و چیای حەرمۆنی هەڵوەشاندەوە، پاش ئەو ڕێکەوتنامەیە ئەمە یەکەم جار بوو، لە ماوەی 50 ساڵدا هێزەکانی ئیسرائیل پەرژینی سنووری سوریا ببەزێنن.
ڕۆژنامەکە دەڵێت؛  ناتانیاهۆ سوود لەو هەلومەرجە وەردەگرێت کە سوریا پێیدا تێدەپەڕێت ، پەلەیەتی  لە دروێنەکردنی بەرهەمی هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر سوریا ئەوەش هۆکاری دەرکەوتنی بوو، لەسەر لوتکەی چیای حەرمۆن، هاوکات  ڕایگەیاند کە ئیسرائیل لەو پێگە ستراتیژییەدا دەمێنێتەوە کە گرتوویەتی "تا ئەو کاتەی ڕێکەوتنێکی جیاواز لەسوریا دێتە ئاراەوە".


 


  • مه‌ترسیدارن و وه‌ك كارتى فشار به‌كارده‌هێنرێن؛ ئایا هه‌سه‌ده‌ ئه‌ندامانى داعش ڕاده‌ستى عێراق ده‌كاته‌وه‌؟

  • بەڵگەنامەی نهێنی لەبارەی ڕووخانی ئەسەد و گۆرڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرادەبێت

  • ڕۆژێك دوای هەڕەشەكانی ئێران؛ عەلەوییەكان دەستیان بە خۆپیشاندان كرد

  • هەڵوێستی ئیدارەی نوێی ئەمریكا بەرامبەر ڕۆژئاوای كوردستان چی دەبێت؟

  • به‌غداد له‌ نۆ مانگى ڕابردوودا چه‌ند پاره‌ى بۆ هه‌رێم ناردووه‌؟

  • ​ ئه‌مریكا چۆن توركیاى بێهیوا كرد؛ بۆچى هه‌سه‌ده‌ توانى پێشڕه‌وى بكات؟

  • چاره‌نووسى حه‌شدى شه‌عبى چى ده‌بێت؟؛ عه‌سائیب شوێنى خه‌زعه‌لى ئاشكراده‌كات

  • ئەو كەسەی لە بازاڕێكی كریسمس لە ئەڵمانیا پێنج كەسی كوشت كێیە؟

  • ئازادیخوازه‌كانیش له‌ زیندان ده‌هێڵێته‌وه‌؛ توركیا چه‌ند ئه‌ندامێكى داعش ئازاد ده‌كات

سەرەکی