×

دیناری عێراقی
2024-12-24 226 جار خوێنراوەتەوە

به‌غداد له‌ نۆ مانگى ڕابردوودا چه‌ند پاره‌ى بۆ هه‌رێم ناردووه‌؟

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرایكرد، لە ماوەی نۆ مانگی رابردوو و لە چوارچێوەی بودجەدا زیاتر لە هه‌شت ترلیۆن و 858 ملیار دیناریان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، به‌پێى زانیارییه‌كانیش لەماوەی دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە یەک ترلیۆن و 800 ملیار دینار پارەی دیکەش لەلایەن بەغداوە تەنها بۆ مووچەی فەرمانبەران نێردراوە.

وەزارەتی دارایی عێراق، خشتەی سەرجەم خەرجی و داهاتەکانی تا مانگی ئەیلولی 2024 بڵاوکرەوە، لە روی خەرجی و داهات و ئەو بڕە پارەیەی بۆ وەزارەت و سێکتەر جیاوازەکان خەرجکراوە.

بەپێی خشتەکە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی ئەیلولی 2024، بڕی  (8.858.932.312.480) هەشت ترلیۆن و 858 ملیار و 932 ملیۆن و 312 هەزار 480 دیناری بە کۆی گشتی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، کە زۆرینەی ئەو بڕە پارەیەش نێردراوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە.

لە خشتەی خەرجییەکاندا وردەکاریی زیاتر رونکراوەتەوە، بە جۆرێک بۆ مووچەی فەرمانبەران بڕی (6.285.764.430.344) شەش ترلیۆن و 285 ملیار و  764 ملیۆن و 430 هەزار و 344 دینار خەرجکراوە، بۆ پێداویستییەکانیش 249 ملیار و 353 ملیۆن دینار نێردراوە، بۆ چاکسازی و سیانەش بڕی 107 ملیار و 485 ملیۆن دینار بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان نێردراوە.

هەر لە نۆ مانگی ئەمساڵدا، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 401 ملیار و 411 ملیۆن دینار بۆ نەفەقات و یەک ترلیۆن و 513 ملیار و 799 ملیۆن و 694 هەزار دیناریش بۆ چاودێریی کۆمەڵایەتی رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بۆ مووچەى چاودێریی کۆمەڵایەتى، زیندانیانى سیاسیى و شەهیدان، خاوەن پێداویستى تایبەت، جگە لە 75 ملیار و 407 ملیار دیناریش بۆ خەرجی سەرمایە گوزاریی.

لە دوو مانگی رابردوو یەک ترلیۆن و 80 ملیاری دیکەش نێردراوە

 به‌پێى زانیارییه‌كانى ئیراده‌، دوای ئەو بڕە پارەیەش کە لە خشتەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، لە دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە یەک ترلیۆن و 800 ملیار دیناری دیکەی ناردووە و چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە یەک ترلیۆن و 100 ملیاری دیکەش بنێرێت.

رۆژی 8/10/2024، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دوای سەردانی شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی لەدوو هەفتەی رابردوودا بۆ شاری بەغداد و کۆبوونەوەیان لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، بەشی زۆری کێشە تەکنیکیەکانی لیستی مووچە چارەسەر کرا و بڕیاردرا بەخەرجکردنی هەموو ئەو لێبڕینانەی لەلیستی مووچەی مانگەکانی ڕابردوو راگیرابوون. 

رۆژی (7/10/2024) بڕی (329.392.000.000) سێسەد و بیست و نۆ ملیار و سێسەد و نەوەد و دوو ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی ئەیلولی هێزە ئەمنییەکان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. 

هه‌روه‌ها رۆژی (16/10/2024) وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند: بڕی (109.663.329.000) سەد و نۆ ملیار و شەشسەد و شەست و سێ ملیۆن و سێسەد و بیست و نۆ هەزار دینار وەك شایستەی راگیراوی مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیران و تەمووز و ئاب و ئەیلوولی وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و ئەو مووچە خۆرانەی ناویان لە یەکچوو بوو لەگەڵ ئەو مووچەخۆرانەی بایۆمەتریان کێشەی تێدابوو خەرجکرا.

به‌پێى زانیارییه‌كان، بڕی ئەو پارەیەی لەئێستادا لە بەردەستی وەزارەتی داراییدایە بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول نزیکەی (800) ملیار دینارە و بڕی پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی ئەیلول نزیکەی (997) ملیار دینارە. 

رۆژی 1/12/2024 دارایی عێراق بڕی 763 ملیار دیناری بۆ موچەی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2024ـی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان رەوانەی بەغدا کرد‌.

هەروەها رۆژی 17/12/2024 وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیاند: وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی بڕی (631.335.000.000) شەش سەدو سی و یەک ملیارو سێ سەدو سی و پێنج ملیۆن دینار لە کۆی تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لەلقی هەولێری بانکی ناوەنی عێراق.

پارەی مانگی 12 و 430 ملیاری دیکەش دەنێرێت

 بەپێی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵیش، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریداوە هەر لەم هەفتەیەدا، بڕی (430) ملیار دیناری دیکە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگەکانی (10و11و12)ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکات کە پێشتر بڕیار گواستنەوەی دراوە، بەڵام تائێستا روون نییە کە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مانگی 12، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت یان نا، کە بڕەکەی 763 ملیارە، هێشتا بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمەوە هیچ زانیارییەک رانەگەیەندراوە.

دوێنێ دووشەممە 23/12/2024 کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرلەمانبەرانی هەرێمی کوردستان هێنرا، تائێستا فەرمانبەران و مووچەخۆران مووچەی مانگی 11 و 12ی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێمیش هیچ دڵنیاییەکیان لە دابەشکردنی ئەو مووچانە نەداوە.


  • مه‌ترسیدارن و وه‌ك كارتى فشار به‌كارده‌هێنرێن؛ ئایا هه‌سه‌ده‌ ئه‌ندامانى داعش ڕاده‌ستى عێراق ده‌كاته‌وه‌؟

  • بەڵگەنامەی نهێنی لەبارەی ڕووخانی ئەسەد و گۆرڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرادەبێت

  • ڕۆژێك دوای هەڕەشەكانی ئێران؛ عەلەوییەكان دەستیان بە خۆپیشاندان كرد

  • هەڵوێستی ئیدارەی نوێی ئەمریكا بەرامبەر ڕۆژئاوای كوردستان چی دەبێت؟

  • به‌غداد له‌ نۆ مانگى ڕابردوودا چه‌ند پاره‌ى بۆ هه‌رێم ناردووه‌؟

  • ​ ئه‌مریكا چۆن توركیاى بێهیوا كرد؛ بۆچى هه‌سه‌ده‌ توانى پێشڕه‌وى بكات؟

  • چاره‌نووسى حه‌شدى شه‌عبى چى ده‌بێت؟؛ عه‌سائیب شوێنى خه‌زعه‌لى ئاشكراده‌كات

  • ئەو كەسەی لە بازاڕێكی كریسمس لە ئەڵمانیا پێنج كەسی كوشت كێیە؟

  • ئازادیخوازه‌كانیش له‌ زیندان ده‌هێڵێته‌وه‌؛ توركیا چه‌ند ئه‌ندامێكى داعش ئازاد ده‌كات

سەرەکی