9 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
ساڵانی پێشوو دەگمەن بووە؛ دەستەی كەشناسی عێراق هۆكاری بارانی بەلێزمە ئاشكرادەكات
ناوەندی هەواڵ
دەستەی گشتیی كەشناسی عێراق تەئكید دەكاتەوە، باران بارینی مانگەكانی نیسان و ئایار دیاردەیەكی سروشتییە و دوورە لە بانگەشەی هەور دزین، پسپۆڕێكیش دەڵێت عیراق لە وەرزی بوژانەوەدایە لەدوای وشكەساڵییەكی قورس.
دەستەی گشتیی كەشناسی عێراق رایگەیاندووە، كەشوهەوا بە سروشتی دەگۆڕێت، باران بارینیش لەم ماوەیەدا شتێكی سروشتییە، مەرج نییە ساڵانە لە هەمانكاتدا دووبارە ببێتەوە،بەڵام دەكرێت بەهۆی ئەو كەشوهەوا گۆڕدراوەدا دەستپێبكاتەوە كە ناوچەكە بەخۆیەوە دەبینێت.

باران بارین لەم كاتەدا، پەیوەستە بە ناسەقامگیری كەشوهەوا
دەستەی گشتیی كەشناسی عێراق باس لەوەشدەكات، باران بارین لەم كاتەدا، پەیوەستە بە ناسەقامگیری كەشوهەوا و بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە دروستبووە،ئەمەش تۆماركردنی بارانی بەخوڕ لەكاتە نائاساییەكاندا ڕوونتر دەكاتەوە وەكچۆن ساڵی 2024 لە مانگی پێنج دا ڕوویدا.
بەوتەی عامر جابری، وتەبێژی دەستەی گشتیی كەشناسی عێراق، بارانی بەخوڕ لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی تر جیاوازە، لە هەندێك پارێزگا بارانی بە خوڕ لەم كاتەدا سەیر نییە، بەڵكو دەچێتە چوارچێوەی دیاردە سروشتیەكانەوە كەبەهۆی ناسەقامگیری كەشوهەواوە دروست دەبێت.
ئەم باران بارینە بەخوڕە لەم كاتە هەستیارەی عێراقدا، كە ئاڵۆزی هەرێمیی هەیە لەنێوان ئێران و ئەمریكا، وایكردووە ببەسترێتەوە بە دیمەنە سیاسییەكەوە، تەنانەت گەیشتووەتە ئەوەی عەبدوڵا خەیكانی پەرلەمانتاری عێراق بڵێت ئەمریكا فڕۆكەی تایبەت بەكاردەهێنێت بۆ دزینی هەورەكان لە ئاسمانی ئێران و توركیا تا باران نەگاتە ئاسمانی عێراق. ئەم لێدوانەش كاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

میدیاكانی ئێران چیرۆكێك باس دەكەن
لە هەمانكاتدا میدیاكانی ئێران چیرۆكێك باس دەكەن، كە گوایە ئیمارات لە رێگەی پرۆژەی "هارب" ەوە كاریگەری دەكاتە سەر هەورەكانی ناوچەكە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو ململانێ ڕانەگەیەندراوەی لەسەر سەرچاوە سروشتیەكان دروستبووە.
وەك ئەو كەسانەی بانگەشەی بۆ دەكەن، پرۆژەی هارب، دەتوانرێت ئەو هەورانە بدزێت یاخود بەتاڵ بكاتەوە پێش ئەوەی بگەنە عێراق یان هەر وڵاتێكی تر، ئەویش لە رێگەی كارلێك كردن لەگەڵ رووپۆشی كەشوهەوا و گۆڕینی ئاڕاستەی با، ئەمەش بەوتەی بانگەشەكاران هەلی باران بارین كەمتر دەكاتەوە.
دووبارە باران بارین لە ناوچەكە دابەش دەكاتەوە
ئەم هەنگاوە ئەگەر راست بێت دووبارە باران بارین لە ناوچەكە دابەش دەكاتەوە، وەك بانگەشەكاران دەڵێن ئیمارات یاخود هەر وڵاتێكی تر دەیەوێت لەسەر حسابی ناوچەیەك باران لە ناوچەیەكی تر ببارێت، بەمەش وەرزی باران بارین تێكدەدات یاخود تووشی هەڵاوسانی دەكات و بەهۆیەوە لە هەندێك ناوچە و كاتدا باران كەم دەبارێت یاخود بە لێزمە دەبارێت.
بەڵام وتەبێژی دەستەی كەشناسی عێراق ئەو هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت دزینی هەور هیچ بنەمایەكی زانستیی نیە.
بەڵكو دەڵێت هەورەكان لە ئەنجامی پاڵەپەستۆی نزمی كەش و گۆڕانكاریە ئاڵۆزەكانی كەشوهەواوە دروست دەبن، ناشتوانرێت یارییان پێوە بكرێت لەنێوان چەند دەوڵەت یان وڵاتێكدا.
-
ساڵانی پێشوو دەگمەن بووە؛ دەستەی كەشناسی عێراق هۆكاری بارانی بەلێزمە ئاشكرادەكات
|
-
لە خەونەوە بۆ ڕاستی؛ عێراق دوای 40 ساڵ بۆ مۆندیال سەركەوت
|
-
خانمان لهمهترسییهكى جوانكاریى فیلهرو بۆتۆكس ئاگاداردهكرێنهوه
|
-
|
-
نزیكەی چوار هەزار و 500 ساڵ لەمەوپێش مرۆڤ بۆ زاخاوی مێشكی یاری داهێناوە
|
-
ژنێكى ئێزدى به تهمهنترینى ههرێمى كوردستان و عێراقه
|
-
فەیسبووک لە لای بەشێک لە بەکارهێنەران گەڕایەوە
|
-
فەیسبووک لە لای بەشێک لە بەکارهێنەران گەڕایەوە
|
-
فەیسبووک کێشەی تێکەوت و هەژمارەکانی دادەخاتەوە
|
|
|
|