×

وێنەی ڕووداوەکەی ئیستانبوڵ
2024-12-19 140 جار خوێنراوەتەوە

ئازادیخوازه‌كانیش له‌ زیندان ده‌هێڵێته‌وه‌؛ توركیا چه‌ند ئه‌ندامێكى داعش ئازاد ده‌كات

ناوەندی هەواڵ


لە کاتێکدا چاوەڕێ دەکرا ئەو شەش تۆمەتبارەى هێرشیان كرده‌سه‌ر فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ لە 2016، بە توندترین شێوە سزا بدرێن، کەچی هۆبەی سێیەمی فەرمانگەی سزاکانی دادگای باڵای تورکیا بڕیاریدا ئازادیان بکات.

به‌وته‌ى به‌شێك له‌ میدیاكانى توركیا، ئەو شەش تۆمەتبارە کە پێشتر 46 جار زیندانی هەتاهەتایی قورسکراویان بۆ بڕابوەوە، ڕۆژی پێنجشەممە 12ی کانونی یەکەمی 2024 ئازاد کراون.  

هۆکاری ئازادکردنەکەیش بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە گوایە پێویستە بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ یاسادا تۆمەتباران سزا بدرێن و بەڵگەی پێویستیش لەبەردەستدا نییە بۆ ئەوەی ئەو شەش تۆمەتبارە بە زیندانیکراوی بهێڵدرێنەوە.
سێ ئەندامی داعش لە 28ی حوزەیرانی 2016 بە چەک هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی ئەتاتورک. دواتر هێرشبەران خۆیان تەقاندەوە. لە ئاکامی هێرشەکەدا 45 کەس گیانیان لەدەستدا و 236 کەسیش بریندار بوون. 

لە 16ی تشرینی دووەمی 2018 هۆبەی 13ی دادگای سزا قورسەکانی ئیستانبوڵ بڕیاریدا بە پاساوی "پێشلێکردنی دەستوری تورکیا" هەریەک لە رەزا جۆشکون، لەڤەند ئویساڵ، ئەحمەد کاپڵان، ئەیوب دەمیر، ئەحمەد دیزلەک و دژامەل سلێمانی بە زیندانکردنی هەتاهەتایی سزا بدات. 

دادگا هەروەها بڕیاریدا 45 کەس کە هەمان ئەو تۆمەتبارانەی پێشوویان لەنێودابوون بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" بە 46 جار زیندانی هەتاهەتایی قورسکراو سزا بدات.

هەزاران زیندانیی سیاسی لە تورکیا هەن ئازاد ناكرێن

ئازادکردنی ئەو تۆمەتبارانەی داعش کاردانەوەی توندی رای گشتی لێ کەوتوەتەوە و جارێکی دیکە گومانەکانی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی بەهێزتر کردووە کە تورکیا لە ژێرەوە پەیوەندیی لەگەڵ گروپە جیهادییە توندڕەو و "تیرۆریستە" تەکفیرییەکان هەیە.

پێشتریش بەرەی ئۆپۆزسیۆن چەندین جار ئاماژەی بەوەداوە هەرچەند گروپەکانی وەک تەحریری شام لە لیستی تیرۆری تورکیادان، بەڵام تورکیا بە نهێنی هاوکارییان دەکات و وەک چەکێک لە دژی بەشار ئەسەد بەکاری هێناون.

ئەوە لە کاتێکدایە هەزاران کەس دەیان ساڵە لە تورکیا بە هۆی جیاوازی بیروباوەڕی سیاسی زیندانی کراون، بەشێک لەوان نەخۆشن و دۆخی تەندروستییان باش نییە و بەشێکیشیان وێڕای تەواوبوونی ماوەی زیندانیکردنیشیان ئازاد ناکرێن. 

  • ئازادیخوازه‌كانیش له‌ زیندان ده‌هێڵێته‌وه‌؛ توركیا چه‌ند ئه‌ندامێكى داعش ئازاد ده‌كات

  • بلینكن بۆ ته‌حریر شام: له‌ گۆشه‌گیربوونى تاڵیبانه‌وه‌ فێربن

  • ئیدارەی خۆسەری لەبارەی هەڕەشەكانی توركیاوە نامەیەك بۆ ترەمپ دەنێرێت

  • 78 ساڵ بەسەر ڕووخانی كۆماری مهاباد تێدەپەڕێت

  • هەرێم هێشتا مووچه‌ى مانگى 10 ى نه‌داوه‌ و داواى مووچه‌ى مانگى 12 لە بەغدا ده‌كات

  • ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت توركیا و هێزه‌ كوردیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ڕێككه‌وتن بكه‌ن

  • پارتى و یه‌كێتى له‌باره‌ى پۆسته‌كانى په‌رله‌مان و حكومه‌ت ڕێكنه‌كه‌وتوون

  • ئایا ئەمریكا و ئیسرائیل پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان دەكەن؟

  • به‌عسى سوریاش كه‌وت؛ دیمه‌شق له‌ ژێر ده‌ستى ئۆپۆزسیۆنه‌ و ئه‌سه‌د به‌ فرۆكه‌ هه‌ڵات

سەرەکی