2025-05-08 74 جار خوێنراوەتەوە

فەلەستین بەرەسمی برسیەتی لە غەززە راگەیاند

ئیرادە میدیا

بەپێی راپرسییەک کە ناوەندی فەلەستینی بۆ توێژینەوە سیاسی و روپێوییەكان ئەنجامی داوە، نیوەی دانیشتوانی كەرتی غەززە ئامادەن شارەكەیان بەجێبهێڵن،سەرۆك وەزیرانی فەلەستینیش برسیەتی لە كەرتی غەززە راگەیاندووە و داوای لە نەتەوە یەكگرتووەكانیش كردووە هەڵوێستیان هەبێت بۆ چارەسەری رەوشی مرۆیی لە كەرتی غەززە.

 نیوەی دانیشتوانی كەرتی غەززە ئامادەن شارەكەیان بەجێبهێڵن

محەمەد مستەفا سەرۆك وەزیرانی فەلەستین لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا بەرەسمی برسیەتی لە كەرتی غەززە راگەیاند و داوای لە نەتەوە یەكگرتووەكانیش كرد دەستبەجێ میكانیزمەكانیان كارا بكەن بۆ چارەسەركردنی رەوشی كەرتی غەززە.

سەرۆك وەزیرانی فەلەستین دەشڵێت، برسیكردن وەك چەكێك بەكاردێت و پێویستە هەموو وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەكگرتووەكانیش بەپێی پابەندبوونەكانیان و یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەكان، رێكاری بەپەلە بگرنەبەر و دان بە كارەسات و برسییەتیدا بنێن.

دوای قسەکانی سەرۆك وەزیرانی فەلەستین یەكێتی ئەوروپا، لە راگەیەنراوێكدا هۆشداریدا لەبارەی ئەو میكانیزمە نوێیەی ئیسرائیل بەنیازە بیگرێتەبەر بۆ دابەشكردنی هاوكارییەكان هاوکات جەخت لەوەشدەکرێتەوە، ئیسرائیل وەك دەسەڵاتی داگیركەر بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان دەبێت پابەند بێت بەوەی یارمەتییە مرۆییەكان دەگەنە زیانلێكەوتووان و ئاوارەكان، بەپێویستیشی دەزانێت ئاگربەستی دەستبەجێ جێبەجێ بكرێت و سەرجەم بارمتەكانیش بەپەلە ئازاد بكرێن.

بەپێی ڕاپرسییەکەی ناوەندی فەلەستینی بۆ توێژینەوە سیاسی و روپێوییەكان، لەبارەی خواستی فەلەستینییەكان بۆ بەجێهێشتنی غەززە لە 49%ی بەشداربووانی راپرسییەكە ئامادەن داواكاری پێشكەشی ئیسرائیل بكەن تا هاوكارییان بكات لە رێی دەروازەكان و فڕۆكەخانەكانی ئیسرائیلەوە غەززە بەجێبهێڵن.

بەریتانیا و ئیسپانیا و نەرویژ و ئێرلەنداش لە راگەیەنراوێكدا گۆڕانكاریكردن لە جوگرافیا و دیمۆگرافیای غەززەیان رەتكردووەتەوە و بە پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانیان وەسفیانكردووە، دەشڵێن، ئۆپراسیۆنی نوێی سەربازیی لە كەرتی غەززە دەبێتەهۆی دروستبوونی كارەساتی نوێ بۆ خەڵكی مەدەنی لەو شارە و ژیانی بارمتەكانیش دەخاتە مەترسییەوە.

لین جیان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چینیش رایگەیاند، وڵاتەكەی دژی ئۆپراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەكانی ئیسرائیلە لە كەرتی غەززە و پێی وایە رەچاوی مافی مرۆڤ لەو ناوچەیەدا ناكرێت و هاووڵاتیانی مەدەنی زیاتر بوونەتە قوربانی ململانێكان.

ئیال زامیر، سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاند، لە ئێستادا سوپا چووەتە قۆناغی دووەمەوە كە یەكلاكەرەوەیە دژی بزوتنەوەی حەماس و لەناوی دەبەن.

رۆژی دووشەممە حكومەتی ئیسرائیل پلانی فراوانكردنی ئۆپراسیۆنەكانی لە غەززە پەسەند كرد و بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەش وتی، دانیشتوانی غەززە رادەگوازن و كار لەسەر جێبەجێكردنی پلانی سەرۆكی ئەمریكا دەكەن بۆ دەكردنی دانیشتووانی غەززە.

  • فەلەستین بەرەسمی برسیەتی لە غەززە راگەیاند

  • 3ی ئایار رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەریی

  • کەناڵی BBC لەبارەی تاوانەکانی تورکیا لە خاکی هەرێم، زانیاری گرنگ ئاشکرادەکات

  • ئیخوان موسلیمین لەسەرهەڵدانەوە بۆ قەدەغەکردن

  • کوردەکانی تورکمانستان

  • فیل و کەر؛ هێمای سەرەکی دوو حزبە سیاسییەکەی ئەمریکا

  • ئیسرائیل رێگەی نەدا توركیا سیستمی بەرگری ئاسمانی لە فرۆکەخانەی T4 لە سوریا جێگیر بكات

  • پێكهێنانه‌وه‌ی حكومه‌ت یان دوبارەکردنەوەی ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی

  • كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌ڵقه‌یه‌ك بۆ پاكتاوی كورد

سەرەکی