3   کاتژمێر پێش ئێستا 15119 جار خوێنراوەتەوە

ته‌ندروستى پۆڵاد شێخ جه‌نگى تێكچووه‌و ئۆكسجینى بۆ دانراوه‌

ئێستا ڕێگە بەدەستەی مافی مرۆڤ نادرێت سەردانی لاهوور شێخ جەنگی‌و گیراوانی لالەزار بکەن، لەبارەی دۆخی لاهوور شێخ جەنگی‌و پۆڵادی برای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت، "شوێنی زیندانەکەیان زۆر خراپ بوو، بەهۆی خراپی شوێنەکەو نەبوونی هەواگۆڕکێ‌و شێداریی‌و بۆنی ناخۆش، پۆڵاد شێخ جەنگی دووچاری هەناسەتەنگی ببوو بۆیە بردیان بۆ نەخۆشخانە".

 پێشتر زۆرینەی ئەوکەسانەی لەشەوی هێرشەکەی هێزەکانی یەکێتیی بۆسەر لالەزار دەستگیرکرابوون، لەزیندانی ئاسایش لەکانی گۆمە ڕاگیرابوون، بەڵام بەپێی قسەی کەسوکاریان بەشێکیان گواستراونەتەوە زیندانەکانی دیکە، ئێستا نازانن لەلای کۆماندۆن یان لەدژەتیرۆرن، دەڵێن:"نازانین شوێنەکەیان کوێیە".

سلێمان موحسین بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەکانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، حەوت کەس لەگیراوانی لالەزار تائێستا ڕێگە بەکەسوکاریان نەدراوە سەردانیان بکەن‌و بیانبینن.

سلێمان موحسین دەڵێت، "لەهێرشەکەی یەکێتیی بۆسەر لالەزار 200 کەس دەستگیرکران، بەڵام تائێستا ئامارێکی ڕاست‌و دروست بەئێمە نەدراوە، لەیەکەم سەردانماندا 163 کەس لای ئاسایش بوون، وتیان ئەوانی دیکە لای دژەتیرۆرو کۆماندۆن، لەشوێنی دیکە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرا، ئەوە چەند مانگ تێپەڕیووە تائێستا چارەنووسی بەشێکیان نازانین چییە".

لەبارەی دۆخی لاهور شێخ جەنگی‌و پۆڵادی براشی، سلێمان موحسین دەڵێت، "شوێنی زیندانەکەیان زۆر خراپبوو، بەهۆی خراپی شوێنەکە‌و نەبوونی هەواگۆڕکێ‌و شێداریی‌و بۆنی ناخۆش، پۆڵاد شێخ جەنگی دووچاری هەناسەتەنگی ببوو بۆیە بردیان بۆ نەخۆشخانە".

تائێستاش لاهوور شێخ جەنگی دادگایی نەکراوە، هیچ هیوایەکیشیان بەکەسوکاریی‌و پارێزرەکەی نەداوە کەی دادگایی دەکرێت‌و ئەندامێکی خانەوادەکەشیان وتوویه‌تى، "دۆخیان خراپە، تەنانەت تاوەکو چەند ڕۆژێک پێش ئێستا پۆڵاد شێخ جەنگی ئۆکسجینی بەسەرەوە بوو".

  • ته‌ندروستى پۆڵاد شێخ جه‌نگى تێكچووه‌و ئۆكسجینى بۆ دانراوه‌

  • دواى نزیكه‌ى سێ مانگ ته‌رمێكى سوتاوى لاله‌زار دۆزرایه‌وه‌

  • ئه‌لو لوئلوئه‌ كێیه‌و بزانه‌ له‌فاشەر چى كردوه‌

  • دۆخێکی نائاسایی لەدیمەنی سیاسیی عێراقدا ده‌رده‌كه‌وێت

  • ئێران شەڕێکی بەوەکالەت لەسەر جێنشینی خامنەیی.. گورزی گه‌وره‌ لەکوڕی ڕێبەری باڵا درا

  • هه‌نگاو به‌دواى هه‌نگاوى په‌كه‌كه‌و بێده‌نگى ئه‌ردۆغان‌و حكومه‌تى توركیا

  • پیاوى بڕیارو ڕۆژه‌ سه‌خته‌كانى ئه‌مریكا.. له‌یه‌مه‌ن‌و دواتر بۆ هه‌ولێر پاشان بۆ به‌غداو ئێستا ده‌چێته‌ غه‌زه‌

  • عومه‌ر ئۆمسێن دومه‌ڵه‌كه‌ى سه‌ر دڵى شه‌رع

  • ئه‌مساڵ چه‌ند مووچه‌ ده‌درێت‌و چه‌ندیش ده‌فه‌وتێت؟

سەرەکی