ئەردۆغان و بلینکن
2024-12-24
486 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا چۆن توركیاى بێهیوا كرد؛ بۆچى هه‌سه‌ده توانى پێشڕه‌وى بكات؟
ناوەندی هەواڵ
ئه‌مریكا داوایه‌كى توركیا بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات و هێزه كوردییه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ڕه‌تده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش توركیا بێهیوا ده‌كات و ناچار گوفتارى توركیا ده‌گۆڕێت به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌كانى سوریا، توركیا پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كرد هێزه‌كانى ده‌نێرێته سوریا و هه‌سه‌ده و یه‌په‌گه و په‌كه‌كه له‌ناو ده‌بات، به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێت ئه‌وه‌یان بۆ حكومه‌تى نوێى سوریا جێهێشتووه.
شه‌وى ڕابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى توركیا به درۆن پشتیوانى گروپه چه‌كداره‌كانى كرد، به‌ڵام هه‌سه‌ده تا نزیكى مه‌نبج كه پێشتر ئه‌و گروپانه تێیدا باڵاده‌ست بوون پێشڕه‌وى كرد و زیانێكى زۆرى به چه‌ته‌كانى توركیا گه‌یاند، ئه‌مه‌ش لاى زۆرێك بووه سه‌رنج كه شه‌ڕى نێوان كورد و چه‌ته‌كان له به‌رگریی كورده‌وه گۆڕا بۆ هێرشبردن، به‌ڵام ئه‌م هێرشه له‌ناكاوه هۆكارى ئه‌وه‌یه توركیا چیتر وه‌كو پێشووتر هیواى نییه كه ئه‌و گروپه چه‌كدارانه كورد تێكبشكێنن و له قاڵبى بده‌ن، هۆكاره‌كه‌ش بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكایه كه ته‌نانه‌ت سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ش ناتوانێت رایبگرێت.
زۆرێك له‌ناوه‌نده میدیاییه‌كانى جیهان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، کاتێک ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی12 ئه‌م مانگه گەیشتە تورکیا و لە ئەنقەرە چاوی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى توركیا کەوت، راستەوخۆ ئەردۆغان داوای بڕینی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکای کردووە بۆ هه‌سه‌ده، بەڵام بەپێی راپۆرتێکی زە نیویۆرک تایمز، بلینکین بە سەرۆکی تورکیای وتووە، ئەو بابەتە لە بەشی هه‌زار و 209 ی یاسای ڕێگەپێدانی بەرگریی نیشتمانی ئەمریکادا جێگەی کراوەتەوەو دەرچوون لێی پێویستی بە بڕیاری ئەنجومەنی پیرانە.
ئەردۆغان و وەزیری دەرەوەی تورکیاش کە هاوکات ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو، بێئومێدبوون لەچاوپێکەوتنەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بۆیە تورکیا راستەوخۆ دوای ئەو سەردانە هەوڵەکانی چڕدەکاتەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع فەرماندەی گشتی بەرێوەبردنی نوێی سوریا بۆ بەگژداچوونەوەی کوردەکان.
به‌شى 1209 چییه؟
لەساڵی 2014 لەگەڵ بەرپابوونی پشێوی لەسوریا، ئەمریکا بڕیارێکی پراگماتیکی گرنگیدا، بەشی هه‌زار و 209ی یاسای ڕێگەپێدانی بەرگریی نیشتمانی، دەسەڵاتی بە پێنتاگۆن داوە کە ئەو گروپە ئۆپۆزسیۆنانەی سوریا کە لەژێر وردبینی سی ئای ئەی دەرچووون، چەکدار بکات و ڕاهێنانیان پێ‌بکات.
به‌بەپێی راپۆرتێکی سی ئێن ئێن "هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی کوردەکان وەک متمانەپێکراوترین هاوبەشی واشنتۆن دەرکەوتوون. کوردەکان بە پشتیوانی ئەمریکا خەلافەتی دەوڵەتی ئیسلامی‌یان هەڵوەشاندەوە و کەمینەکانی پاراست و شوێنێکی سەقامگیریان لە سوریایەکی دیکەدا دروستکرد.
سوریای ئەمڕۆ زۆر جیاوازه لە سوریای دوێنێ. بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا هەڵاتووە بۆ ڕوسیا، ده‌سته‌ى تەحریری شام کە گرووپێک بوون ئەمریکا پێشتر وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشانی کردبوون، ئەمڕۆ رێکخراوێکی تیرۆریست نین و دەستیان بەسەر دیمەشقدا گرتووە و 70٪ی خاکی سوریا بەڕێوەدەبەن. تورکیا پاڵپشتی هێزکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکات و پڕچەکیان دەکات. ئەنقەرە ئەم پرۆکسییە ئیسلامییە سوننانە بۆ تێکەڵکردنی چاوچنۆکییە ناوچەییەکانی خۆی لەگەڵ ئایدۆلۆژییە توندڕەوەکانیاندا بەکاردەهێنێت.
پشتگیری ئەمریکا بۆ کورد مۆدێلێکە لەو مۆدێلەی کە پێشکەشی ئیسرائیلی کردووە. ساڵانێکە، پێشکەشکردنی ڕاهێنانی سەربازی و ئامێر و هاوکاری دارایی لەلایەن ئه‌مریكاوه بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات، سوودو قازانجی لە هاوبەشە متمانەپێکراوەکانیدا دەرکەوتووه.
گریگ رۆمان، نووسەری ئیسرائیلی، لە نووسینێکدا لەسایتی ئەتلەنتا، داوا لە کنێستى ئیسرائیل ده‌كات، ڕێگەبدات بۆ چەکدارکردن و هاوکاریکردنی کوردەکان، دابینکردنی چەک و پاڵپشتی هەواڵگری و داکۆکیکردنی دیپلۆماسی هەسەدە. چونكه ئه‌و نوسه‌ره پێى وایه هاوبەشییەکی لەو شێوەیە دەتوانێت بەرپەرچی دەستدرێژی تورکیا بداتەوە و فراوانبوونی ئێران تێکبدات و یەکێک لە هاوپەیمانە بەتواناکانی لەناوچەکە بەهێزتر بکات.
گریگ رۆمان لە کۆتایدا دەڵێت"ڕەنگە ڕەخنەگران نیگەران بن کە ئەمە دژایەتی تورکیایە، بەڵام بەدڵنیایی پشتگیرینەکردن لە کورد، ئەنقەرە ناوەستێنێت".
|